له‌په‌راوێزی (17) شوبات دا... بیست ساڵ زیندانی بیلال نوری بۆ؟.
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 590
نا... نا.. 17ی شوبات تێ نه‌په‌ڕیوه و پێویستی به‌له‌سه‌ر وه‌ستانی جدیی هه‌یه.
ئه‌وه چه‌ند ساڵه، ڕۆژ نییه ملیارێكی دزراو ئاشكرا نه‌بێت، چه‌ند هه‌زار كه‌س كوژراون و بكوژه‌كه‌یان دیارنییه؟ به‌رپرسێك له‌سه‌ر بچوكترین تاوان ڕۆژێك نه‌گیرا، كه‌چی "بیلال نوری" (20) ساڵ حوكمی زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، وا (4) ساڵه ته‌مه‌نی گه‌نجی له‌زینداندا به‌سه‌ر ئه‌بات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له (17) شوبات دا، گوایه ئه‌وه ئه‌م بووه پۆلیسێكی تیرۆر كردووه، به (100) به‌ڵگه‌ش ئه‌م ده‌ستی له ته‌قه‌كردن دا هه‌ر نه‌بووه!!. بیلال بوو به زیندانی و قوربانی، ئه‌وانی دیكه‌ش لهمهلاكانهوه بۆ ڕۆشنبیره موزهیهفهكان، بۆ ئه‌ندامانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن، سواری ملی بێعهقڵی و هاژو هوژی خه‌ڵك بون، چوونه سه‌ر پۆست و پله‌و پایه، ته‌بعه‌ن هه‌ر ئه‌بێت خه‌ڵك خۆشی باجه‌كه‌ی بدات، ئه‌گه‌ر (باج) دان نه‌بوایه، دونیا شتێكی تر ئه‌بو، كه‌چی كورد پێده‌چێت كێشه‌ی جیناتی هه‌بێت، قه‌د له (باج) دان و (كاره‌سات) ه‌كان وانه‌یه‌ك وه‌رناگرێت!... تۆ ئه‌زانی به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چواره‌مین ساڵیادی (17) ی شوبات دا، باسی ته‌قه‌كه‌ره‌كانی پارتی ناكات!؟. ئه‌گه‌رچی ئێمه، وه‌ك هه‌ڵسوڕاوه بێلایه‌نه‌كانی (17) شوبات به‌یاننامه‌یه‌ك مان ده‌ركرد به‌ڕوونی باس مان كرد..
هه‌ر بۆخۆی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ڕووداوه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای كڵپه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه بو، له‌دوای ئه‌و هه‌فته‌یه‌وه ئیتر 17ی شوبات بۆ من هیچ گرنگییه‌كی نییه و نه‌بووه.. لێتان ناشارمه‌وه، هیچ دڵم بۆ ئه‌م دایك‌و باوك و كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌ی (17) شوبات ژان ناكات، پێش به‌كارهێنانی ئه‌م قسه‌یه‌و گه‌وره‌كردنی و ڕقڕشتن و شه‌ڕه جنیۆ (كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دایهێنا) ... بڵێن بۆ؟
- ئه‌بوو، له‌شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه فێربونایه، كه‌ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌كوژن، گوێی دیلی یه‌كتر ئه‌بڕن، به‌ڵام له‌سه‌ره‌وه ڕێزی ته‌واویان پێكه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه پێكه‌وه له‌ژوورێك دا سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌ن، به‌پێكه‌نینه‌وه بڵێن " هاهاها.. به‌خوا چاك خه‌ڵك مان كه‌ر كردووه ".
- له 17ی شوبات، ته‌نانه‌ت یه‌ك دوانێك لهخوالێخۆشبوانیش، ئاگایان لێبو، پلانه‌كه‌م كه‌شف كرد، كه ئه‌م هێزانه، به‌تایبه‌ت ئیسلامییه‌كان، خواستی یان هه‌یه خه‌ڵكی زیاتر بكوژرێت، تا شته‌كه گه‌وره‌وه بێت و كاردانه‌وه هه‌بێت.. دیاره زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌وكات شوێن قسه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆچونی هه‌ڵه‌یان ده‌رباره‌ی ئێمه هه‌بوو. وه مینبهرو ته‌نانه‌ت سوڕانهوهشیان لێ قهدهغهكردین، كه خۆمان هه‌موو شت مان خستبووه سه‌ر سكه له‌سه‌رای ئازادی.
- هه‌ر به‌ساڵێك دوای 17 ی شوبات، هاوڕِی كاك " به‌ختیار عه‌لی" وه‌ك ڕۆشنبیرێكی دیار، نامه‌یه‌كی بۆ "حاجی عه‌لی كاشی" و كه‌سوكاری تری قوربانیه‌كان نارد، تیایدا داوای كرد ئه‌و كامێرامان و بهرنامهچی و كادری حزب و وێنه‌گرانه له‌خۆیان دوور بخه‌نه‌وه..
- ئێستاش له‌كاتێك دا، وه‌ك جاران كه‌سوكاری ئه‌م شه‌هیدانه دێنن و ده‌به‌ن، " به‌خوا... به‌خوا هه‌ندێكیان هه‌ر گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن له‌دواوه". هه‌زاران جه‌للاد و جاش و داعش و حه‌شدی شه‌عبی و بكوژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، به‌م ناوه‌دا دێن و ئه‌چن، مووچه‌و ئیمتیازیان هه‌یه، كاك " بیلال نوری" له‌زیندان ته‌مه‌نی خۆی به‌سه‌ر ببات!!. باش نه‌بوو (17) شوبات سه‌ری نه‌گرت، ئێستا كوردوستان وه‌ك كوی بو؟.
- ڕه‌نگه هه‌بن، بڵێن ئاخر چۆن ئه‌بێت شۆڕشێك، یان چینێكی قوربانی نوێنه‌رێك، یان مینبه‌رێكی نه‌بێت، پێویستمان به ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌مه هیچ وانییه، شۆرش له‌میسر به (18) ڕۆژ ئامانجی پێكاو، كه‌سیش قیاده‌و ئیداره‌ی شه‌قامی نه‌كرد خۆیان نه‌بێت، ته‌نانه‌ت حكومه‌ت نه‌یئه‌زانی له‌گه‌ڵ كێ قسه بكات، شه‌قام خۆی خاوه‌نی خۆی بو. به‌س دیاره كورد هه‌میشه پێویستی به "شوان" ێكه بیڕانێت. هه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ن خۆیان بده‌نه ده‌ست كه‌سێكه‌وه.
كاری من تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ڕق لێبونه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌قه ئازادی بۆ كه‌سانێك نه‌بێت كه ئازادییان بۆ ئازادیی و بابه‌تی جه‌وهه‌ری ناوێت، به‌ڵكو دروستكردنی فه‌وزایه‌ك تا بهپهیژهكهیدا بگه‌نه ده‌سته‌ڵات، هه‌قه ئازادی بۆ ئه‌وانێك نه‌بێت كه‌بڕیاره به‌ناوی ئازادییه‌وه سبه‌ی ببنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئازادی، جاری ئازادی چییه؟ ئازادی!.. ئه‌وه‌یه چۆن بتوانیت ملیارێك پێكه‌وه بنێیت؟كێ ئه‌توانی ملیارێك پێكه‌وه بنا‌و كێ ناتوانی؟. ئه‌ی چی؟
به‌شێك له ناونیشانی وتاره‌كانم، له‌ساڵی (2011) و (2012) ئه‌مانه بون:
" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مێژووی كورددا سه‌خیفترین بزوتنه‌وه‌یه"
" گۆڕانی ئاخر زه‌مان و ئاخر زه‌مانی گۆڕان "
" گۆڕان گه‌وره‌ترین درۆیه نه‌وشیروان مسته‌فا ڕابه‌رایه‌تی ئه‌كات ".
" خێرا به‌دوای ئۆپۆزسیۆنێكی تردا بگه‌ڕێن "
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "