خودا هه‌ڵی نه‌گرێ ... دڵشاد تاقانە
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- دڵشآد تاقانە
- Hits: 1842
خه‌م و تاسه‌ی ده‌ردی دڵم ئازارمهندی بێ کۆتایی
بۆته هاوه‌ڵ وه‌ک سێبه‌رم هاوبهندێکه بێ نه‌وایی
بێزار وه‌ڕس له‌ژیانم سوڕی بێ ده‌رچه‌ی سه‌ودایی
خودا هه‌ڵی نه‌گرێ له‌تۆ بهجێتهێشتم به‌ته‌نهایی
کاس و بهربادبووه سه‌رم شیعر هاوڕێی نیوه‌شه‌وه
دیده‌م بۆ تۆیه بێداره که‌چی لای تۆ پرخه‌ی خه‌وه
پێکی ئازارم زۆر نۆشی به‌و خه‌یاڵه بهدمهستهوه
خودا هه‌ڵی نه‌گرێ له‌تۆ ههرلایهت لێم نه‌کرده‌وه
برکی ته‌نگه ههناسهییم بێنهقاقای توند گرتوووم
وه‌ک که‌وێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو وڕه و به‌داوه‌وه بوووم
دنیا له‌به‌ر چاوم ڕه‌شه لاشه‌ی بێ ڕۆحی سڕبوووم
خودا هه‌ڵی نه‌گرێ له‌تۆ لانه‌وازه‌ی تار کردوووم
Dlshadtakana@yahoo. com