گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران ... دڵشاد تاقانە
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- دڵشآد تاقانە
- Hits: 655
ماخ دوعا. .
ڕه‌نگه له‌کاتی گفتوگۆ یا لێکدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی به‌ئاسانی شیته‌ڵی بۆچوونه مادی و خه‌یاڵیه‌کانی کردبی، یه‌کڕا به‌بێ دوودڵی کۆی لایه‌نگریه ئاینیه‌کانی پێ بێ بنه‌ما و زاده‌ی خه‌یاڵی مرۆڤ زانیبێ زۆر تایبه‌ت لهوکهشه ئازادی به‌خشه‌ی هه‌نده‌ران که مرۆڤ به‌ئاسانی ده‌توانێ بوذایی، دیان، موسوڵمان، جوو یا هه‌ر ئاینپهروهرێک بێ له‌گه‌ڵ مرۆڤه بێ ئاینه‌کانیش ئازاد و سه‌ربه‌ستن له‌گۆڕین و لێ لادان به‌ڵام وه‌ک باره ده‌روونیه‌که‌ی پێی په‌روه‌رده‌کرابوو ڕزگاری نه‌ببوو! ئه‌وه‌ی له‌مامۆستای دایکه‌وه فێری ببوو ههرکاریگهری ده‌نوانده‌وه چونکه دایکیشی زۆر خۆشده‌ویست پێی وابوو دوعای دایکی پشتیوان و هانده‌ره هێز و توانای لێوه‌رده‌گرت له‌تاقیگه‌کان سه‌ری ده‌خا، بڕوای به‌خودی پسهپسهکه نه‌بوو که دایکی له‌به‌رخۆیه‌وه چی ده‌ڵێ ههرتێشی نه‌ده‌گه‌یشت چونکه به‌عه‌ره‌بی بوو ده‌نا ده‌کرا له‌باوک یا باپیره‌ی داوا بکا ئه‌وه‌ی بۆ بکه‌ن، ئه‌و زیاتر پێویستی به‌هێزی ئه‌رێنی دایکی خۆی بوو. نه‌ورۆزه‌کانی ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه پهلهپهلگهراییه زۆر زوو کچه کورده ههندهرانیهیان گه‌وره کرد هه‌ربه‌خۆشی نه‌زانی زۆربه‌ی پۆلهخوێندنیهکانی پێ بڕی، ئه‌وجا دواقۆناغی کۆلێجه‌که‌ی واته بیست‌ودوو گڕه نه‌ورۆزی به‌ئاسماندا ههڵچواندبوو. دایکی له‌خه‌و هه‌ڵساند په‌رداغه ئاوه‌که‌ی داده‌ستی به‌نیوه زمانی کوردبیانی پێی ووت: دوعا بکه. دایه‌ش به‌خه‌واڵوویی ئه‌ی به‌ساقه‌وبم، بێنه. . . پس پس پسسسسس دواییش ده‌ستی کرد به‌فوو کردن به‌ئاوه‌که و په‌رشکردنی به‌سه‌ر ڕووی کچه‌که‌دا، ئه‌ویش ده‌ستێکی توند به‌لووتیه‌وه گرت ده‌سته‌که‌ی تریشی باوه‌شێنی ده‌وه‌شاند ووتی: ئـــــــــۆۆۆۆۆۆی دانه‌کانیشی نه‌شوشتووه!
Dlshadtakana@yahoo. com