فاریزه‌،

وه‌ستانێکی کورتی دیواربه‌ندی ڕسته‌یه‌، وشه‌کان پێکه‌وه‌ ده‌چنێته‌وه‌، له‌یاسای نوسین پێڕه‌وه‌ ڕه‌چاوده‌کرێ، هه‌تا فاریزه‌ هه‌بێ ڕسته‌‌ کۆتایی نایه‌‌ به‌ڵام له‌خوێندنه‌وه‌دا پشووی هه‌ناسه‌ی خوێنه‌ره‌.کچه‌ کورده‌ی هه‌نده‌رانی نۆ نه‌ورۆز سه‌ره‌به‌هاری ته‌مه‌نیان سه‌وز کردبۆوه.به‌خاوخێزانه‌وه‌ له‌کۆچی پێچه‌وانه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ وڵات، هه‌نده‌رانیان جێ هێشتبوو له‌خوێندگا کوردیه‌که‌ خه‌ریکی خوێندن و په‌روه‌رده‌بوو.بابی به‌ناو کۆمپانیای دامه‌زراندبوو له‌بێ ئیشی هه‌رخه‌ریکی خواردنه‌وه‌بوو جارجاره‌ش سه‌ردانی به‌رپرسانی ده‌کرد بزانێ بزمارێک نادۆزێته‌وه‌ چاکه‌ته‌که‌ی پێوه‌ هه‌ڵواسێ! له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ بێ پشتیوانی گه‌وره‌ک ئه‌وانی دی ده‌تخۆن، داکیش ببۆوه‌ فه‌رمانبه‌ر تا خانه‌نشینیه‌که‌ی خۆی پێ مسۆگه‌ر بکات.زۆری نه‌برد که‌روباریان تێکناو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران! مه‌پرسه‌: لۆ؟ چوزانم قه‌یران له‌سه‌ر قه‌یران ده‌هات خه‌ڵکیش لۆخۆی حه‌یران بوو، ئه‌وانه‌ی پاره‌یان هه‌بوو ده‌یاندا به‌به‌رد و چه‌مه‌نتۆی وڵاتانی داگیرکاری ده‌وروبه‌ر هه‌رڤێلا و خانووی ڕوو له‌قیبله‌یان دروست ده‌کرد گوایه‌ تا کاتی نوێژه‌کان به‌ئاسانی ڕوو له‌عاره‌بستان بکه‌ن قیبله‌نامه‌ی ناوێ! له‌باتی به‌رهه‌مهێن و فرۆشیار خۆیان به‌کاربه‌ر و کڕیارن ئه‌وجا به‌رپرسیش له‌کورسیه‌که‌ی خۆی مسۆگه‌ر نیه‌ چونکه‌ خۆشی ده‌زانی شایسته نیه‌ ‌ناچار خه‌ریکی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و گه‌نده‌ڵیه تا پێی بکرێ به‌خوا هه‌رده‌خوا!‌

کاتی نوسینه‌وه‌ی ناوپۆل مامۆستا ده‌قه‌که‌ی هه‌ڵی بژاردبوو به‌ده‌نگه‌وه‌ ده‌یخوێنده‌وه‌، خوێندکاره‌کانیش هورده‌ هورده‌ ده‌یان نوسیه‌وه‌، تی چاویشی ده‌دا هه‌ریه‌که‌یان لێ ببنه‌وه‌ تا پێڕابگه‌ن هه‌روا نوسینه‌که‌یان ته‌واو بکه‌ن.وه‌ک شێوازی فێرکاری هه‌رکاته‌ک مامۆستا بگه‌یشتبا هێما و نیشانه‌کانی وه‌ک خاڵ یان پرسیار و سه‌رسوڕمان ڕێنمایی ده‌دانێ تا به‌ڕاستی فێری نوسینه‌وه‌بن.دیاربوو له‌ناو ڕسته‌که‌دا پێش نیشانه‌کانی تر گه‌یشته‌ هێمایه‌ک‌ ئاگاداری کردنه‌وه‌ گۆتی: فاریزه‌.کۆی خوێندکاره‌کان نیشانه‌که‌یان دانا (، ) و چاوه‌ڕوانی بیستنی وشه‌ی دی بوون ته‌نیا ئه‌و کچه‌ به‌رده‌وام ده‌ینوسی! مامۆستا لێی پرسی: ئه‌وه‌ چ ده‌نوسی؟ ئه‌ویش نیشانیدا نوسیبووی فاریزه‌! مامۆستاکه‌ پرسی: لۆ وات نوسیه‌؟ کچه‌ش ڕه‌شێنه‌ی چاوی کرده‌وه‌: ئه‌دی نه‌تگۆت: فاریزه‌؟

                  

               This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.