فیول په‌مپ و حكومه‌تی بنكه فراوان ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 2114
ئه‌زمونی دوای ڕاپه‌ڕینی (1991) ده‌ریخست كه یه‌ك حزب به‌ته‌نها ناتوانێت،حوكمڕانی ئه‌م سێ شاره بچوكه بكات كه خه‌ڵك له‌پاش ئه‌نفال و گازباران له‌ده‌ستی به‌عس و عروبه قوتاری كردووه. شه‌ڕی نێوخۆیان هێناو،پاشانیش ده‌ستیان خسته‌وه ناوده‌ستی یه‌ك و خه‌ڵكیشیان به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كه ناوزه‌ند كرد.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی،جوندییه‌ك چییه به شه‌قامێكی ئه‌م عێراقه‌وه نه‌مابو، یه‌كێتی و پارتی چوون به‌غداو دیجله‌و فوراتیان پاراست،سوپای عێراقیان دروست كرده‌وه، فیرقه‌ی 24 و هێزی دیجله‌و قواتی به‌در و سه‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و سه‌حوه‌كان و سه‌دان گروپی چه‌كداری و میلیشیایی لێ به‌رهه‌م هات، ئه‌وساش له باعیزی ئه‌و بۆشاییه سیاسیی و سه‌ربازییه داعش سه‌ریهه‌ڵدا،كه هه‌ریه‌كه له‌مانه به شێوه‌ی جیاجیا بووه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر عێراق و كوردیش.. سیانزه ساڵه نه‌یانتوانی یه‌ك سانتیمه‌تر خاكی داگیركراو بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كوردوستان، له‌وه‌نده ساڵه‌دا له‌ئاستی ناوخۆ جگه له پیسخۆریی و تهقاعودخانهو زیاخۆریی و زیاد وتن شتێكی ئه‌وتۆیان فێری كۆمه‌ڵگه نه‌كردووه. كه‌واته ده‌ركه‌وت به هه‌ردوولاشیان ناتوانن ئه‌م (3) شاره بچوكه ئیداره به‌ن..
ئینجا دوای (4) ساڵ ئۆپۆزسیۆنێكی هه‌لپه‌رست، كه ده‌ستێكی زۆر خراپی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی وه‌شاند،سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس و،ڕۆشنبیر و، په‌رله‌مانتار و،سیاسیی فشۆڵ و به‌تاڵی خسته بازاڕه‌وه، به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت چونه مێشكی جه‌ماوه‌ره‌وه، هه‌زار و یه‌ك به‌ڵێنی یان به‌خه‌ڵك دا، ئیمڕۆكه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك نه‌عامه سه‌ری خۆی له‌بن خۆڵ خستووه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یان نه‌بینرێت و، نه‌زانرێت دوێنی چ به‌ڵێن و هاتو هه‌رایان كردووه.. . ئه‌مانیش چوونه حكومه‌ته‌وه.. حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكهات.. كه له‌واقیعدا ده‌ركه‌وت نه به 1 حزب و نه 2 حزب و ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی وه نه به‌هه‌موویان ناتوانن ئیداره‌ی حكومه‌تێك بده‌ن كه 3 شاری گچكۆلهیه.. ئه‌مه یان لوتكه‌كه‌ی فراوانه‌و بنكهكهی ته‌سك!!. سه‌رم سوڕماوه سه‌رده‌مێك توركیایه‌ك 600 ساڵ حوكمی سێ كیشوه‌ری گه‌وره‌ی كردووه،ئه‌مانه بتوانن ئیختراقی سیادهكهی بكه‌ن و ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروباری؟.. هه‌ر په‌رله‌مانتاره‌و بۆ وێنه‌گرتن هه‌ر دوو قاچی لێ بڵاوكردۆته‌وه‌و بتڵێك خوێن ئه‌به‌خشێت،وه‌لێ به‌هه‌موویان خوێنی میلله‌تیان له‌پشت په‌رده‌كه‌وه مژیوه!. به 107 ملیار دۆلار نه‌توانی ژێرخانێكی په‌روه‌رده‌یی و ئابوریی و نه‌ته‌وه‌یی دابڕێژی،تازه تازه به قه‌رزو قۆڵه چه‌پ و پینه ناكرێت!.
فیت په‌مپ چۆن ناسوتی،له‌وڵاتێكدا كه‌سێك نییه خۆی بكات به خاوه‌نی كۆمه‌ڵگه‌و شۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تیا به‌رپابكات.. !. به‌نزین چۆن پڕی ئاو نابێت كه درز كه‌وتبێته ئه‌خلاقی جه‌ماوه‌ره‌وه،گرفته‌كه له ناوبۆشی و به‌تاڵی و پوچێتی ئه‌قلی ئینسانی ئێمه‌وه ده‌ست پێئه‌كات.. ئێمه ڕاسته پارێزه‌ر و مودیری ناحیه‌و ئابوریناس و مامۆستا‌و جهریدهنوسی زۆرمان هه‌ن،به‌ڵام به‌شه‌ر مان نییه!. (تاك) ێك مان دروست نه‌كردووه وه‌ك به‌شه‌ر بیربكاته‌وه.. فیت په‌مپ چۆن ناسوتی.. ئه‌وه (نان) یش (6) ی ئه‌بێت به (1000) !!.. زه‌مانی ئه‌سحابه‌یه ئه‌مه " مووچه نه‌یه‌ن، كاره‌با ببڕن، سه‌له‌فی مان بۆ بێنن،ئۆتۆمبیله‌كان په‌ك بخه‌ن،هه‌لی كار نه‌هێڵن.. !!.
له‌هه‌ر وڵاتێكدا،ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی زیندوو بێت و، خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگای میدیایی بێت،چوار ڕۆشنبیری چوست و چالاك و پته‌وی هه‌بێت، هه‌ر له‌سه‌ر جاده‌و بان پشته‌ملی په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌گرن و ئهیاننێرنهوه بۆ ماڵه‌وه،ڕێگه‌یان ناده‌ن له فه‌یسبوك و كوچه‌و كۆڵان و شاشه‌كان چاته چاتیش بكه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. كه‌سێك چه‌ند ساڵ هاتوهاواری بووه كه گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكات، سه‌دان هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه،گوایه حیسابی چی بۆ ئێمه‌ومانان بكات،عهیبو شوره‌یی ئه‌ڵێت: یه‌ك وه‌عدم به‌خه‌ڵك نه‌داوه، وه‌عدم به‌كێ داوه، با ئێستا ته‌له‌فۆنم بۆ بكات!!.. مه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن چی یه؟. سوتانی فیول په‌مپ و حكومه‌تی بنكه فراوان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كترن..
ئێستاش دوای پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنی كوردوستان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نانه سه‌رقاڵی گیرفان پڕكردنن و،ئاڵكاون به به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ته‌سفیه‌كردنی یه‌كتره‌وه، كۆمه‌ڵگه‌شیان بۆ سه‌له‌فییه‌كان و بیره ترسناك و نه‌خوازراوه‌كانی ناوكایه‌ی به‌شه‌ریه‌ت جێهێشتووه:
په‌یامی من بۆ هاوڵاتیان و گه‌نجان،كه نزیكه‌ی (10) ساڵه له ڕه‌خنه پتر دێرێكم نییه،ئه‌وه‌یه: ڕه‌ببی گورك هه‌موتان بخوات.. . له‌وه‌نده ساڵه لایه‌نگری كه‌م حزب هه‌یه جرت و ته‌شهیر و ته‌خوین و سوعبه‌تی پێ نهكردبین.. مه‌گه‌ر پیازمان بۆ كێ پاككردووهو هاوارمان بۆ كێ كردووه.. !!. كوان ئه‌وانه‌ی له 17ی شوبات ئه‌یانگوت با بڕوخی؟. ئێستا له كوێدان و چی ئه‌كه‌ن؟.. چه‌پڵه‌تان بۆ كێ لیداوه!. سه‌یره ئه‌م مرۆڤی كورده ئه‌وه‌نده ئه‌و ڕێگایانه‌ی خۆشه‌وی كه دوای ئه‌خه‌ن،وه‌خته بمانكوژن كه ئه‌ڵێین وازی لێ بێنن!! بۆیه ئه‌گه‌ر من له‌سه‌روو ئه‌م هه‌موو سته‌م و بێدادیهشهوه داواكارییه‌كم هه‌بێت ئه‌وه‌یه: تكایه با له‌دژی خه‌ڵك خۆپیشاندان بكه‌ین!!..