سه‌رباسێکی ناوازه‌ و سه‌مه‌ره‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه‌ چونکه‌ زه‌مینه‌ی پاراستنی پرد له‌پێشمه‌رگایه‌تی نه‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌شبا ماوه‌کی که‌م به‌ئاسانی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ تێکده‌درا ئه‌گه‌ر په‌نا و دووره‌ ده‌ستیش با هێزه‌ هه‌واییه‌کانی ده‌گه‌یشتی و ده‌ی ڕماند . به‌ربه‌سته‌ سروشتیه‌کانی وه‌ک زێ و ڕووباری گه‌وره‌ی خوڕ ڕێگری زۆری له‌پێشمه‌رگه‌ و کاری پێشمه‌رگانه‌ ده‌کرد ، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک بوونی زێ ی گه‌وره‌ ناوچه‌ی سۆران و بادیانانی لێک کردبوو . سه‌رڕای نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌کی حوکمڕانی عیراقی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر کوردستانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دروسکاری پرد نه‌بوون له‌سه‌ری لۆ مانه‌وه‌ی داپچڕانه‌ فه‌رهه‌نگی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کورده‌واری ....تاد. هه‌تا له‌کاتی عوسمانیه‌کان و سه‌فه‌ویه‌کانیش هه‌ر نه‌کرا هه‌مان سیاسه‌ت پێڕه‌وبوو . هه‌روه‌ها گه‌وره‌ ڕووباره‌کانی ئاراس و  سیروان له‌گه‌ڵ زێ ی گچکه‌ش به‌و ده‌رده‌چووبوو به‌ڵام له‌شۆڕشی نوێ به‌هۆی زانکۆی سلێمانی که‌ دڵی شۆڕشه‌که‌بوو هه‌رچه‌نده‌ ‌گواستراوه‌ هه‌ولێرێ به‌ناوی سه‌ڵاحه‌دین گۆڕدرا هه‌رڕۆڵی مابوو له‌پێگه‌یاندنی کادیره‌کانی شۆڕش بۆ کۆی بواره‌ پێویسته‌کانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌یی ، ڕاگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌بردن . له‌م شۆڕشه‌ خه‌ڵکی ئه‌ندازیاری که‌وتبووێ له‌چه‌ند شوێنێک پردی تێلبه‌ندیان دروست کرد به‌کۆنه‌شاسی ماشین هه‌روا سیم و دار ، له‌وانه‌ دوو سێ یه‌ک له‌سه‌ر زێ ی بچوک بوون ئه‌وانیش له‌سه‌رده‌می دانوستانه‌کانی ساڵی 1984 بوو . یه‌کیان له‌ڕاستی دووگوندی کانیبی ده‌شتی کۆیه‌ و گۆپته‌په‌ی به‌ری قه‌ڵاسێوکه‌بوو پێشمه‌رگه‌ (پۆڵای موهه‌ندیس) سه‌رپه‌رشتی دروستکردنی کردبوو ، په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌هێز کردبوو له‌هه‌موو ڕووه‌کانی ژیانی خه‌ڵکیش . ڕزگاربوون له‌دارکه‌ڵه‌ک و نه‌بوونی به‌له‌م ‌نه‌خه‌سه‌لا گه‌می مۆتۆردار که‌ هۆکاری خنکانی چه‌ندان پێشمه‌رگه‌بوون ! دوای شه‌ڕبوونه‌وه‌ی دوای دانوستانه‌که‌ کۆپته‌ر به‌فیشه‌کی دۆشکا پرده‌که‌ی خراکردبوو ، داره‌کانی شکاو خزی بوون به‌سه‌ر دارۆیشتنی ئه‌سته‌نگی گه‌وره‌بوو . دواین جار خۆم به‌سه‌ریدا په‌ڕیمه‌وه‌ ،‌ جێگای وای هه‌بوو له‌درێژی شه‌ش تا حه‌وت مه‌تر ڕێڕه‌وی داری نه‌مابوو به‌ڵام به‌( 10‌ ــ 12‌ ) کیلۆ ئاسنی تفه‌نگ و فیشه‌ک تاقمه‌وه‌ش‌ ته‌نیشتاو ته‌نیشت و نه‌ده‌بوو ته‌ماشای خواره‌وه‌بکه‌ی چونکه‌ زێیه‌که‌ به‌خوڕی ده‌ڕۆیشت سه‌ره‌سوڕه‌ی پێده‌گرتی ، نه‌ده‌شکرا ته‌ماشای ئاسمان بکه‌ی چونکه‌ به‌رپێ ی خۆت نه‌ده‌دیت ! چه‌ندجارێک سه‌ره‌سوڕه‌ ده‌هات به‌ڵام چاوم داده‌خست و به‌رده‌وام له‌په‌ڕینه‌وه‌ وه‌ک یاری ئه‌کرۆپاتیک وابوو !

 

 

 

                                                

                                                      This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.