خه‌میس خه‌نجه‌ر خێرخوازه یان تیرۆریست؟ ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 542
عه‌لی وه‌ردی باسی كه‌سێتی ئه‌مانه وائه‌كات: هه‌موویان له‌سه‌ره‌تاوه بهكلاوچێتی و پاره لووشدان و كوشتن و دزییه‌وه،تا پێ ئه‌گه‌ن، دواتر ده‌ستده‌كه‌ن به‌كاری خه‌یرو چاكه‌و خۆیان ئه‌كه‌ن به‌شێخ و سه‌ركرده‌و قوتاركهری گه‌ل و نیشتمان ". له‌م شیكردنه‌وه‌یه‌دا،نهێنی گه‌لێكی زۆر هه‌ن، كه خۆبه‌خشانه،حه‌زمكرد شه‌قامی و كوردیی،به‌ڵكو ئاسایشی نیشتمانی كوردی لێی به ئاگا بێت.
یه‌كه‌م: خه‌میس خه‌نجه‌ر كێیه؟.
*پێش 2004 بازرگانێكی نایاسایی (مهرب) ی جگه‌ره بوو له‌عێراق، ده‌سته‌ڕاستی عوده‌ی سه‌دام حوسه‌ین بوه،دوایی (700ملیۆن دۆلار) ی عوده‌ی ڕفاند و پاشان ڕێككه‌وتنه‌وه، پاش ڕووخانی به‌عس هاته‌وه عێراق بانكی (ئیتیحاد) ی كڕی.
*ئێستا‌و ئه‌وساش بازرگانی جگه‌ره‌ی غهمدان و ئه‌سپین هه‌مووی ئه‌و ئه‌یكات له‌ناوچه‌كه‌دا.
* نزیكه له ئه‌میره‌كانی كه‌نداو، به‌تایبه‌تی قه‌ته‌ر،له‌پشت زۆربه‌ی كه‌ناڵه سوننیهكانهوهیه. به‌تایبه‌تی كه‌ناڵی ڕافیده‌ین،كه‌ناڵی (به‌غداد) یش ئه‌م كردیه‌وه‌و دواتر به دیاری به‌خشیه حزبه‌كه‌ی هاشمی. له‌هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردوستانیش موڵك و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌یه. له‌ماوه‌ی ڕابردووش دیسكاونتی ئه‌و نه‌وته‌ی كوردوستانیش كه به‌ته‌نكه‌ر ئه‌چوو بۆ توركیا پاره‌كه‌ی بۆ خه‌میس خه‌نجه‌ر بووه.
*به‌یاسای تیرۆر فه‌رمانی گرتنی هه‌یه له‌عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشی له‌گه‌ڵ ره‌غدی كچی سه‌دام هه‌یه،هه‌ندێك ئه‌ڵێن خواستویه‌تی.. وه‌ك چه‌ترو كۆكه‌ره‌وه‌یه‌كی هه‌موو كوتله سوننی یه‌كانه له‌عێراق، هه‌موو جارێك له‌توركیا له‌گه‌ڵ عیساوی و نوجه‌یفی كۆئه‌بێته‌وه. توركیا ڕای ئه‌سپێرێت تا ڕیزه‌كانی عه‌ره‌به سوننیه‌كان یه‌كبخاته‌وه،له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2014) ش هه‌موو كوتله سوننی یه‌كانی كه‌ركوكی ده‌عوه‌ت كردبو له‌توركیا،كردنی به‌یه‌ك لیست و ناردنیه‌وه (لینكه‌ی هاوپه‌یوه‌ست له‌خواره‌وه ببینه) (1) .
*ئه‌مینداری گشتی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی (سوننی) یه له عێراق.. واته هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه سوننی یه‌كانی عێراق دژی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سته‌لات له‌لایه‌ن شیعه‌كان و ئێرانه‌وه، خه‌میس سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كات و له‌پشتیه‌تی. به سه‌حوه‌كان و به جرتوفرتهكانی عیزه‌ت دووری و داعشیشه‌وه.
* خه‌میس ته‌نانه‌ت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تاییش نییه، كه‌چی بووه به‌كه‌سێكی دیبلۆماتی و له‌دوای (2004) له‌ڕێگه‌ی جۆره‌ها دامه‌زراوه‌ی وه‌همیه‌وه هاتۆته ناو سیاسه‌ت،وه‌كو دامه‌زراوه‌ی خه‌نجه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانی زانستی كه باره‌گاكه‌ی له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌نه، جا شاری عه‌مان پڕه له‌كۆنه به‌عسی و جاشه‌كان و بازرگان و مافیاكانی سه‌رده‌می سه‌دام. وه عه‌مان پڕه له‌و سه‌رۆك لیسته عه‌ره‌بیانه‌ی كه خۆیان له عێراق بونیان نییه‌و،كارهكهرهكانیان كاریان بۆ ئه‌كه‌ن. وه‌كو سهداكانی حارس زاری و، لیسته‌كه‌ی شێخ محه‌مه‌دی شێخ عهولكهریمی كه‌سنه‌زانی و.. . تاد.
* له‌پشت هه‌موو رووداوهكانهوهیه، ئه‌خته‌بوتی دزی و گه‌نده‌ڵیه له‌عێراقدا،دزییهكانیشی له‌ڕێگه‌ی رافیع عیساوی (وه‌زیری دارایی پێشوو) و (خه‌میس سه‌عد) جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی و (عه‌بدولكه‌ریم جومه‌یلی) وه‌زیری كاره‌باوه ئه‌كرد، به سه‌دان ملیۆن دۆلار ڕه‌شوه‌ی داوه به كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تییه‌كان، یه‌ك له‌وانه حه‌یده‌ر مولایه ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌تی بۆ دروستكردبو، ته‌نانه‌ت حه‌ننان فه‌تلاوی عه‌شقی خه‌نجه‌ر وای پێكردبو سه‌ردانی ئوردن بكات،
* خه‌میس،سه‌رۆكی سه‌نته‌ری عێراقی بۆ دیراساتی ستراتیژییه (رئیس مركز العراقی لدراسات استراتیجیه) . وه‌كو سه‌ربازێك وایه بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕاسپارده ئیسرائیلی و ئه‌مریكیه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌مریكا ده‌ستی له‌هه‌ر هاوكارییه‌ك دا هه‌بێت بۆ داعش،ئه‌وا خه‌میس نێوهندگیرهو ئاگای لێیه‌تی،بگره خه‌میس خۆی پێ نه‌گیراو له‌كۆتایی (2014) به‌یعه‌تی دا به ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی (لینكه‌كه‌ی له‌خواره‌وه ببینه) (2) .
* له ڕۆمانیا مه‌زره‌عه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كڕیوه، كه هێنده‌ی ڕووبه‌ری وڵاتی لوبنان شتێك بچوكتره،ناوی باخی عه‌ره‌به، به‌پاره‌ی حزبی به‌عس كڕیویه‌تی و گه‌وره‌ترین پاڵپشتی وه‌به‌رهێنانی پرۆژه ئابورییه‌كانی بهعسیشه ئێستا.
* خه‌میس ملیاردێرێكی دۆلاری به‌عسی تكریتی یه، وه‌ك سه‌ددامی تازه‌ی تكریتیهكان ده‌رئه‌كه‌وێت، به‌فڕۆكه‌ی تایبه‌ت سه‌ردانی تكریت ئه‌كات،به‌سه‌دان پیاوی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌پێكردووه، باشترین په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی ئه‌رده‌نی و ئیسرائیلی دا هه‌یه،له‌سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌یان بازرگانی ناسراودا ده‌ستی هه‌بووه له وڵاتانی ناوچه‌كه. چه‌ندین سه‌فه‌قاتی كڕینی چه‌كی كردووه. پاره‌ی له‌وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌رگرتووه، قه‌ته‌ر ته‌مویلی خه‌میسی كردووه به‌بڕی (25) ملیۆن دۆلار له 2013 به‌دواوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی تكریت و نهینهواو.. . تاد. (لینكی هاوپه‌یوه‌ست له‌خواره‌وه ببینه) (3) .. له‌هه‌ولێریش ده‌زگای به‌ناو خێرخوازیی كردۆته‌وه،ئه‌وكه‌سانه‌شی له‌م ده‌زگایه‌ن پارتین،كار بۆخهمیس ئه‌كه‌ن!.
ئێستا كاتیه‌تی بپرسین: خه‌میس خه‌نجه‌ر ئیشی چییه له‌كوردوستان؟. نا.. . نا. ئه‌كرێت كورد دۆستی ئه‌مانه بێت،بۆچی؟. ده‌نگۆی هه‌قیقی ئه‌وه هه‌یه كه بارزانی له ئه‌مریكا چاوی به خه‌میس خه‌نجه‌ر كه‌وتبێت.. بێگومان خه‌میس كه‌سێتیه‌كه زۆر لهعیزهت دوری ترسناكتر و تارمایی هه‌یه،ئه‌گه‌ر به ئاشكرا چه‌ند ساڵه خه‌میس سه‌رمایه‌ی له‌كوردوستان هه‌بوبێت و،له‌دوای ئه‌رده‌ن و توركیا هه‌ولێر ماڵی ئه‌و بێت، بێگومان عزهدوریش له‌چیاكانی كۆڕه‌ك و هۆتێله (5) ئه‌ستێره‌ییه‌كانی كوردوستانه،،،،له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه كه نازییه‌كان جوله‌كه‌كانیان ئیبادهكرد،ئێستاش جووله‌كه چاودێریی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی نازیه‌ت ئه‌كات له ئه‌وروپا،،له (1974) بڵند ئه‌جه‌وید قوبرسی داگیركرد و شه‌ڕێكی خوێناوی له‌گه‌ڵ یوَنانیهكان كرد،ئێستاش وه‌كو دڕنده‌و دێ‌و ته‌ماشای هه‌ر توركێكی ئاسایی ئه‌كه‌ن..
خه‌میس خه‌نجه‌رێك،سه‌ر و سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی سوننی به‌عسی بێت له‌عێراق،له هه‌ره كه‌سه‌نزیكه‌كانی عزه دوری و سه‌دام حوسه‌ین بێت،ته‌نانه‌ت خه‌میس له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا ئه‌ڵێت: په‌یوه‌ندیی زۆر توند‌و تۆڵ له‌نێوان داعش و حزبی به‌عس هه‌یه، هاوكارییه‌كی ماددیی باش ئه‌كرێن له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه. چۆن ئه‌بێت پارتی به‌مه بڵێت خێرخواز وه سه‌رمایه‌گوزاریی هه‌بێت له‌كوردوستان؟.
دووه‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان شێخ محه‌مه‌دی شێخ عهولكهریم و خه‌میس خه‌نجه‌ر چییه؟.
" ده‌روێشه‌كان ڕێكخستنه پهنهانیهكهی شێخی كهسنهزانین،به‌رگێكی ڕۆحی و ناوه‌ڕۆكێكی هه‌واڵگریی ئه‌فسوناوی بۆ نفوسی پاره‌و چه‌ته‌گه‌ریی".. ده‌روێشه‌كان یه‌ك لهسیفاتهكانیان ئه‌وه‌یه به هه‌موو لایه‌كدا ئه‌چن،،،،بڕێك ده‌روێش به‌ده‌م حه‌ی ئه‌ڵڵاوه،له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن دژی داعش، وه‌ختێك له گرته ڤیدیۆییه‌كه بینیم،چوار لافیته‌یان پێیه،هه‌رچواری شهخسیهن دژی خه‌میس خه‌نجه‌ر نوسراوه " خمیس راعی داعش الارهابی".. ده‌روێشێكی ئێرانی،یان هندی،یان نه‌خوێنه‌واری كورد، چوزانێت "خه‌میس خه‌نجه‌ر" چییه‌و كێیه،بۆچی ڕاسته‌وخۆ دژی داعش هه‌ڵوێست وه‌رناگرێت،بۆچی به‌شه‌خسی دژی خه‌میس خه‌نجه‌رن؟. كاتێك ئه‌م گرتهیهم بینی، زانیم كه یه‌كه‌م كه‌س بومه پێش دووساڵه باسی خه‌نجه‌رم له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا كردووه، بۆیه یه‌كسه‌ر ئاسان بو كه تێ بگه‌م ئه‌م ده‌روێشانه بۆچی (له‌م كاته‌دا) وه لایه‌ن (كی) وه ئاڕاسته‌كراون.. تادوایی خۆی یه‌ك لهدهروێشهكان گوتی: ئێمه لهتهكیهكهی شێخ محه‌مه‌دی كهسنهزانییهوه هاتوین!؟.
شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی كێیه؟.
ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ووتن بشێت،كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رئێشه‌ی یاسایی و بێنه‌و به‌ره‌ی ترمان بۆ دروست نه‌كات،ده‌یڵێین:
شێخ محه‌مه‌د یان حه‌مه‌ی شێ عهولكهریم یه‌كێك بووه له‌كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین، خزمی نزیك و هاوڕیی پله‌یه‌كی عزهدووری بووه. وه به داڵده‌ده‌ری عزهدوریش ناسراوه له‌كوردستان. یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی (شێخ نه‌هرۆ) گه‌وره‌ترین بازرگانی ئۆتۆمبیله هاوشێوه‌ی (مه‌عره‌ز سه‌ردار) وه سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نیشتمانی یه له‌عێراق، له‌م كابینه تازه‌یه‌ی عێراق دا باشتر ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ماڵی شێخ سهرێكیشان له ئێرانه، بابپرسین بۆچی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق پشكی كورد بو،درا به كوڕێكی محه‌مه‌دی شێخ عهولكهریم؟. ئێستا كوڕی شێخ كه له ئوردون دائه‌نیشێت وه‌زیری بازرگانی عێراقه!.
ئاخر كهدهستت دایه سیاسه‌ت،ئه‌بێت وه‌ك (شێخ) بیت، له‌لایه‌نی موخابه‌راتیه‌وه پێویسته زۆر به‌هێزبیت،ئه‌گینا له‌یه‌كه‌م یاری تیا ئه‌چیت.. . ئه‌وه مه‌لایه‌كی سه‌له‌فی (مه‌لا ڕه‌مه‌زان) یان له‌ڕێگه‌ی كه‌ركوك تیرۆر كرد،یه‌كێتی نه‌یتوانی لێپێچینه‌وه بكات، بكوژه‌كه‌ی له یه‌كه‌م ئیفادی دا به‌سه‌رخۆشی ئه‌ڵێت: به پاره‌ی ماڵی شێخ ئه‌م مه‌لایه‌م كوشتوه، چمه‌ز مه‌لا ڕه‌مه‌زان له‌یه‌كێك له‌وتاره‌كانی دا به‌خراپ باسی ده‌روێش و ته‌كیه‌كانی شێخ ئه‌كات.
دڵنیایی له‌وه هه‌یه،كه ماڵی شێخ و خه‌میس خه‌نجه‌ر به‌ته‌واوی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییان هه‌یه،ڕه‌نگیشه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه كه ده‌روێشه‌كان كردیان،یان له‌كاتی ئه‌م نوسینه‌مدا خه‌میس خه‌نجه‌ر و شێخ پێكه‌وه پێك بخۆنه‌وه له ئه‌رده‌ن، یانی چی كۆمه‌ڵێك ده‌روێش هاتون جنیۆ به خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌ده‌ن له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌ولێر و،به شوان و سه‌رپه‌رشتیاری داعشی ناو ئه‌به‌ن،له‌كاتێكدا خه‌میس هاتوچوَی هه‌ولێر ئه‌كات. !. بۆ ئه‌مه دوو (ئه‌گه‌ر) هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌مه تاكتیك و سیناریۆیه‌كه تا له‌كوردوستان و عێراقیش (خه‌میس خه‌نجه‌ر) بكه‌ن به مه‌وزوع و بابه‌تێكی گرنگ،وه‌ك جۆرێك لهڕیكلامیش بێت بۆی،تا دواتر هه‌ر لهڕاگهیاندنهوه چاكێتی خه‌نجه‌ر نیشان به‌ن.. . له‌وه‌ش سه‌یرتر له كه‌ناڵی كوردستان تیڤی خێرا له‌سه‌ر زاری كه‌سێكی نزیك له‌ده‌زگا ئه‌منی یه‌كانی پارتی،كه به‌رپرسی ده‌زگای خێرخوازیی خه‌نجه‌ره له‌هه‌ولێر،ڕه‌تی ده‌روێشه‌كانی داوه‌ته‌وه، كهخهمیس خه‌نجه‌ر كه‌سێكی خێرخوازه و هاوكاری ئینسانی ئه‌كات.. . !. یه‌ك نمونه هه‌یه له‌مێژووی (1440) ساڵه عه‌ره‌بێكی سووننه ده‌زگای خه‌یری بۆ كوردبكاتهوهو خزمه‌تی بكات؟. هه‌ر كورده خزمه‌تی هه‌موو شوێن ئه‌كات.
یانی چ مه‌عقوله له‌ناو قونسوڵخانهكانی توركیا‌و ئێران كوردی سوله‌یمانی و هه‌ولێر بابهتهكان ته‌رجه‌مه بكه‌ن و جاسوسی بكه‌ن، چ مه‌عقوله به‌ناوی كاری خێرخوازییه‌وه به‌عسیه‌ك سه‌رمایه‌داری بكات له‌كوردوستان. ؟. وه ئنیشقاق و ئتیفاق و ئیختراق بكات؟. هه‌موو شتێك له‌نوسین دا ناوترێت، وه‌لێ ئه‌م كه‌سانه له‌ناو حزبه كوردییه‌كانیشدا پیاوی خۆیان هه‌یه.. بۆیه دواجار ئه‌بێت بارزانی له‌م باره‌وه ڕوون كردنه‌وه بات،ئه‌گه‌رنا دڵسۆزیی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، ناكرێت كوڕه‌كانی بارزانی ئاسایشی نیشتمانی كورد بپارێزن و، هاوڕێی خه‌میس خه‌نجه‌ر و عیزهدوریش بن!.
دووه‌م: پێده‌چێت،شێخ كه‌سێكی دوو سه‌ره‌یه، به‌و هۆیه‌ی ئه‌مجاره به‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی بۆ كوڕه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه، هه‌وڵبدات له‌ڕێگه‌ی نفوسی ئابوریی و ڕۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌وه له‌عێراق و ئه‌رده‌ن، شكۆی خه‌میس خه‌نجه‌ر بشكێنیت،ئه‌م كاره‌ش بۆ ئێران بكات..
پرسیارێك،كه گرنگه بكرێت و نابێت جێی بهێلێن،ئه‌وه‌یه بۆچی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌نده ملخواری لای ماڵی (شێخ) ن؟. گرده سیاحییهكهی حه‌مه‌ی شێ عهولكهریم له سوله‌یمانی له‌وه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان گه‌وره‌تر و ستراتیژیی تره.. بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بخوێنێته‌وه،كاری خۆی ئه‌كات.. . بێگومان (شێخ) ئاگاداریی ووردو درشتی مفاوهزاتهكانی ساڵانی هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌كانی یه‌كێتی و پارتییه له‌گه‌ڵ سه‌ددام، نهێنی ئه‌م حزبانه‌ی هه‌موو له‌لایه.. بگره هه‌ندێكیان خوازیارن (شێخ) بیانكات به شه‌ریكی خۆی..
لینك و پشتڕاستكهرهوهكان:
- لینكی كۆنگره‌ی هێزه سیاسییه عه‌ره‌بیه‌كان له‌كه‌ركوك شێخ خه‌میس قسه‌یان بۆ ئه‌كات،چۆن دهستبوهشێنن له‌م عێراقه‌دا: https://www. youtube. com/watch?v=coKJNWgD9eY
- لینكی په‌یامی خه‌میس سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و شه‌ڕی تایه‌فی و داعش:
https://www. facebook. com/photo. php?v=786497898050492&set=vb. 238206762879611&type=2&theater
- لینكی خۆپیشاندانی ده‌روێشه‌كان دژی داعش و ئیهانه‌كردنی خه‌میس خه‌نجه‌ر:
https://www. facebook. com/Rudaw. net/videos/vb. 363835820378894/830908663671605/?type=1&theater
- لینكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌زگای به‌ناو خێرخوازی خه‌میس له‌هه‌ولێر له كه‌ناڵی كوردستان تیڤی: https://www. facebook. com/video. php?v=10206608084903523&set=vb. 1314121445&type=2&theater
*به‌هرۆز جه‌عفه‌ر *