كاك نه‌وشیروان خۆت بدۆزه ... سوره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 1855
ژیانی هیچ سیاسه‌تمه‌دارێك ئه‌وه‌نده‌ی ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فا به گرێ و گۆڵ نییه، ژیانی سیاسی لێوانلێوه له مانگرتن و مانشكاندن، تۆران و ئاشت بوونه‌وه، تۆران روو وه‌رگێڕان له ڕابردوو، مانگرتن و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی داهاتوو ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فای پڕكردوه له كار‌و كاردانه‌وه، هه‌موو مانگرتنێكی مانشكاندنێكی بێ مه‌رجی به‌دوادا هاتوه، هه‌موو تۆرانێكیشی فڕێی داوه‌ته باوه‌شی ئاشت بونه‌وه‌یه‌كی تره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه خودی خۆشی نازانی مانی له ڕابردووی خه‌ڵك گرتوه یان له ڕابردووی خۆی، له داهاتوی خه‌ڵك تۆراوه یان له داهاتوی خۆی.
نه‌وشیروان مسته‌فا له ڕابردووی خۆیه‌وه داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌داته به‌ر نه‌شته‌ری رق و كینه، هه‌ر بۆیه‌ش تۆفانی بێزاری ههڵیگرتوهو هیچ په‌نایه‌كی سیاسی شك نابات خۆی پێوه بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌و مێژوه‌ش یاخی ببێ كه خۆی له دروست كردنیدا كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه، ده‌كرێ مرۆڤ كارێك بكا‌و دوای ئه‌نجام دانی ده‌ربكه‌وێ كه هه‌ڵه‌یه، له‌و كاته‌شدا دان پێدانان و په‌شیمان بوونه‌وه له‌و جۆره هه‌ڵانه گه‌وره‌یی و ئازایه‌تییه، به‌ڵام ناكرێ مرۆڤ كارێك بكا‌و به‌ر له ئه‌نجام دانی بڕوای پێ نه‌بێ و به هه‌ڵه‌ی بزانێ و ئینكاریش بێ له سه‌ر كردنی و ده‌یان ساڵیش له‌ناو تونێڵی هه‌ڵه و خراپه‌كاریدا بازبازێن بكات، ڕۆژی له ڕۆژانیش فریشته‌ی ئاشتی له خه‌وی ئینكار و سیاسه‌تی قیڕوسیا راینهچڵهكێنێ و له هزر و بیریدا شوێنی دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕانگێزی نه‌گرێته‌وه.
كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و سیاسیه بێباكانه‌یه كه به درێژایی ژیانی له‌سه‌ر هه‌ڵه ژیاوه‌و له ده‌ستپێكی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش زانیویه‌تی هه‌ڵه‌یه و سووریش بووه له‌سه‌ر ئه‌نجام دانیان، سه‌یر له‌وه‌شدایه گه‌ره‌كیه‌تی ده‌ستی چه‌وری خۆی به سه‌ری خه‌ڵكی تر بسڕێته‌وه، ڕه‌خنه له خه‌ڵك ده‌گرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی هیچ شتێكی شایانی ڕه‌خنه‌ی نه‌كردبێ، خه‌ڵك به ناپاك ده‌زانێ وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی شوختی ناپاكی پێوه نه‌بێ، له‌وه‌ش كارهساتاویتر ئه‌وه‌یه ئێستاش دان به هه‌ڵه‌كانیدا نانێ و ده‌یه‌وی جارێكی تر‌و به ئاراسته‌یه‌كی تردا ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كوردستان ئاڵوده‌ی ئه‌و ژه‌هره بكاته‌وه كه پێشتر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردی پێ ئاڵوده كردبوو، ئه‌وه‌تا له كتێبی (له كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ) له لاپه‌ڕه (172) دا ده‌ڵی: (من باوه‌ڕم به كۆمۆنیزم نییه)، دواتر له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ده‌ڵێ: (قسه‌كانی من هیچ سودێكی نه‌بوو، سور بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی نابه‌رامبه‌ری له گه‌ڵ بزوتنه‌وه (مه‌به‌ستی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیسته) من یه‌كێ بم له نوێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا، مام جه‌لالیش هه‌مان ڕه‌ئی هه‌بوو، لای وابو كه پێویسته من له ناو كۆمه‌ڵه‌دا بمێنمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به باری باشه‌دا كاریان تێ بكه‌م، زۆر به نابه‌دڵی وتم: باشه) . ئه‌و گوتنانه‌ی سه‌ره‌وه بیر‌و بۆچونی نه‌وشیروان مسته‌فا بوون له ساڵی 1977و له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا باسی لێوه كردوون.
دیاره كۆمه‌ڵه ڕێكخراوێكی كۆمۆنیزمی بوه‌و كاك نه‌وشیروانیش باوه‌ڕی به كۆمۆنیزم نه‌بوه‌و سكرتێری ئه‌و ڕێكخراوه كۆمۆنیزمهش بوه كه كۆمه‌ڵه‌یه، ئه‌وه‌یه مونافیق و دووڕووی سیاسی و فێڵ كردن له‌و گه‌نجانه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خۆیان ده‌كرده قوربانی، وه‌ك له گوتنهكانیدا ده‌رده‌كه‌وێ نه‌وشیروان باوه‌ڕی به كۆمه‌ڵه نه‌بووه‌و له به‌ر خاتری مام جه‌لال پۆستی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رگرتوه.
به‌ڕاستی سه‌یره كاك نه‌وشیروان باوه‌ڕی به كۆَمهڵه نه‌بوه‌و له كۆمۆنیزم بونیش په‌شیمان بۆته‌وه، كه‌چی هه‌زاران كه‌سی كوشتوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه نه‌بون و وه‌ك كاك نه‌وشیروانیش له كۆمۆنیزم بێ به‌ری بوون، هه‌زاران كه‌سیشی به تێزی كۆمه‌ڵه په‌روه‌رده كردوه‌و به‌لای كۆمۆنیزمدا شكاندونیهوهو له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌كوشتی داون و خۆیشی باوه‌ڕی به كۆمه‌ڵه‌و ماركسی بوون نه‌بووه، به‌و گه‌مه و یاسایه‌ی كاك نه‌وشیروان له نێوان كۆمه‌ڵه و دژه كۆمه‌ڵه‌كاندا كردوویه‌تی كه‌س له كوشتن ڕزگاری نه‌بوه، كۆمه‌ڵه بوون و كۆمه‌ڵه نه‌بوون وه‌ك یه‌ك تاوان بوون، هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به كۆمه‌ڵه بوبێ له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه به كوشتی داوه، هه‌ر كه‌سێكیش باوه‌ڕی به كۆمه‌ڵه نه‌بوبێ به ناوی ڕێگر له به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه كوشتویه‌تی، ده‌بێ له‌وناوه‌دا ئه‌وه‌ی له دۆزه‌خی نه‌وشیروان مسته‌فادا نهسوتابێ به خوا پێداوی ناوبه‌رین!
وه‌ك خۆی ده‌ڵێ باوه‌ڕی به كۆمه‌ڵه نه‌بوه‌و له‌به‌ر خاتری مام جه‌لال ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه كه پۆستی قه‌سابخانه‌ی دوو لایه‌نه بوه، ئه‌ی خێره ئێستا له مام جه‌لال ههڵگهراوهتهوهو بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌كات! به هه‌موو پێوه‌ره‌كان كه‌وانی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا تیری دوو سه‌ره‌ی هاویشتوه‌و بۆ هه‌ر لایه‌ك ئاڕاسته كرابێ به خه‌سار نه‌چوه، یان كۆمه‌ڵه‌كان یان دژه كۆمه‌ڵه‌كانی ئهنگاوتوهو په‌یڕه‌وی ئه‌و په‌نده كوردیه‌ی كردوه كه ده‌ڵێ: شه‌لم، كوێرم كه‌س نابوێرم.
هه‌ر وه‌كو گوتمان نه‌وشیروان هه‌زاران كه‌سی كوشتوه‌و هه‌زارانی تریشی به كوشت داوه له سه‌ر كۆمه‌ڵه بوون و كۆمه‌ڵه نه‌بوون، له كاتێكدا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ له سه‌ره‌تاوه بڕوای به كۆمه‌ڵه نه‌بووه، گره‌نتی چییه ئه‌و گۆڕانخوازیهی ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات باوه‌ڕی پێیه‌تی؟! كێ ده‌ڵێ دوای چه‌ند ساڵێكی تر ناڵێ باوه‌ڕم به گۆڕان و گۆڕانخوازی نه‌بووه؟ لێره‌دا پێویسته به‌ر له خه‌ڵكی تر هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازه‌كان بپرسن: ئه‌و گۆڕانخوازیهی ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و ئاشتی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی پێ خستۆته به‌رده‌م هه‌ره‌شه له‌به‌ر خاتری كێ ده‌ستی داوه‌تێ.
نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبی (خه‌ون یان مۆته‌كه) دا كه تیایدا یاداشتی شه‌ڕی ناوخۆ له ئایاری 1994 تا ئه‌یلولی 1998 ده‌گێڕێته‌وه‌و باس له هه‌ڵگیرسانی و هه‌وڵه‌كانی كوژانه‌وه‌ی ده‌كات، خۆی زۆر پاك پیشان ئه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ورێكی خراپی تێدا نه‌گێڕابێ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هیچ رۆڵێكی خێری له كوژانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ن هگێڕاوه، به پێویستی ده‌زانم هه‌ندێ شتی له سه‌ر ده‌وری خراپ و ئاژاوه‌گێڕی له خۆشكردن و گه‌وره كردنی شه‌ڕه‌كه‌دا بیر بخه‌مه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ به هه‌وڵی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی و سه‌رۆك بارزانی و كه‌سانی خه‌مخۆرو به په‌رۆش، له هه‌ولێر پێش به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ گیرا، ئه‌وه‌ش له ئێش و ئازاری شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه‌و دهرفهتێكێشی ڕه‌خساند بۆ زاڵ بون به‌سه‌ر ته‌شه‌نه سه‌ندنی شه‌ڕه‌كه‌دا، كاكه (نه‌وه) له بیرته كاتێك له گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال به فڕۆكه‌یه‌كی توركی گه‌ڕایته‌وه هه‌ولێرو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هاته پێشوازیتان، وه‌ك سزادانێكی ناوبراو له داخی ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر شه‌ڕی ههڵنهگیرساندوه رووت لێوهرگێڕا و ته‌قه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌كرد، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌و ڕاستییه ئه‌وه‌یه كه له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه به زمانێكی پان هاوارت كرد: هه‌ولێر كوێی پیرۆزه، له گوندێكی گه‌وره ده‌چێ بۆ شه‌ڕی تێدا ڕوو نه‌دات، به هه‌ڵوێسته رقاویهت جه‌گه له‌وه‌ی سووكایه‌تی به هه‌ولێریه‌كان كرد، به بچوك بوونه‌وه‌ی جوغزی شه‌ڕ قه‌ڵس و ته‌نگاو بووی و ده‌تخواست شه‌ڕ سه‌رتاپای كوردستان بگرێته‌وه، كه دواتر ئامانجه‌كه‌ی هاته دی.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵی خه‌مخۆران له هه‌ردوو لاو خه‌ڵكانی تریش جه‌وله‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕ كۆتایی هات، ده‌ستی ئاشتی ده‌ستی شه‌ڕی بڕی، بار‌و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئارامی ڕۆیشت، له بیرته (7) پرسیاری پڕ له ئیهانه‌ت ئاڕاسته‌ی پارتی كرد كه بۆنی شه‌ڕ و خوێن بارینیان لێ ده‌هات و داوای وڵامیشت كرد، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن پرسیاره‌كانت به ناو خه‌ڵكدا بڵاو كردنه‌وه؟ بۆ له دانیشتنێكدا پرسیاره‌كانت ئاڕاسته‌ی پارتی نه‌ده‌كرد؟ ئه‌وه‌ش بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆز كرده‌وه‌و جه‌وله‌ی دووه‌می شه‌ڕی لێكهوتهوه، جه‌وله‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕ به هه‌ر هۆكارێك ههڵگیرسابێ چه‌ند مانگێكی خایاند، به‌ڵام جه‌وله‌ی دوه‌می شه‌ڕ كه له ئه‌نجامی (7) پرسیاره پڕله ئیهانهكهی تۆی خۆ به فریشتهزان دروست بوو چه‌ندساڵێكی خایاند و خهسارهكهشی چه‌ندقات لهخهسارهی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕ گه‌وره تر بوو، كه‌چی یاداشتهكانیشت وه‌ك توانج پێشكه‌ش به‌وانه كردوه كه به ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆت ده‌زانن، له‌وه دڵنیابه یاداشتهكانت پێشكه‌ش به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان كردوه، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌و ئهندازیارهت ده‌زانن كه خۆت ناوت بردوه.
كاك نه‌وشیروان له یاداشته‌كه‌یدا باس له شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات له ساڵی 1994 تا ساڵی 1998، بیكه خاتری ئه‌و شته‌ی باوه‌ڕت پێیه‌تی كه دڵنیام باوه‌ڕت به هیچ شتێكی پیرۆز نییه، چونكه باوه‌ڕت به كۆمه‌ڵه نه‌بوو كه خۆت سكرتێری بووی، به ڕاستگۆیی باسێك له شه‌ڕه‌كانی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردووش بكه‌و بزانه كی له‌و شه‌ڕانه‌دا تفه‌نگی ئاڵتوونی شه‌ڕانگێزی و نه‌خشه‌سازی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌باته‌وه.
هه‌ر له‌و یاداشته‌دا باس له دیل كوشتن ئه‌كات، گوایه پارتی دیله‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی كوشتوه، (سڵا له‌وه‌ی فیرعه‌ون پێی ده‌ڵێ كافر)، ئه‌ی له بیرت چوو؟! له شه‌ڕی (پشتئاشان و قڕناقاو) كه به ڕاستی شه‌ڕی (قڕكردنی) دیله‌كانی شه‌ڕو قڕ كردنی ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ بوو، وه‌ك ماڕشاڵێك ده‌رده‌كه‌وتی و هێزه‌كه‌ی خۆت هان ده‌داو دهتقیژاند (قوربانتان بم، په‌رێزتان پاك بێ دیلم ناوی) .
ئه‌م دروشمه ئه‌وه‌نده‌ی كاریگه‌ری له سه‌ر شهڕوانهكانت هه‌بوو ئافره‌ته دیله‌كانیش له په‌لاماره دیل كوژیهكهت ده‌رباز نه‌بوون، ئافره‌تی ئه‌م كورده چه‌ند به‌دبه‌خته! سه‌رده‌مانێك نه‌وشیروان له سه‌ر ئایدۆلۆژیا په‌رستی ده‌یكوشتن، له كاتێكدا باوه‌ڕیشی به ئایدۆلۆژیاكه نه‌بوه، ئێستاش به ناوی ناموس په‌رستی ده‌كوژرێن. كاك نه‌وشیروان گله‌یی له خه‌ڵك ده‌كات كه به ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆ ناوی ده‌به‌ن، ئه‌ی كێ بوو له شه‌ڕی ناوخۆ به دیل گیراو به ناوبژیوانی حیزبی شیوعی ئازاد كرا؟ كاكه هێواش هێواش خۆت بدۆزه، ئه‌و كاته‌ی دیله‌كانی قڕناقاوت قڕ ده‌كردن، تازه له دیلێتی ئازاد كرابوی، هێشتا ڕه‌نگ و ڕوخساری دیلێتیت به‌رنه‌دابوو، هێشات سوپاسی حیزبی (شیوعی) ت نه‌كردبوو كه بۆ ئازاد كردنت بۆت بونه مانگی سوری كوردی، جا ئه‌گه‌ر پێت وایه به‌و نازناوه‌ی پێیان داوی كه ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆیه غه‌درت لێده‌كه‌ن، ئه‌وا یه‌ك چالاكی! ته‌نها یه‌ك چالاكیم پێ بڵێ كه له ڕووی ڕژێم ئه‌نجام درابێ و تۆ ڕاسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تیت كردبێ و دوو سه‌رباز! ته‌نها دوو سه‌ربازی ڕژمی به‌عسی تێدا كوژرابێ! جگه له بردنی پاسدار بۆ سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه كه كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیا بارانیان لێكهوتهوه ئه‌وا ده‌لێم تۆ له سه‌ر هه‌قی، ئه‌گه‌ر نا من یه‌ك ملوانكه چالاكی شه‌ڕی ناوخۆت بۆ ده‌هۆنمه‌وه كه تۆ ڕاسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تیت كردوون.
سه‌یره به ڕاستی سه‌یره! كاك نه‌وشیروان پێی وایه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی خۆی غه‌دری لێده‌كه‌ن، كاكه ئه‌وه مێژووی خۆته‌و بڕیار له‌سه‌ر غه‌در ده‌داو به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ش تۆ غه‌درت له هه‌موو كورد كردوه، به‌ڵام دیاره ده‌ته‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ به دزت ده‌ربێنێ، تۆ خاوه‌ن ماڵ به دز ده‌ربێنی.
كاك نه‌وشیروان ده‌ڵێ دژی گه‌نده‌ڵیم و ڕیفۆرم ده‌كه‌م، ڕاسته گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی، ئه‌گه‌ر پێت وابێ له‌و كاته‌وه‌ی خۆت له گرده‌كه‌دا مه‌ڵاس داوه‌و له نه‌بوونی تۆوه گه‌نده‌ڵی سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌وا به ههڵهچوی، گه‌نده‌ڵی له‌و كاته‌وه ڕاوكه‌ی بۆ دانرا و شوێن پێی خۆی قایم كرد كه تۆ وه‌ك بازرگانێكی سیاسی ئایدۆلۆژیای ماوه به‌سه‌رچووت بۆ ته‌زویر ده‌كردین و به گران پێت ده‌فرۆشتینه‌وه، ئه‌گه‌ر له هیچدا له گه‌ڵتدا نه‌بم له‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵتدام و دواڕۆژ و چاره‌نووسی (گۆڕان) پاك و پیس له چرا ده‌دا و خوار و خێچیت ده‌رده‌خا و وه‌ك هه‌ی ده‌تخاته ڕوو، به‌وه‌ش به‌ختی به‌ستراوی كورد ده‌كرێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش ده‌ستت له یه‌خه‌ی كورد به‌رده‌بێ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك فریوی دروشمبازی و گه‌نده‌ڵكاری سیاسیانه‌ی تۆ ناخوات، هه‌ر وه‌كو چۆن مانگرتن و مانشكاندن، تۆران و ئاشت بوونه‌وه، هه‌ڵنه‌كردن له گه‌ڵ هیچ بیروبۆچنێكی سیاسی به‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش كه خۆت سكرتێری بووی به‌شێكن له مێژووت، ئه‌وا گۆڕان و دۆڕان ده‌بنه دوا به‌شی مێژووت، به ڕاستی كاك نه‌وشیروان خڵه‌فاوی، ئه‌گه‌ر پێت وایه به به‌گژداچونه‌وه‌ی ڕابردووت داهاتووت جوان ده‌كه‌ی، بێگومان ئه‌و ههوڵهشت چروك دێنێ، چونكه ئه‌وه‌ی ڕابردووی خاوێن نه‌بێ داهاتوشی ترسناك ده‌بێ.
كاك نه‌وشیروان به‌سه واز له دۆزینی خه‌ڵك بێنه و به‌رله‌وه‌ی خه‌ڵك بدۆزی جارێكیش خۆت بدۆزه، چونكه ئه‌و قل قله مۆریانه‌ی به خه‌ڵكه‌وه ده‌یانبینی، هی ئه‌وه‌یه رۆژێك له رۆژان به لێفه‌ی تۆ خه‌وتون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.