جه‌نگی ده‌روونی و حزبی كوردی و میدیای (ئه‌هل) ی سێبه‌ر ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 1647
جه‌نگی ده‌روونی له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه له زۆر كات و شوێنی جیاوازدا له نێوان لایه‌نه به شهڕهاتووهكاندا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینیوه، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌زگا موخابه‌راتی و هه‌واڵگریه‌كانی وڵاتان گرنگی ته‌واویان به‌و جه‌نگه داوه و كه‌س و ده‌سته و گرووپی تایبه‌تیان له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی راهێناون، كاریگه‌ری ئه‌و جه‌نگه له زۆر حاڵه‌تدا هاوسه‌نگی هێزی گۆڕیوه و كاریگه‌ری هێزی مرۆیی و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی وه‌ك دوو هۆكاری دڵنیا بوون له سه‌ركه‌وتن له‌بار بردووه.
دوژمنان و داگیركارانی كوردستان بۆ درێژه‌دان به سیاسه‌تی داگیركاری و چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتری كورد زۆرترین كه‌ڵكیان له جه‌نگی ده‌روونی وه‌رگرتووه، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته زۆرترین باجی ئه‌و جه‌نگه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر كه‌مێكیش بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه ده‌بینین دوژمنان هاوشانی جه‌نگی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری جه‌نگی ده‌روونیان له‌گه‌ڵ كورد كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ قۆناغی دیاریكراو و به هه‌ندێ هۆكاری وه‌ك گفتوگۆ و دانووستان جه‌نگه سه‌ربازی و سیاسی و ئابووریه‌كان وه‌ستابن، ئه‌وا جه‌نگی ده‌روونی به‌رده‌وامی هه‌ر هه‌بووه.
مه‌ترسی جه‌نگی ده‌روونی له‌وه‌دایه جه‌نگێكی شاراوه‌یه و ئامانجه‌كانی له دوو خاڵی تایبه‌تیدا چڕ ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌میان هه‌وڵده‌دات دوژمنی راسته‌قینه به دۆست بكا و بێمتمانه‌یی و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بڵاوبكاته‌وه، دووه‌میشیان هه‌وڵده‌دات وره و هێزی به‌ره‌نگار بوونه‌وه تێكبشكێنێ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ئامانجه پێوه‌ربن بۆ ناسینه‌وه‌ی جه‌نگی ده‌روونی، ئێستا هه‌ندێ حزب و لایه‌نی كوردی له ڕێگای میدیای سێبه‌ر و كه‌سانی ده‌مامكدراو بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسیه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و جه‌نگه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئه‌و ده‌سته و گرووپانه بناسێ كه ئامانجی حزبی به‌رچاوی تاریك كردوون و له په‌نای خه‌مخۆری و به‌ناوی ده‌ربڕینی په‌رۆشی جه‌نگی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن، به پێویستی ده‌زانم چه‌ند نموونه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو.
له كاتێكدا كێشه و قه‌یرانه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تا ئاستی به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی قوڵ ببوونه‌وه، كه‌ناڵێكی كوردی به‌ناو ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ زه‌مینه‌ی بۆ نوری مالیكی ده‌ڕه‌خساند بێ به‌رگری له خۆی بكا و ره‌وایی به بڕینی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای سه‌رنج بوو پرسیاره‌كان پێشه‌كی ئاماده كرابوون و پرسیارێكی وایان تێدا نه‌بوو نوری مالیكی له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ته‌نگاو بكات، یان هه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه و هه‌ندێ بڵاوكراوه‌ی تر ده‌گه‌ڕێن له كوێ خائینێك، كورد كوژێك بدۆزنه‌وه تا به مه‌به‌ستی شێواندنی راستییه‌كان و ناشیرین كردنی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و گومان خستنه سه‌ر ئێستا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سازبكه‌ن و وه‌ك پاڵه‌وان و فریادڕه‌سی كورد ده‌ریبخه‌ن، ئه‌وه مشتێك له خه‌رواری ئه‌و نموونانه بوون كه له جه‌نگی ده‌روونیدا دوژمن به دۆست ده‌كرێ و بۆ مه‌به‌ستی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێمتمانه‌یی و درووستكردنی دڵه‌ڕاوكێ و واته‌وات گومانی پێ ده‌خرێته سه‌ر راستیه‌كانی مێژوو.
بۆ تێكشكاندنی وره و هێزی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ش، له سه‌روبه‌ندی درووستكردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله و هه‌ره‌شه‌ی هاتنه ناو كه‌ركوك و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر و سلێمانی و، خۆ ئاماده كردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرش و په‌لامارێك، په‌له‌مانتاری كورد هه‌بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌یگوت: كورد ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێناكرێ و وا چاكه بكشێته‌وه، واتا كه‌ركوك به‌جێ بێڵێ و هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله بێنه ناوی، كه‌چی له شه‌ڕی داعش ده‌ركه‌وت ئه‌و هێزه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له كوردی كردبوو به مارێنزی ئه‌مه‌ریكی و سوپای سووری سۆڤیه‌تی جاران، به‌رگه‌ی دوو كاتژمێر شه‌ڕی میلیشیاكانی حه‌ویجه و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری نه‌گرت.
ئه‌و جه‌نگه ده‌روونیه‌ی ئه‌و ده‌سته و گرووپ و میدیای (ئه‌هل) ی سێبه‌ر كه له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ره‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئامانجه نیشتیمانیه‌كانی ده‌كه‌ن، هێڵه سووره‌كانی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وژیانی سیاسیشی به‌زاندووه، بۆ نموونه: سه‌ركه‌وتنه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی كورد نابینن، روو له هه‌ڵكشانی پێگه‌ی كورد له‌ناو هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژه تیرۆر وه‌رده‌گێڕن، له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، له كووچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌سێكی ون بووی وه‌ك (مایكل رۆبن) ده‌دۆزنه‌وه و لێدوانی دژه كوردانه‌ی ده‌كه‌نه تارمایی سه‌ر راستیه‌كان و ده‌یانه‌وێ كوردی پێ له پێخه‌فی ترس و تۆقاندندا بخه‌وێنن، هه‌ر هه‌واڵ و لێدوانێكی دوژمنكارانه‌ی دوژمنان ببیستن سه‌ری دونیا له كورد به پووشێ ده‌گرن و وای ده‌رده‌خه‌ن كورد له ده‌ست بڵند كردن و خۆ راده‌ست كردن زیاتر هیچ رێگایه‌كی تری له‌به‌رده‌م نه‌ماوه، جه‌نگه ده‌روونیه‌كه ئه‌وه‌نده به چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ببیستن كوردێك له هه‌نده‌ران بۆ كڕینی دوو كێلۆ ته‌ماته چووبێته لای ته‌ماته فرۆشێكی عه‌ره‌ب یا تورك یا فارس و ئه‌و ته‌ماته فرۆشهش بۆ ده‌ربڕینی رقی دوژمنكارانه‌ی پێی گوتبێ: ته‌ماته به كورد نافرشم، ئیتر له كه‌ناڵه حزبییه‌كانی ئه‌و ده‌سته و گرووپانه و كه‌ناڵی ئه‌هلی سێبه‌ر ده‌نووسرێ: به په‌له، به په‌له، به په‌له بۆ ترساندنی خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ ده‌ڵێن: ئه‌مڕۆ له فڵان وڵاتی ئه‌وروپا كوردێك بۆ مه‌به‌ستی ته‌ماته كڕین چووه لای زانا و پسپۆڕ و شرۆڤه‌كاری سیاسی به‌ناوبانگ دكتۆر. . . ، به‌ڵام ناوبراو وتی: ته‌ماته به كورد نافرۆشم، بۆیه خه‌ڵكینه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كورد هه‌یه و سه‌رۆكی هه‌رێمیش بێخه‌مه و تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه و لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه نه‌داوه، له ئاوێنه و هاوڵاتی و لڤینیش رووپه‌ڕی یه‌كه‌می بۆ ته‌رخان ده‌كرێ و به مانشێتی گه‌وره و ره‌نگاوڕه‌نگ هه‌مان شت بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كاتێ دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كوردستان باس له پیلانی دوژمنان و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و ده‌سته و گرووپ و میدیای ئه‌هلی سێبه‌ره ده‌یكه‌نه هه‌را و ده‌ڵێن: دونیا شامی شه‌ریفه و ده‌سه‌ڵات دوژمنی وه‌همی درووست ده‌كات، بۆیه پێویسته كوردپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه ده‌روونیه نه‌خشه بۆ داڕێژراوه به ئاگابن كه دژ ی كوردایه‌تی و ئاواته‌كانی دواڕۆژی ده‌كرێ، پێویسته ئه‌و جه‌نگه ده‌روونیه له‌قاو بدرێ و به جه‌نگی وڵاتپارێزی و به‌رگری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی دواخهونی كوردایه‌تی وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ر و ماڕشاڵ و جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی بدرێته‌وه.