پێشمه‌رگایه‌تی . . دڵشاد تاقانە
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- دڵشآد تاقانە
- Hits: 537
وره‌ی جه‌ماوه‌ر. .
نیوڕانهکی دره‌نگی سه‌ده‌ی ڕابردوو هاوینی نۆسه‌د و هه‌شتاوپێنج هه‌ورازی قه‌یسه‌ریان شۆڕی کردینه‌وه به‌ره و گوندی ههواوانی خوارێ له‌سه‌ر هه‌ردوو چاملغی تڕاکتۆرهکه دووپێشمهرگهیی له‌گه‌ڵ کاک هه‌ڵۆ قه‌ره‌ناوی ههڵکورمابووین. ده‌شتی کۆیه بۆن سۆی لێده‌هات هه‌رگیز لهمهزهندهی که‌سدا نه‌بوو دوو پێشمه‌رگه دووقۆڵی له‌م ده‌مژمێری دووی پاشنیوه‌ڕۆیه بگه‌نه گوندێک ههرهدووری خانیه‌کانی له‌سه‌ربازگه‌ی سه‌ره‌کی کۆیه‌وه هه‌زار مه‌ترێک ده‌بوو! به‌رامبه‌ر ده‌یان مۆڵگه‌ی سه‌رچیا و ڕێڕه‌وی کۆپته‌ره جه‌نگی و باریه‌کان مل له‌چه‌قۆ خشانێکی بێ هه‌سان بوو! عهمبازێک و تیژتیپهڕ گه‌یشتینه ناو خانیه‌کانی لێوار جاده‌که، تڕاکتۆرهکهش بهگڕه گڕ به‌ره‌و بازگه عه‌سکه‌ریه‌که ڕۆیی لێیدا تا ناو کۆیه گیرنه‌بوو نه‌له‌و ده‌نگ و نهلهئێمهش ده‌نگ لێک دابڕاین! له‌وێ کاک هه‌ڵۆ ده‌ستی به‌کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوو فیراری گونده‌که کرد که له‌ڕێکخستنی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی ناو یه‌کێتی گیرسابوونه‌وه. منیش له‌به‌ر بێراییهکه ڕوو لهڕهبایه عه‌سکه‌ریه‌که له‌سه‌ر کۆسپه‌ی خشته قوڕه‌که دانیشتبووم سه‌ربازه پاسه‌وان و سه‌گه‌کانی ده‌وری ڕهبایهکهم لێ دیاربوو، به‌رامبه‌رم پیرهمێردهکی حه‌فتا ساڵه به‌سه‌ره‌وه خۆی بهبهرسێبهری لادیوارێکی خانیه‌که‌ی دابوو، قه‌ڵه‌متراشی ڕیشی نه‌خشاندبوو. ڕووی تێ‌کردم: کاک دڵشاد بۆ به‌م نوێژی نیوڕۆیه هاتوون بۆ ئێره؟ ناترسن؟ گۆتم له‌چ بترسێین خاره؟ پێشمه‌رگایه‌تیه. گۆتی: ئه‌ی به‌قوربانت بم ئه‌گه‌ر قه‌وما دهسنهپارێزی با کوڕ و بووک و ژنه‌که‌شم تێدا بچن شه‌ڕی خۆت بکه. لێم ڕاما و دوای بێده‌نگیه‌ک: ده‌زانی کاک دڵشاد تۆ له‌لای من به‌قه‌ده‌ر ئه‌م سه‌ری سارایه‌ی هه‌یبه‌سوڵتان به‌رزی! له‌وێوه هه‌زاران گێگابایتی هاوبارگه‌ی خۆڕاگری به‌خشیه‌وه، هه‌رئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش بوو بهورهپهخشین سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی بۆ کوردستان پێگه‌یاند، لێمڕوانی به‌خه‌نده‌وه له‌چاوان سوپاسم کرد.
Dlshadtakana@yahoo. com