له‌گه‌ڵ دۆستێكی گۆڕانخوازدا ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 1507
دۆستێكی گۆڕانخواز لێی پرسیم: ئه‌رێ كاكه له پارتی بوون وه‌ڕز نه‌بووی؟! گوتم: وه‌ڕز بوون له پارتایه‌تی واتا ده‌ست به‌ردار بوون له كوردایه‌تی و پشت كردن له خه‌باتی به‌دیهێنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌سێك كه به شیری شۆڕگێڕی فرچكدرابێ و له بێشكه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مردا لایه‌لایه‌ی كوردایه‌تی بۆ كرابێ وله سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بانگی (كوردستان یان نه‌مان)ی به‌سه‌ردا خوێندرابێ، نه‌ك هه‌ركارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵكو مه‌حاڵه به خه‌یاڵیش بیر له پارتی نه‌بوون بكاته‌وه، له دیدگایه‌كی ئه‌وه‌نده ته‌سكه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرد دیاربوو وهڵامهكهمی به دڵ نه‌بوو، بۆیه به پێكه‌نینه‌وه گوتی: به راست پێم بڵێ تا كوێ له پارتایه‌تی به‌رده‌وام دهوبی؟ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌رچاوی روون بكه‌مه‌وه و وای لێبكه‌م كوردانه بۆ وه‌ڵامه‌كه بڕوانێ، گوتم: ئه‌گه‌ر رۆژێك كورد پێویستی به رێڕه‌وێكی میژوویی وه‌ك رێڕه‌وه‌ی دوای شكستی كۆماری كوردستان بێ، كه بارزانی نه‌مر ئه‌نجامی دا‌و له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستاندا به رێره‌وی چۆمی (ئاراس) ناسراوه، سه‌رۆك بارزانیش هاوشێوه‌ی بارزانی نه‌مر بۆ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگری له ماف و ئازادیه‌كانی كورد، بڕیاری رێڕه‌وێكی وا بدا و هاوشێوه‌ی بارزانی نه‌مر پێشه‌نگ و سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێڕه‌وه بێ، بێگومان یه‌كه‌م پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕی ئه‌و كاروانه و ئه‌و رێڕه‌وه ده‌بم، له كۆتاییدا گوتی: من وه‌ك هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازێك ده‌ڵێم: نه‌هێنی سه‌ركه‌وتن و خۆڕاگری پاتییهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریزمایی مه‌لا مسته‌فا و ئه‌و رێبازه‌ی كه تا ئێستاش پارتیه‌كان زیندوویی مه‌لا مسته‌فای تێدا ده‌بیننه‌وه، منیش پێم گوت: كاكه له باتی ئه‌وه‌ی بڵێی نه‌هێنی سه‌ركه‌وتنی پاتییهكان، بڵێ نه‌هێنی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كورد و گه‌یشتن به خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێبازی بارزانی نه‌مر و یه‌كخستنی جیاوازیه سیاسییه‌كانه له‌ناویدا، چونكه بارزانی نه‌مر به‌ر له‌وه‌ی كاریزمایه‌كی حزبی بووبێ، كاریزمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بووه، پانتایی رێبازهكهشی ته‌وقی به‌رژه‌وه‌ندی و حزبی و تاكه كه‌سیه‌كانی شكاندوون و كۆی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی تێدا جێكراونهوه.