پێشمه‌رگایه‌تی . . دۆمینه و تاوڵه ... دڵشاد تاقانە
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- دڵشآد تاقانە
- Hits: 1477
زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه‌کان له‌خوێندنگا له‌وانه‌ی بیرکاری خراپ بوون، که‌میان هه‌بوو چه‌ندین دار له‌ناو له‌پی نهداربی به‌ڵام له‌خوێندنی دۆمینه و ئه‌زنیف تاکه خاڵیان لێ نه‌ده‌گیرا و نهخوندرابا! سه‌یره ژماره‌کان هه‌مان ژماره‌ن لهدۆمینه به‌بێ مامۆستا سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه لهخوێندنگاش نهخوندن ئه‌وجا که‌وتن و شهقازیلهی کاتی هینانه‌وه‌ی کارتی نیوه‌ی ساڵ! چاخانه‌ی گردپاڵ و سه‌ر ڕێڕه‌وه‌کانی پێشمه‌رگه یا دوکانی دێوه‌ره‌ی گونده‌کان دۆمینهکاری تێدابوو شرق و هۆڕ پول بهمێزێ داده‌درا تائێشتاش دوای ته‌قاویت بوونیان بڕۆ بیانبینه ههرشرق و هۆڕیانه!
هه‌ردوو زاره‌که لهباغهری مشوور دابوو، ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو که‌رسته و پێویستیه‌کی لا ده‌ست ده‌که‌وت ناوی مشیره له‌که‌رتی یه‌کی تیپی 93 ی کۆیه‌ی ئه‌وکات، له‌به‌ر خه‌مخۆری و به‌مشوور بانگ ده‌کرا! شه‌ڕی دۆڵه‌ڕه‌قه له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو ساڵی هه‌شتاوپێنج بوو. گۆتمان ئه‌و دوو زاره چیه پێته؟ گۆتی کاتی هێرشه‌کان لهباغهرم هه‌رم گرت به‌س نازانم تاوڵه‌که له‌کێیه؟ ئه‌منیش گۆتم لای خێمه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی 57ی سهرگرمهیه، که‌هاتم له‌وێ دانرابوو. گۆتیان: بڕۆ بیهینه. که‌چووم کێشتان بوو جار جاره تۆپ و هاوه‌ن ده‌باری ههرڕمبهی ده‌هات، ئه‌گه‌ر لووره‌ی هاتبا هیچ نه‌بوو ئه‌وه تێپه‌ڕیه به‌س ئه‌گه‌ر لرفه لرفی لێوه بهاتبا ئه‌وه ده‌بوو خۆت به‌عاردی داده‌ی چونکه هاکا له‌نزیکت به‌عاردی ده‌که‌وی! لهپێشمهرگهکانم پرسی: ده‌تانم ئه‌و تاوڵه‌ی ببه‌م؟ گۆتیان: کاکه به‌که‌ڵک نایه زاری له‌گه‌ڵ نیه بیبه! نه‌یان ده‌زانی قهسپهکهی ئه‌وان ناوکه‌که‌ی لهباغهری مشورهکهی مه‌دایه! گۆتم بهداری زاری لۆ دروست ده‌که‌ین، چاوهزهقهیان بوو شتی وا کو ده‌بی! وابوو تاوڵهکهم هینا له‌وێ فێری تاوڵه‌کردن بووم به‌س هه‌رباش فێرنه‌بووم، له‌وه‌ش خۆشتر وای لێهات تاوڵه‌که‌ی دۆڵه‌ڕه‌قه ده‌نگی داوه سه‌رتیپ و بن تیپ نه‌مابوو به‌جیهاز داوای دوو شه‌و ناردنی تاوڵهکهمان لێ نه‌کا لۆ یاری پێکردنی، فه‌رمانده‌ی کهرتهکهشمان کاک مه‌ولود مام قلینجی لۆی ده‌ناردن ئێستا تێیاندایه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیه ده‌رێن چی دوای حه‌قی خۆمیان لێ بکه‌م که تاوڵه‌که ببووه هۆکاری خۆشگوزه‌رانی ئه‌وکاتیان؟
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
.