په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی. . ده‌رخسته‌یه‌كی مێژوویی بۆداهاتوو ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 1853
ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانیی پێده‌ناسرێته‌وه و له سیاسی و سه‌ركرده‌كانی تری جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه دوور له سۆز و رقی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرتنێك لێكدانه‌وه‌ی درووست بۆ بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، له په‌یامه‌كانی رابردووشیدا ئه‌و ده‌رخسته مێژووییه به روونی هه‌ستی پێده‌كرێ، خاڵێكی تر كه پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك و ده‌ركه‌وتنی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك په‌یامی هه‌بووه و خه‌ڵكی كوردستانی لێ ئاگادار كردوونه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گه‌رمه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له شاری كۆیه و له‌به‌رده‌م ئاپۆرای خه‌ڵكی راپه‌ڕیو ئاماژه‌ی به هاتنه پێشی قۆناغێكی نوێ كرد و وتی: ده‌بێ هه‌ڵبژاردن بكرێت و شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بدرێته شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و ده‌ستوور، له نه‌ورۆزی ساڵی (2011) ش خه‌ڵكی كوردستانی له مه‌ترسی تاكڕه‌وی نوری مالیكی و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت ئاگادار كرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگی ناوخۆیی له‌به‌رده‌م هه‌ردوو په‌یامه‌كه‌ی درووست كران، به‌ڵام به لێبوورده‌یی توانی ئاسته‌نگی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1991 بشكێنێ و پشت ئه‌ستوور به هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوه دیكتاتۆریه‌كانی نوری مالیكیشی وه‌ستاندن.
په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك بازانی له كاتێكدایه كورد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین و ترسناكترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی له جه‌نگدایه، به‌غدا و وڵاتانی تری داگیركاری كوردستان چاویان به ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌ڵنایه‌ت، پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی و سیاسه‌تی نه‌وتی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كان ده‌روازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به رووی كورددا كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش دوو ئه‌گه‌ری له‌به‌رده‌م پرسی نه‌ته‌وه‌ییمان درووست كردووه، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئاسۆیه‌كی روون چاوه‌ڕوانی دهكاو ئه‌گه‌ر به سازان و یه‌كهه‌ڵوێستی لێی بڕوانین، ئه‌وا كورد دوا ئامانجی دێنێته‌دی كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و به‌وه‌ش كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات به مێژوو، ئه‌گه‌ری دوومیشیان ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداره‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن دوور له به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و بێ‌باك له‌وه‌ی چی رووده‌دات له گۆمی شلوێدا راوی مه‌رامه حزبییه‌كانیان بكه‌ن، به‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی ده‌سپێك و ئه‌وه‌ی به خوێن و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌ستمان هێناوه، به پرۆژه‌ی حزبی و وێنه‌ی سێڵفی ناپارێزرێ.
ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا له دیدگای نیشتیمانیه‌وه له په‌یامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و پرۆژه حزبییه‌كانی ناو په‌رله‌مان بڕوانین، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه كامیان ده‌توانێ كورد به كه‌ناری ئارامی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی بگه‌یه‌نێ، دیاره په‌یامه‌كه لێوانلێوه له ئاماده‌سازی بۆ شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆی قه‌یرانه درووست كراوه‌كانی به‌رده‌م خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، چونكه ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌دا له‌ژێر رۆشنایی ده‌رخسته مێژوویه‌كاندا نه‌خشه‌ی بۆداهاتوو كێشاوه، به پێچه‌وانه‌وه پرۆژه حزبیه‌كان كه‌ڵكیان له‌و بارودۆخه و سه‌رقاڵی ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان وه‌رگرتووه و شه‌ڕی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی و مه‌رامی سیاسیان پێده‌كرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.