ئه‌شێت پارتی چاكسازیی بكات؟. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 931
به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر (پ، د، ك) نوێنه‌ری (٣٨٪) ی كۆمه‌ڵگه‌ی باشوری كوردوستانه، له‌كاتێكدا ئه‌م حزبه له‌دوای شۆڕشی مه‌لیك مه‌حموده‌وه بۆ نزیكه‌ی (١٠٠) ساڵ ئه‌چێت سه‌ریان له‌ناو خوانی حوكمڕانی كوردوستاندایه. ئاگاداری ووردودرشتی ڕووداوه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانن، خوێندنه‌وه‌یان بۆ هه‌موو كاراكته‌ره سیاسیی و نوخبه ڕۆشنبیریی و ئابورییه‌كان كردووه‌و، ئه‌كه‌ن، به‌گشتی له‌دوای داگیركردنی عێراق (٢٠٠٣) ه‌وه ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م حزبه ساڵ دوای ساڵ په‌ره‌ئه‌سێنێت. له به‌رئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی (١٧ی شوباتی ٢٠١١) ه‌وه ناوه‌ندی بڕیاری پارتی به‌ڵینی ئه‌وه‌یان به ئێمه‌و كۆمه‌ڵگه‌ش دا، كه چاكسازیی ده‌ست پێئهكهن و بۆیه‌ش پاكێچی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان قبوڵ ناكه‌ن، چونكه خۆیان پاكێج و به‌رنامه‌یان هه‌یه، له واقیعیشدا ده‌ستیان بۆ چه‌ند كه‌یسێكی هه‌ستیار برد. دواتر نه‌یانكرد. !. به‌شی زۆری ئه‌م نهكردنهش به‌بڕوای كادیرانی ئه‌و حزبه ئه‌وه‌یه، كه پارتی له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه به ڕێژه‌ی (٨٠٪) سه‌رقاڵی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌و، ڕووداوه گه‌رمه‌كانی جیهان و ده‌وروبه‌ر بواری ئه‌وه‌یان نه‌داوه، پرۆژه‌یه‌كیان بۆ باری ناوخۆیی كوردوستان هه‌بێت.
هه‌ن ئه‌ڵێن، خۆسه‌رقاڵكردن به‌وه‌ی پارتی چاكسازیی ئه‌كات یان نا، خۆخهڵهتاندنهو، چونكه چاكسازیی له‌كوردوستان یانی ئه‌وه‌ی پارتی له مه‌یدانی سیاسیی نه‌مێنێت و، ئه‌م باره قورسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی لابچێت، هه‌ن لایانوایه ئه‌م قۆناغه ڕاگوزهرهو، ئازاری زۆری بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان تیایه، بۆیه ئه‌بێت له ڕێگای چوون بۆ (ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی) و (دیموكراسیه‌ت و موئه‌سه‌سات) خه‌ڵكیش ئارامبگرن تا كه‌شتیه‌كه ئه‌گاته كه‌نار. . هه‌یه ئه‌ڵێ عێراق به‌و مێژووه خوێناوییهیهوه كه ڕۆژنییه مرۆڤی تیا ئه‌تك نه‌كرێت، چاكسازیی گه‌وره ئه‌كات و، تاكه‌كانی خه‌ونیان ماوه‌و، خۆپیشاندان ئه‌كه‌ن و، ئایه‌توڵاكان به عه‌مامه‌ی زله‌وه شعوریان كردووه باسی حكومه‌تی ته‌كنۆكراتی بێلایه‌ن ئه‌كه‌ن، پارتی بایی ئه‌وه‌ش جورئه‌تی نییه باسی چاكسازیی بكات.
له‌واقیعدا، هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی تر، كه له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردوستاندان، له‌گه‌ڵ پارتی یه‌ك ده‌موو چاون و، به‌هه‌ر جۆرێكه باربون به‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردوستانه‌وه، لێره كه‌س قسه‌یه‌كی تازه ناكات، ئه‌گه‌ر بڵێت ئه‌م هێزانه گه‌نده‌ڵن و گروپ گروپی مافیایین و، تاڵانی ئه‌كه‌ن و. . . تاد. ئه‌وه‌تا ئیمڕۆكه به‌رپرسه ملیۆنێرهكانی حزب به‌شی ئێمه‌یان نه‌هێشتۆته‌وه‌و ده‌ستیان كردووه به ڕه‌خنه‌ی توند. تاڵه‌بانی له‌ساڵی (٢٠٠٦) پرۆژه‌ی بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێشكه‌ش ئه‌كرد، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌كردار خۆی به‌گژیدا بچێته‌وه، خۆی نمونه‌یه‌كی هه‌یه: كه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان باره‌گایه‌كی گه‌وره‌یان چۆڵكردووه، به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌ی هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی داوه به‌شانی دا‌و بردویه‌تیه‌وه ماڵی خۆیان. . نێچیرڤان بارزانی چوارساڵ پێش ئێستا به پێش چاوی كامێراكانی دونیاوه وتی گه‌نده‌ڵی بۆته كه‌لتور. . پیاوی واهه‌یه خاوه‌نی (٧٠٠) ملیۆن دۆلاره باسی چاكسازیی ئه‌كات.
كادره‌كانی پارتی، له‌ئێمه باشتر ئه‌زانن، له نیوه‌ی زیاتری كوردوستان پارتی بوون خه‌ریكه ببێته عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره!. له‌ئێمه باشتر ئه‌زانن سێ برا هه‌ن له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارتی دا، سه‌رمایه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده هه‌یه كه (٢) دانه ساڵ ئه‌توانێت ئه‌م (٤) ملیۆن كه‌سه له‌م (٤) شاره وه‌ك قه‌ل به‌خێو بكات. ئه‌گه‌ر به سیانیان بتوانن بۆ دووساڵ هه‌رێم بژیه‌نن، به (٦) له‌وانه‌ی له‌سێبه‌ری پارتی دا بوون به لۆرت ئه‌توانن (٣) ساڵ به‌پاره‌ی خۆیان مووچه‌ی خه‌ڵك بده‌ن. . . ئیتر ئاوا. ئه‌وه كه‌ی چاكسازییه مووچه‌ی پله تایبه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه، ئه‌وانه هێنده پاره‌و مومتهلهكاتیان بردووه پێویستیان به‌و مووچه‌یه نییه. ئه‌مانه زیاتر له ئه‌میری ئه‌و شه‌ڕانه‌ی موسڵمانان ئه‌چن كه چوونه بۆ شه‌ڕو، هه‌رچی ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه‌و سه‌بایا هه‌بووه بردویانه بۆ خۆیان، به‌و مه‌رجه‌ش شه‌ڕیان كردووه‌و، سه‌رووی خۆیان پێیان ڕازی بووه.
ئه‌ها، یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له‌شه‌ڕدا نه‌دۆڕا، ئابورییه‌كه‌ی په‌كی كه‌وت به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه، به‌هه‌مان په‌ككه‌وتنی ئابوریی ئه‌مریكاش په‌كی كه‌وتبو، به‌ڵام چونكه له‌ئاستی داموده‌زگادا ئه‌مریكا متمانه‌ی گشتی له‌ناوخۆیدا له‌ده‌ست نه‌دا، سۆڤیه‌ت نه‌ك هه‌ر بۆخۆی دۆڕا، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌ك ڕه‌وتی مێژووشی وه‌ستاند. . !. ساسانیه‌كان سنوری ده‌سته‌ڵاتیان گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی، هه‌ندێك لایانوایه سه‌رده‌مێك تا باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی یابان یش چوون، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌ری وایكرد، عه‌ره‌به‌كان له‌نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه بێن و بیانشكێنن. ئیتر نمونه زۆره، مه‌سه‌له‌ن: كه‌س به‌قه‌د سوڵتان سوله‌یمانی قانونی ده‌سته‌ڵاتی نه‌بووه له‌مێژوودا، له‌یه‌ك كاتدا ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ده‌ستی ئه‌ودا حوكمی (٣) كیشوه‌ری ئه‌كرد، ئێ یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ڕووخانی خه‌لافه‌تی عوسمانی ئه‌وه‌بو كۆنترۆڵی مه‌ركه‌زییان له‌ده‌ستدابو، گه‌نده‌ڵی و شه‌رواڵپیسی و پیسخۆریی بو بو به‌پیشه‌ی سوڵتانه‌كان، دواتر له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه ئیختراق كران و، بوون به پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌و، كۆتاییان هات. !.
بۆ دواجار له‌ته‌مه‌نیدا، ئه‌گه‌ر پارتی چاكسازییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كات، ته‌نها یه‌ك شت ده‌ربكه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حزبه كۆنترۆڵی مه‌ركه‌زیی له‌ده‌ستداوه، ئه‌گه‌ر چاكسازیی ناكات چی ئه‌كات؟. خۆ زه‌مه‌ن چاوه‌ڕێی پارتی ناكاتَ!. یانی مه‌سه‌له‌ن ئه‌م ئیستفزازكردنه به‌ناوچه‌ی سوله‌یمانی و پشده‌رو گه‌رمیان و كه‌ركوك بۆ؟. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پارتی له‌و ناوچانه كردونی به به‌رپرس ده‌ربه‌ستی هیچ شتێكی ئه‌م میلله‌ته نایه‌ن، نه‌ك پارتی و مێژووه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌وانه‌ش واپارتییان تێگه‌یاندووه كه گوتارێكی توندی به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌بێت. ئه‌ری شۆڕشی ئه‌یلول له‌سوله‌یمانی و ده‌ربه‌ندی بازیانه‌وه ده‌ستی پێكرد یان دهۆك و ئامێدی؟. ئه‌وه خه‌ڵكی سوله‌یمانی نه‌بو زه‌عیم سدیق ئهیگرتن، پێی ئه‌وتن تفێك له‌م ڕه‌سمه‌ی مه‌لامسته‌فا بكه، به‌رت ئه‌ده‌م، تفیان نه‌ئه‌كرد لهوێنهكهو، زه‌عیم سدیق ئهیكوشتن. . ئه‌وه خه‌ڵك نه‌بو له پێنجوێنه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌ی سۆران قه‌تاره‌یان به‌ستبو، بۆ پێشوازی له ته‌رمی بارزانی باوك ئه‌یانگوت: "مهیبهنهوه بۆ بارزان، ئهیخهینهوه سه‌رچاومان. ".
ئه‌ی یانی چی، سه‌رۆ قادر به یه‌كجار خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌و سیاسیه‌كانی و هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانی ئه‌داته به‌ر نه‌شته‌ری ته‌شهیر و په‌لاماری ووشه سواوه‌كانی؟. ئه‌شێت بوترێت نوخبه‌ی ئه‌م عه‌سره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه میدیاكاری خراپ و له‌بله‌بان و مرۆڤی به‌تاڵن، په‌لاماردانی خاسوخراوی خه‌ڵك له‌كوێی پرۆژه‌ی چاكسازیی پارتی دایه. ؟. ئاخر ئه‌ی چۆن نه‌وشیروان موسته‌فا موهیم نییه، چوارساڵه له‌و گرده دانیشتووه ته‌واوی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه به خوله‌كێك ئه‌چنه ژووره‌كه‌ی، به‌ناوی مهركهزییهتهوه به‌رپرسی لق و قیاده‌یه‌كی پارتی دوو سێ پرسگه‌ی هه‌یه!.
نا. . نا. . به‌ویژدان له‌هه‌موو سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌موو گه‌رمیان و سوله‌یمانی و كه‌ركوك ئه‌پرسم، به‌هه‌مووتان ده ساڵه ته‌نها (٤) كه‌ستان كردووه به پارتی؟. نه‌وه‌ڵا ناوی (٤) بڵێن تۆزێك به‌هێمنی و ئاقڵی له‌میدیادا په‌یامی پارتی بگه‌یه‌نێت؟. ئێ هه‌ر به‌زه‌ییه‌ك به‌خۆتان نه‌ك به‌خه‌ڵك، ئه‌و هه‌موو توانا ماددیی و ئامرازه میدیاییه ناتوانن خه‌ڵك ته‌نانه‌ت له‌ڕه‌وشی ئێستای كوردوستان و جیهان تێبگه‌یه‌نن!.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هات و، هه‌رچی موزیع و هه‌رچی و په‌رچی و كه‌سانی سه‌رجاده هه‌یه ناردنیه په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی له په‌یج و سایت و تهلهفزیۆنێكا دوو جنێوی به پارتی و یه‌كێتی دا، هه‌مووی بوو به په‌رله‌مانتار و پاڵه‌وان و ڕۆشنبیری فشۆڵ. . پارتیش هه‌رچی لێكه‌وته‌و به‌تاڵ و سواوی هه‌یه هه‌موو به‌رانبه‌ری ئه‌مانه دانا. ئیتر ئه‌مه‌ی لێده‌رچووه كه هه‌یه. ڕۆژ تا ئێواره بگه‌ڕێ به حه‌وشه‌ی كوردییا دوو جومله‌ی موفیدت دهستناكهوی (بۆ خۆخه‌ڵه‌تاندنیش!) .
فیعله‌ن، چاكسازیی مه‌عریفه‌یه‌كی قووڵ و، بڕیارێكی توندی ئه‌وێت، له‌واقیعدا چاكسازیی بۆ پارتی و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی بریتی یه: له دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی تر، له‌هێز و تیمێكی مرۆیی باش بۆ ئاینده. . كوشتنی خه‌ونی ئه‌م هه‌موو گه‌نجه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی تر فۆڕمه‌ڵه ئه‌كات و، خوانه‌خواسته دۆخه‌كه خراپ له‌ده‌ست ده‌رئه‌چێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.