یه‌ك نه‌فه‌ر بۆ سه‌ر مانگ.. .. !. بەهرۆز جەعفەر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 529
له‌خۆمه‌وه،ناوبه‌ناو حه‌زم به‌قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قه وه‌كو:
- جا ئه‌وه،ئه‌م كورده به‌س خه‌ریكی ئه‌وه‌ن حه‌یاو ئابڕوی یه‌كتری ببه‌ن، بۆیه‌كا ئه‌بینین،له بن ده‌ستیانا،ئێران و ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین ڕێككه‌وتننامه‌یان ئیمزاكرد،یه‌ك مه‌قاله،یه‌ك به‌رنامه‌و دیراسه،یه‌ك شتی یان له‌سه‌ر نه‌ووت و هه‌ر ئاگاشیان له‌وشتانه نییه.. !!.
- خۆتان ئه‌زانن،سیاسه‌ت ئیداره‌دانی سیراعاته،نه‌ك كوشتنی ململانی و یارییه‌كه.. هه‌ر بۆیه‌كا ئه‌م حزبه كوردییانه له‌سه‌ریه‌ك ئه‌ژین و بێ یه‌ك ئیداره‌یان نییه،مه‌سه‌له‌ن پارتی به بێ بونی یه‌كێتی،گۆڕان به‌بێ بونی پارتی،مانای نه‌بونی خۆیه‌تی، وه ئیسلامییه‌كانیش به‌بێ بونی عیلمانیهكی وا شه‌رمن بازاڕیان كهساسهو كه‌س نازانی وه‌زیفه‌یان چییه.. ئه‌وه بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه (له‌لیستی گۆڕانه) سه‌رۆكی میحوه‌رێكی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه،لێی نه‌پرسیوه تۆ پله‌كه‌ت چییه،له‌خواره‌وه كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی خهڵهفێنراو هاتوههرایانه.. ئه‌وه نه‌یانئه‌گوت فڵانه‌كه‌س به‌رپرسی تهقهرهكانی 17ی شوباته‌و مووچه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ سێ ملیۆن و نیوه،ئه‌ی بۆ نائیبی وه‌زیری ناوخۆ گۆڕانه مووچه‌كه‌ی نابڕێت؟. ئه‌وه بۆ كاك نه‌وشیروان خۆی هه‌ڵنابژێرێت؟. ئه‌وه بۆ خۆتان و هه‌مووتان ده‌نگتان داوه به وه‌زیری سامانه سروشتی یه‌كان،له (100) ده‌نگ (99) ده‌نگی هێناوه،كه‌چی هاتون شهڕهشهقێ ئه‌كه‌ن،ئه‌تانه‌وێت وه‌ك پاڵه‌وان سه‌یرتان بكه‌ین.. !!. نا.. نا.. ههربهجدیمه.. هاتون به‌ڵگه ئه‌خه‌نه ڕوو.. جا به‌خواو پێغه‌مه‌ر سێ و چوار و پێنج ساڵ پێش ئێستا هه‌موو ئه‌وانه من وتومه (هه‌موو لینكهكانیش ماون) ..
- هه‌روا ده‌ست به‌تاڵه‌و،په‌یج و شتێكی بۆ كراوه‌ته‌وه، ڕۆژه بێته‌وه خه‌ریكی ڕیكلام كردنه بۆ ئه‌م شه‌خس و بۆ ئه‌و حزب و.. . سوككردنی ئه‌م و ئه‌و ئینسانی كورده.. . فه‌رموون هه‌مووتان حه‌یای من ببه‌ن.. بزان ئه‌ڵێم بۆ وا ئه‌كه‌ن!!. چونكی باری ئێستای كوردوستان مه‌رگی وه‌زیفه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه،كه‌س وه‌زیفه‌ی نه‌ماوه،هه‌ر خواردن و قسه‌كردن و دڵه‌ڕاوكی و ته‌حلیلی ژنان و مه‌جلیسی ئێوارانی مه‌لاو پیاوه نهخوێنهوارهكان.. . یه‌ك نه‌فه‌رم پێ بێژه قه‌له‌ق و خه‌مۆك و ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆ‌یا؟!. ئه‌مه مه‌عنای چی یه؟.
- دوێنی،له قوبرسه توركیه‌كه،دكتۆر یاسین گوتی نایه‌ی بۆ سینه‌ما.. !. وتم: با.. . چۆن نایه‌م.. من خۆم سینه‌مام.. وه‌ختێ چوم،سهیرهكهم شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی (3D) ی دانراوه،وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت له‌ناو فلیمهكهیا بیت.. فیلمێكی (2) كاتژمێری ئه‌مریكی ژێرنوسكراوی توركی تازه‌ی (2015) یه،له‌سه‌ر هه‌وره‌كانه‌وه له‌م فیلمه هه‌ر به‌جدیی ئۆتۆمبیلی ههڵئهدایه خواره‌وه،به جی پی ئێس ئه‌یگوت ئه‌ونه‌ت ماوه بۆ زه‌وی،په‌ڕه‌شوتی ههڵئهكرد و ئه‌یدا به‌زه‌ویا.. ئه‌كه‌وته ڕێ.. . ئیتر شتی وای تیابو مه‌گه‌ر هه‌ر له‌م فلیمهیا بزانی شارستانیه‌تی سه‌رده‌م چییه‌و عاله‌م گه‌یشتۆته كوێ.. . مه‌گه‌ر هه‌ر له‌م فلیمهیا بزانی (فوقری فه‌رهه‌نگی) چی یه و،ئێمه چه‌ند سه‌ت ساڵ له‌دواوه‌ین.. .. یه‌ك نه‌فه‌ر بۆ سه‌رمانگ.. . !
- ئه‌وه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌میانی نوسینێكدا،به‌ته‌وسه‌وه له‌یه‌كێك لهدێڕهكان نوسیبوم "ژن مان ناده‌نی،ژن.. !. دوای بڕینه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ماره‌باب گوتیان ئه‌بێت واز له‌نوسین بهێنێت.. !. نزیكه‌ی مانگێكه كه‌مێك بێده‌نگیم هه‌ڵبژاردووه،،جا خه‌ڵكم هه‌ی خه‌ڵك.. له‌م هه‌موو قسه‌و نوسینه،ئه‌ڵێن: بۆ ژن خۆی بێده‌نگ كردووه، نهئهشششهوبیللا وانییه..