هه‌ڵبژاردن و كوده‌تا له توركیا ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 726
فۆكۆیاما، به ووشه‌یه‌كیش ڕاسته‌وخۆ باسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نه‌كردووه، به‌لای ئه‌وه‌وه، ئه‌وانه‌ی دیموكراتیكن قۆناغی مێژووییان تێپه‌ڕداوه، ئه‌بێت دیموكراسییه‌ت بچێته ناو جیهانی مێژوویی و دیكتاتۆرییه‌ته‌وه، بۆ به‌شداری پێكردنی توركیا هه‌م له‌ڕووی دیموكراسییه‌ته‌وه، هه‌م له‌پای ئه‌وه‌ی توركیا حاڵه‌تێكی سپێشهڵه، له‌نێوان ئاسیا‌و ئه‌وروپا، له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، له‌نێوان ئوسوڵیه‌تی ئیسلامی و مۆبیلیزهكردندا. هه‌تا له‌نێوان فره ناسنامه‌ییدا له‌و وڵاته، هه‌ر چه‌ند سه‌د كیلۆمه‌ترێكی ناسنامه‌یه‌كی هه‌یه (یه‌ك ده‌وڵه‌ت و ده‌یان ناسنامه) ئه‌مه به‌پله‌یه‌ك ئه‌تاتۆرك وای كردووه، دیاربه‌كری كردووه به ناسنامه‌و پایته‌ختی كوردان، ئیستانبوڵ ناسنامه‌ی فه‌خرو شانازیی و ئابوریی بوه، ئیزمیر بووه به شارێكی ته‌واو سیكۆلار‌و خۆرئاوایی و چه‌پ و نوێگه‌ر، كۆنیا (قۆنیا) شاری موحافیزكارو ئیسلامی و دروشمه دینییه‌كان (ئه‌ربه‌كان باوكی ئیسلامی سیاسیی لهتوركیاو یه‌كه‌م سه‌ره‌كوه‌زیرانی ئیسلامی له‌مێژووی توركیادا) . . كاروانی ڕیفۆرمخوازیی و دیموكراتی بون له‌توركیا به گشتی له (1924) ه‌وه كه‌وتۆته ڕێ، كه‌چی ئێستا هه‌ر له‌ناوخۆی توركیا له‌چه‌ندین كه‌سی ئه‌كادیمیست ئه‌پرسین، به‌بڕوای تۆ توركیا گه‌یشتۆته دیموكراسی، به‌یه‌ك ووشه، ئه‌ڵێت: نه‌خێر!.
زیاتر له (90) ساڵه ده‌ستورو یاسایه‌كی سیكۆلار و فره‌حزبی چه‌سپێندراوه، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له (1950) ه‌وه ئه‌نجامدراو دیموكراته‌كانیش بردیانه‌وه، نزیكه‌ی (150) ساڵه له‌كۆڕو كۆڕهبهندیی خۆرئاواییدا ئاماده‌گی پچڕپچڕیان هه‌یه…. تاد. كه‌چی ئه‌م توركیایه جار دوای جار بیریی كوده‌تایه‌كی له‌مێشكی دا شاردۆته‌وه‌و فڕێی نه‌داوه، چۆن؟.
یه‌كه‌م: مێژوو دووباره ئه‌كاته‌وه، ساڵی (1960) كوده‌تای سه‌ربازیی ڕوویداو عه‌ندان مه‌نده‌ریسی سهرۆكوهزیرانیشیان ئیعدام كرد!.
ساڵی (1971) جارێكی تر كوده‌تایه‌ك هه‌ره‌سی به ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی " سلێمان ده‌میریل" هێنا. دیسان ساڵی (1980) كوده‌تایه‌كی تر په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ترسی خسته سه‌ر پارته سیاسییه‌كان. له‌وه‌نده ساڵه‌ی هاتنی حزبێكی نیۆ-ئیسلامی وه‌ك داد‌و گه‌شه‌پێدان بۆحوكم، له‌پاڵ گه‌شه‌یه‌كی ئابوریی، سه‌رقاڵی تا دوائه‌ندازه موجامه‌له‌و نه‌رمی نواندن بوون، تا وه‌ك تاكتیكێك نیشانی بده‌ن حزبێكی كراوه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ و ئازادیی و سه‌رده‌مدا ئه‌گونجێن. نه ئیسلامگه‌را به‌ته‌نها موڵكی توركه ناسیۆنالهكانه حوكمی پێ بكه‌ن (ئه‌وان حه‌ریسی دین نین هی ده‌وڵه‌تن)، نه عیلمانیه‌تیش دوێنی هاتووه بۆ توركیا تا ئه‌ردۆغان به شاورلێدانێك به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكات، به‌ڵكو عهلمهنهكردنی توركیا ڕیشه‌كه‌ی ئه‌وه‌تا له‌پێش هاتنی ئه‌تاتۆرك و له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزهوه ده‌ستی پێكردووه.
دووه‌م: مسته‌ر ئه‌ردۆغان، له لێدوانێكیدا ووتی: چونمان بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ند نییه به‌بڕیاری ئه‌وروپاوه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌باری نیۆخۆیی توركیاوه"…چوون بۆ ئه‌وروپا گه‌شتێكی نه‌زانراوه!. . توركیا له (1952) ه‌وه ئه‌ندامه له‌ناتۆ (NATO)، به‌ڵام بۆچی كرا به ئه‌ندامی ناتۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ساته‌دا بۆ ئابڵوقه‌دانی سۆڤیه‌ت گرنگ بوو، یان ئه‌یڕوانی به‌سه‌ر كه‌نداو دا. . یان هه‌ر واباشه هێزێكی ئیسلامگه‌را له‌ناتۆدا بێت بۆلێدانی جیهانی ئیسلامی! وه‌یان. . . . . . تا ڕۆشنتری بكه‌ینه‌وه ڕووداوێكی تر به‌نمونه وه‌رئه‌گرین، له كۆتایی ساڵی (1995) توركیا سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كی تری له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئیمزاكرد و بوو به ئه‌ندام له‌یه‌كێتی گومركیی و له‌باج و رسومات به‌خشرا (رسومات:یانی هه‌ر شتومه‌كێك كه هاوردهئهكرێت باجێكی له‌سه‌ر دائه‌نرێت، ئیتر به‌رێژه‌یه‌كی سه‌دی بزانه چۆنه ئاوها) ئه‌مه ناونرا لوتكه‌ی یه‌كێتی گومركیی له‌نێوان هه‌ردولادا (Customs Union Summit) و توركیا تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵه. . . دوای یه‌ك مانگ له‌ده‌رچونی ئه‌م بڕیاره‌و ئیمزاكردنی، ئه‌وروپا له لوتكه‌یه‌كی تر به‌ناوی (لوكسبمۆرج-1997) هه‌موو ئه‌وه‌ی كردبوی له‌گه‌ڵ توركیا ڕه‌فزی كرده‌وه، بیانوش ئه‌وه‌بو یۆنان و قوبرس و ئه‌ڵمانیا شكایه‌تیان به‌رزكردۆته‌وه. ڕاوێژكاری ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا" هیلمونت كول" ئه‌وروپای به یانه‌یه‌كی مه‌سیحیه‌كان ناوبرد‌و، ناسنامه‌ی ئیسلامی بۆی نییه ده‌خاله‌ت له‌و نادییه بكات، حكومه‌تی توركی و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكات "مه‌سعود یه‌ڵماز" به‌یه‌كجاریی ده‌رگای هه‌موو گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا داخست. . هه‌ردوای چه‌ند مانگێك جارێكی تر به فشاری ئه‌مریكا، توركیای زوویربوویان هێنایه‌وه، له‌ساڵی (1999) گه‌وره‌ترین لێكنزیكبونه‌وه‌ی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست بۆیه‌وه‌و، لوتكه‌ی هیلسنكی (Helsinki Summit) ئیمزاكرا، كۆمه‌ڵێك مه‌رجی به‌سه‌ردا فه‌رزكرا به‌ئاڕاسته‌ی فره‌یی و چاره‌سه‌ری گرفتی دیموكراسی و پرسی و كورد‌و نه‌هێڵانی سزای له‌سێداره‌دان و. . . تاد. كه ئیتر توركیا بوو به‌ئه‌ندامی به‌شداربوو، وه گه‌وره‌ترین قۆناغی مێژویی بڕی له‌مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی دا. به‌ڵام ئه‌مه له‌وكاته (1999) بۆ كرا؟؟. چونكه ئه‌مریكا بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، وه بۆ جه‌وله‌یه‌كی تر له‌یاریكردن له‌گه‌ڵ ڕووسیا، وه بۆ جه‌نگی عێراق (2003) وه هه‌روه‌كو پێشتر له‌شه‌ری كه‌نداودا كاری به توركیا بووه. . .
ئه‌مجاره مسته‌ر ئه‌ردۆغان گوتی: پێویستمان به‌ئه‌وروپا نییه؟.
توركیا سه‌ری له شه‌ڕ و له كوده‌تایه، بارودۆخه‌كه‌ی له‌باره، به‌تایبه‌تی ڕه‌نگه له‌م (2015) یه بازاڕی سیاسه‌ت و ناوه‌نده جیاجیاكان ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵ بن، وه‌كو ماركس وتویه‌تی" جاری واهه‌یه، ڕووداوێك ڕووئه‌دات، ئه‌وا ئاوس بووه به سه‌د ساڵ" یانی بۆئه‌وه‌ی ڕووداوێكی زۆر گه‌وره ڕووبدات، جاری واهه‌یه سه‌د ساڵ له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ر خڕ‌و گرمۆڵه ئه‌بێت، تا شوێنی خۆی.
بڕیاره، هه‌ڵبژاردن له‌مانگی (6ی 2015) له‌توركیا بكرێت، ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت هه‌ینی ڕابردوو، بڵاوی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه پێش ئه‌خرێت بۆ (مانگی 4) . بیانویش بۆی مه‌سه‌له‌ی داعش و كۆبانێیه، ، ، ، هه‌رله‌ئێستاوه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كردووه، دادگای ده‌ستوری توركیا نیزامی " حجز" ی لابرد، كه پێشووتر بۆ كورده‌كان دانرابو تا نه‌چنه په‌رله‌مانه‌وه، یا بۆئه‌وه‌ی بچنه په‌رله‌مانه‌وه ئه‌بێت (15%) ی ده‌نگه‌كان بهێنن، له‌وڵاتانی دیموكراتی (3-8%) ه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئاك پارتی (AKP) چاره‌نوسساز نییه، بۆ توركیا چاره‌نوسسازه پلانی گه‌وره‌ی بۆ (2023) و (2040) داناوه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موو لایه‌ك خۆی بۆ بردنه‌وه ئاماده‌كردووه. چه‌پ و نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامیی توند و شل و كورد‌و. . ته‌نانه‌ت (3) حزبی تازه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردن ئه‌كه‌ن، كه (2) یان له حزبی داد‌و گه‌شه‌وه ئینشقاقیان كردووه‌و جیابونه‌ته‌وه. (8) ده‌وڵه‌تی دراوسێی توركیا وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی هه‌میشه دوو ڕوو ته‌ماشای توركیا ئه‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناڕازیی له‌دوای ڕووداوه‌كانی (ته‌قسیم) ه‌وه به‌رجه‌سته‌یه، دوای ئه‌مه‌ش فه‌زاحه‌ت و سكانداڵه‌كانی ئه‌ردۆغان هاته سه‌ری.
ئێستا توركیا، وه‌ك بۆردهرێكی جیهانی، وه‌ك تهرمیناڵێك وایه، هه‌موو جیهانی لێیه، هه‌ر ئه‌وه نییه كه (105) نوێنه‌رایه‌تی و باڵوێزخانه لهئهنكهرهن، یان به هه‌زاران كۆمپانیای جۆراوجۆ له ئیستانبوڵن، وه یان سه‌دان هه‌زار گه‌شتیاریی خوێندنی لێیه، نا. . یه‌ك كاتژمێر وه‌ستان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتۆرك به‌سه، تا بزانیت هه‌موو زمانه‌كان له‌توركیان، ڕۆژانه به‌سه‌دان كه‌سی بیانی ئه‌چنه (هه‌تای) دوا شار‌و نزیك له سنوری سوریا‌و كۆبانی. . هه‌موو ئه‌مانه‌ی له‌توركیان به‌چاوی خۆیان ئه‌بینن، مامه‌ڵه‌و بارودۆخ له‌چیدایه. .
وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌تی میسری (cc) به‌نیازی ده‌ستوه‌ردانن لهتوركیایهك كه سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی (400) سالً حوكم و نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌ب و ئیسلامی كردووه، موراد قه‌ره‌یلان له‌لێدوانێكیدا به‌ناوی په‌كه‌كه‌وه هۆشدارییان داوه تا پێش هه‌ڵبژاردن پرسی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كاته‌وه. !. به‌گشتی ئێستا توركیا خۆی و خۆیه‌تی. هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌توو ئه‌كات، یان كوده‌تا ڕووئه‌دات، بۆ ئاینده‌یه‌كی جێده‌هێڵین. ئه‌وه نه‌بێت بوترێت كوده‌تا كارتێكه له فكری سیاسیی هاوچه‌رخ و ئێستای توركیادا بونی هه‌یه و نه‌سڕاوه‌ته‌وه. وه‌ك چۆن له‌یه‌مه‌ن، سه‌ركرده‌كان هه‌میشه كوده‌تا (انقلاب) له خوێن و هزریاندا بووه، ڕۆژێكیان، ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی نوسیبوی " انقلاب العسكری فی الیمن" وه‌ختێك به‌په‌له ڕۆژنامه‌كه‌یان كڕی، سهیرهكهن جوندییه‌ك سواری كه‌ر بووه‌و (قڵپ) به‌ربۆته‌وه.
" به‌هرۆز جه‌عفه‌ر "
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.