هێزی شه‌ڕ و هێزی ئاشتی ... سووره مه‌رگه‌یی
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- سورە مەرگەیی
- Hits: 1881
به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هێزی شه‌ڕ و هێزی ئاشتی له به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامدا بوون، له هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ك هێزی شه‌ڕ زاڵ بووبێ، ئه‌وا ئه‌و شوێن و ناوچه‌یه بۆته دۆزه‌خ و خه‌ڵكی سڤیلی تێدا سووتاوه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر هێزی ئاشتی زاڵ بووبێ ئه‌وا خه‌ڵكی سڤیل له خۆشگوزه‌رانیدا بووه و بێ كێشه ژیاوه، واتا هێزی شه‌ڕ و هێزی ئاشتی راسته‌وخۆ ئاوه‌دانی وڵات و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه ژێر كاریگه‌ری و ده‌رهاویشته چاك و خراپه‌كانی خۆیان، هیتله‌ر وه‌ك یه‌كێك له رابه‌ری یه‌كێك هێزه شه‌ڕانگێزه‌كانی دونیا باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه كه له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئه‌ڵمانیا و خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی چ كاولكاری و نه‌هامه‌تییه‌ك كرد، یان سه‌ددام حوسێن وه‌ك نزیكترین رابه‌ری هێزی شه‌ڕانگێز، ده‌بینین عێراق و عێراقیه‌كان دوای نه‌مانیشی باجی شهڕانگێزیهكانی ده‌ده‌ن، كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر له رابه‌ری شه‌ڕانگێز بێبه‌ش نه‌بووه، جیا له‌وه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه مۆته‌كه‌ی شه‌ڕانگێزی داگیركارانی كوردستان به‌رۆكی گرتووه، له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووشه‌وه هێزی شه‌ڕانگێزی ناوخۆشی هاته‌سه‌ر، له‌و ماوه‌یه‌دا و له زۆر قۆناغی هه‌ستیاردا هێزی شه‌ڕانگێزی ناوخۆ دژ به هێزی ئاشتیخوازی كوردی وه‌ستاوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریدا كارئاسانی بۆ هێزی شه‌ڕانگێزی داگیركارانی كوردستانیش كردووه.
له به‌دبه‌ختی كورد هه‌ر كاتێك هێزی ئاشتیخوازی كورد شوێن پێی خۆی قایم كردبێ، هێزی شه‌ڕانگێزی ده‌ره‌كی بۆ رێگه‌گرتن و به‌ربه‌ست درووستكردن له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێكی هێزی ئاشتیخوازانه‌ی كورد، هه‌وڵیداوه هاوشان له‌گه‌ڵ هێزی شه‌ڕانگێزی خۆی هێزی شه‌ڕانگێزی ناوخۆش بجووڵێنێ، چونكه داگیركارانی كوردستان به هه‌موو پێوه‌ره سیاسی و مێژوویه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له ژینگه‌ی ئاشتیدا به‌رجه‌سته ده‌بن، پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و خواستی داگیركاری دوژمنان كه له ژینگه‌ی شهرانگێزیدا زیاتر پێگه‌ی قایم ده‌بێ، ئه‌و راستییه به رووداوه‌كانی ئێستای كوردستانه‌وه دیاره و ده‌بینین ئه‌و دوو هێزه له گه‌رمه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتندان.
ئه‌گه‌ر به چاوێكی كوردانه و دوور له هه‌ڵچوون و سۆزی حزبی كه‌مێك له رووداوه‌كان رامێنین و به دواداچوونێكی راستگۆیانه‌یان بۆ بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه سه‌رۆك بارزانی رابه‌رایه‌تی هێزی ئاشتی ده‌كا و له به‌رامبه‌ردا نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك پیشه‌ی رابردووی رابه‌رایه‌تی هێزی شه‌ڕ ده‌كات.
له‌كه‌س شاراوه نییه كه كورد له ئێستادا له‌گه‌ڵ چه‌ندین دوژمنی ئاشكرا و شاراوه له جه‌نگ دایه، ئه‌وه‌تا داعش به ئاشكرا په‌لاماری كورد ده‌دا و دوژمنه شاراوه‌كانیش دژ به هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له پیلانگێڕانی به‌رده‌وامدان.
له قۆناغێكی وا گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌بینین سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌ری هێزی ئاشتی بۆ پێش‌گرتن له په‌لاماری دوژمنه ئاشكراكه هاوشانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دایه، بۆ پووچه‌لڕ كردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنه شاراوه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كار و چالاكیه سیاسی و دیبلۆماسیه‌كانی خستوونه‌ته گه‌ڕ، نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك رابه‌ری هێزی شه‌ڕ كه‌وتۆته فیتنه گێڕی و له‌گه‌لڕ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن و وڵاتێكی دیاریكراوی دوژمن به كورد خۆی گوته‌نی له ژووره تاریكه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه، جا وه‌ك پێشتر باسم كرد ده‌ستودیاری هێزی شه‌ڕ كاولكاری وڵات و مه‌رگه‌ساته بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، نه‌وشیروان مسته‌فاش كه له رابه‌رایه‌تی كردنی هێزی شه‌ڕدا پێشینه‌یه‌كی مێژوویی قووڵ و ئه‌زموونێكی زۆری له‌سه‌ریه‌ك كه‌ڵكه كردووه، ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان به دیقه‌ت و وریاییه‌كی زۆره‌وه ئه‌و ئاژاوه‌گێڕیه‌ی نهوشبروان مسته‌فا بخاته ژێر چاودێری، چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا رابه‌رایه‌تی ده‌كات زۆر له‌و شه‌ڕه مه‌ترسیدار تره كه له بناری قه‌ندیل و سووره‌دێ و قڕناقاو رابه‌رایه‌تی ده‌كرد.
ره‌نگه كه‌سانێك بڵێن: نوسه‌ر ناهه‌قی كردووه و پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن به چ پێوه‌رێك نه‌وشیروان مسته‌فای به رابه‌ری هێزی شه‌ڕ ناساندووه، له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌دا ده‌ڵێم: دیارترین خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی كه له رابه‌رانی هێزی شه‌ڕدا هه‌یه، ون بوون و بێده‌نگ بوونیانه له‌و قۆناغانه‌ی كه زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له‌بار نییه، دهركهوتنهوهیانه له‌و كاتانه‌ی كه زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له‌باره، ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی سیاسی نه‌شیروان مسته‌فادا بخشێنیه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی به زیاده‌وه له ناخدایه كه له ناخی هه‌موو رابه‌رانی هێزی شه‌ڕدا هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌رده‌كه‌وێ كه له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 نه‌وشیروان مسته‌فا به ساڵ و دوو ساڵ خۆی ون ده‌كرد، كاتێكیش زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له‌بار ده‌بوو ده‌رده‌كه‌وته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌كێتی له ساڵی 1994 نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌مێك بوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، له‌و جه‌وله‌یه‌دا وه‌ك رێگری له‌و شه‌ڕه و بۆ دامركاندنه‌وه‌ی، ئاشتیخوازان نه‌یانهێشت شه‌ڕ له هه‌ولێر رووبدات، كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال به فرۆكه‌یه‌كی توركی گه‌رانه‌وه هه‌ولێر و له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێشوازی كران، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك ناڕزای بوون له‌وه‌ی شه‌ڕ له هه‌ولێر رووی نه‌داوه و كۆسره‌ت ره‌سوڵ یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی ئارامی هه‌ولێریان پاراستووه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرد، دواتر وه‌ك رق رشتن و خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ گوتی: هه‌لێر له گوندێكی گه‌وره ده‌چێت، كوێی پیرۆزه تا شه‌ڕی تێدا روونه‌دات، ئیتر ئه‌وه‌بوو شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه و جیا له‌وه‌ی له هه‌ردوولا خه‌ڵكێكی زۆر تێداچوو، تا ئێستاش ئاسه‌واره‌كانی ماون و ویژدانی هه‌موو كوردێكی كوردپه‌روه‌ر ئازار ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه ده‌ڵێن: به‌ردێك نه‌زان بیخاته بیره‌وه به سه‌د زانا نایه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هه‌وڵی كوردپه‌روه‌ران دامركا و به فیتی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵگیرسایه‌وه، ئه‌وه‌تا به هه‌موو ئاقڵمه‌ندان و خه‌مخۆرانی كورد دوای (20) ساڵ ئاسه‌واره خراپه‌كانی ناسڕێنه‌وه.