بارزانی و توركیا‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌كان. . . به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 1296
ڕه‌خنه‌گرتن له‌ده‌سته‌ڵات واجبه‌و، تێكه‌ڵ نه‌بون به مه‌عمه‌عه‌ی بچوكی حزبه‌كان له‌و گرنگتره، جیاواز له‌مه، له‌به‌ر ڕۆشنایی سه‌ردانه‌كانی بارزانی و، بارودۆخی كوردوستان و ناوچه‌كه، زرهورهتم زانی چه‌ند فاكت و به‌رچاو ڕوونییه‌ك بخه‌مه ڕوو:
یه‌كه‌م:هاوسه‌نگی و نا هاوسه‌نگی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و هه‌رێم دا
له ڕووی ئابورییه‌وه: له‌ساڵی (2014) هدا، هه‌رێمی كوردوستان، سێهه‌م بازاڕی توركیابووه له‌جیهاندا، پێده‌چێت (2015) ش ده‌ره‌نجامه‌كان هه‌روابن، قه‌باره‌ی هاورده‌كردن له‌ساڵی (2007) دا له توركیاوه بۆهه‌رێم بایی (1، 4) ملیار دۆلار بووه، له‌ساڵی (2011) هه‌رێم بووه به شه‌شه‌مین بازاڕی توركیا كه بڕی هاورده‌كردن (5، 1) ملیار دۆلاربووه، له ساڵی (2013) ه‌وه هه‌رێم بۆته سێهه‌م بازاڕی توركیا، كه بڕی هاورده‌كردنی شمه‌كی جۆراوجۆر لێوه‌ی بایی (8) ملیار دۆلاربووه. له (2014) شدا به‌هۆی هه‌ندی گرفتی ئه‌منی و سیاسییه‌وه، ئه‌و بڕه شتێك زیادی نه‌كردووه. . له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئێستا زیاترله (1500) كۆمپانیای توركی له هه‌رێمی كوردوستانن. دیاره هه‌رێمی كوردوستانیش ئه‌وه‌ی ئه‌ینێریت به پله‌ی ئیمتیاز: نه‌وت و غازه. له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر كه‌می وه‌ك خوری و مه‌ڕو بزن و گه‌نم و جۆ. . . تاد. . نه بۆڕی نابۆكۆ له‌ده‌ریای قه‌زوینه‌وه به بێ خاكی توركیا توانی بگاته ئه‌وروپاو جیهان، نه غازی قه‌ته‌ر و كه‌نداو به بێ به‌شداری توركیا ئه‌چێت. . نه هه‌رێمی كوردوستانیش جگه له‌توركیا هیچ مهنفهسێكی تری هه‌یه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئاساییه نا هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندیی سیاسیی و ئابوریی هه‌رێمدا هه‌بێت. . ؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ. . . چونكه هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نییه. ئێ وایه ده‌وڵه‌ت گرنگه بۆ پێ ئه‌كه‌نن!. قوبرسی باكور (به‌حیساب ئیعلانی ئیستقلالیشیان كرد) ئێستاش بۆ ئیمزایه‌كی بچوك تهلهبهك ئه‌چێته ئه‌نقه‌ره، فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی ته‌نها بۆ شاره‌كانی توركیا گه‌شتی هه‌یه. . ئیسرائیل ڕووبه‌ره‌كه‌ی به‌قه‌د پارێزگای سوله‌یمانیه، ئه‌گه‌ر ته‌نها ساڵی (2005) ی وه‌ربگرین نزمترین ئاسته، توركیا هاوبه‌شێكی بازرگانی گه‌وره‌ی ئیسرائیل بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه به‌های هاورده‌كردنی توركیا له‌ئیسرائیله‌وه (900) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بووه، له‌كاتێكدا هه‌نارده‌كردنی توركیا بۆ ئیسرائیل بایی (1. 2) یه‌ك ملیار‌و دووسه‌ت ملیۆن دۆلار بووه. . ئه‌ها هه‌سته‌كه‌یت فه‌رقه‌كه ئه‌و زۆره نییه، ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت، كه له‌قانونی سیاسی‌دا ئه‌وترێت " شه‌خسیه‌تێكی مه‌عنه‌وی هه‌یه". .
ئه‌و ساڵه‌ی ئاكپارتی هاته‌سه‌ر حوكم (2002) : هه‌نارده‌كردن له‌توركیاوه بۆ جیهان بایی (36) ملیاربووه، له‌ساڵی (2010) هدا هه‌نارده‌كردن چۆته چووه (102) ملیار دۆلار، له ساڵی (2002) داهاتی قه‌ومی له (220) ملیاره‌وه چووه (618) ملیار له ساڵی (2010)، توركیا بووه (6) شه‌شه‌مین وڵاتی ئابوریی گه‌وره له‌ئاستی ئه‌وروپادا.
ئینجا به به‌رده‌وامی ئابوریی توركیا له‌ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی دادوگه‌شه‌پێدان له (2002 ه‌وه بۆ 2014) له‌گه‌شه‌دا بووه، به‌رهه‌می گشتی ناوخۆیی (الناتج المحلی الاجمالی-GDP) له (350) ملیاری ساڵی (2002) ه‌وه بووه به (750) ملیار له‌ساڵی (2008) . داهاتی تاك له (3300) دۆلاری ساڵی (2002) ه‌وه بووه به (10000) ده‌هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی له‌ساڵی (2008) . له‌گه‌ڵ تێكڕای گه‌شه‌ی ساڵانه به بڕی (6. 9%) . . سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ساڵی (2008) ساڵی قه‌یرانی دارایی جیهانیش بووه. قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن له (33) ی ساڵی (2002) ه‌وه بووه‌ته (130) ملیار له‌ساڵی (2008) دا. . ڕێژه‌ی ئاستی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌كه‌رتی تایبه‌ت دا له‌ماوه‌ی نێوان (2001-2008) دا (300%) بووه. . ئه‌وه‌یه دادوگه‌شه‌پێدان. یانی چی ئه‌ته‌وی توركیا و هه‌رێم هاوسه‌نگ بن!.
له ڕووی سیاسییه‌وه: قه‌زیه‌ی كورد له توركیا بۆته ئه‌مری واقیع و چۆته پێش. گشت ئه‌وانه‌ی شاره‌زای مێژووی كۆن و نوێی توركیان، ئه‌زانن هه‌موو مێژووی توركیا به (623) ساڵی خه‌لافه‌تی عوسمانیشه‌وه، كۆبكه‌یته‌وه، به‌قه‌د ئه‌م (2) ساڵه‌ی دوایی سه‌رده‌می حكومه‌تی ئاكپارتی نه باسی كورد كراوه‌و، نه دان به‌كورددا نراوه. له‌شه‌سته‌كاندا نه‌ك كه‌س نه‌یئه‌وێرا به‌كوردیی قسه‌بكات، به‌ڵكو، حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌لال بایار و جه‌وده‌ت سۆنای و، ، ، تاد. هه‌ركاتێك تاقه‌تیان بوایه ئه‌چوون پیاوه كورده‌كانیان ده‌ست ئهبهستهوهو، له‌پێش چاویان ته‌عه‌دایان له‌ژنه‌كانیان ئه‌كرد!. . ئاخر خۆ به‌یاننامه‌ی (11ی ئازاری 1970) هیچیشی لێ جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵام گرنگیه‌كی مێژوویی هه‌یه، كه یه‌كه‌مجار بو شۆڕشی كورد ڕژێم ناچاربكات و، دانی پیا بنات كورد هه‌یه‌و، مافه‌كانیشی ئه‌بێت بدرێت. . نهباتا ئاڵای كوردوستان له كۆشكه‌كانی سه‌ڵته‌نه‌ت به‌ته‌نیشت ئاڵای توركیاوه دابنرێت. . ڕاسته ئه‌مه به‌هار ناهێنێته ئه‌ژنۆ، ئه‌بێت هه‌میشه ناوچه تاریكه‌كانی سیاسه‌ت ببینین. . لێ فه‌رقه‌كه هه‌ر زۆره.
له ساڵی (2014) خۆم له‌ناو خاكی توركیا، ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی كوردم بینی به ئاڵای كوردوستانه‌وه، لێی نوسرابو (ه:پ= هێزی پێشمه‌رگه) بۆ كۆبانی ئه‌چون، به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه ساڵیادی له‌دایكبونی ئهتاتۆركیش بو. !. ڕاسته فشاری په‌كه‌كه‌و خه‌باتی كوردان بۆ باكور گرنگی هه‌بووه‌و، له ڕووی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، پاڵپشتی یان ئه‌ركێكی بێ چهندوچوونه. به‌ڵام هه‌م زروفی باشور جیایه، هه‌میش زروفی توركیا‌و جیهان بۆخۆیان گۆڕاون.
له دوای 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، ئارامی و سه‌قامگیریی له پێش دیموكراسیه‌ت و پرۆسه‌ی دیموكراتیهوهن. ئیمڕۆكه ئهمریكاو فه‌ڕه‌نساو ڕووسیاو ئه‌ڵمانیا وازیان له دیموكراسیه‌ت هێناوه‌و، خه‌ریكی باڵانسی هێز و، پاراستنی ئارامی نێوخۆیی و نێوچهیین. . ئه‌وه خێره هه‌ندێك كه‌س له‌نێوان ئێران و داعش دا خه‌می دیموكراتیانه!. گریمان ئێستا هه‌مووتان له هۆڵێكدان و، ئه‌پرسم: ئێمه ئێستا له قۆناغی دیموكراسیداین، یان ڕزگاریخوازیی نیشتمانی؟.
كه‌س نه‌یوتوه، حوكمی مافیای گه‌وره‌و بچوك له‌هه‌رێم نییه، یه‌كێتی و پارتی خۆشیان لایانوایه گه‌نده‌ڵی و بێدادی بۆته كه‌لتور. . ئه‌وانه‌ی له سوله‌یمانییه‌وه ڕه‌خنه‌ی پارتی ئه‌كه‌ن، هیچ نین جگه له هه‌ندی به‌كرێگیراوی گۆڕان و ئێران و یه‌كێتی. ئه‌وانه‌شی له هه‌ولێره‌وه په‌لاماری گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌ده‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ن و، لهئهڵقهیهكی بچوكی بیركردنهوهداشدان. چه‌ند ساڵه میدیا جگه له‌جه‌هاله‌ت چی پێشكه‌شكردووه؟. كوامهیه دوو دێر ئه‌قڵ و دونیابینی و شیكاری تازه؟؟ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی هێرشكردن بۆ سه‌ر پارتی ناویان ده‌ركردووه، خه‌ڵك بیری چووه بپرسێت چه‌ند سهفهقهیان له شوێنی تر كردووه؟. ته‌نها ئه‌وه موهیم بووه دژی پارتی بیت، ئیتر بۆ؟. چۆن؟. له‌چ بارودۆخێكدا؟. ئه‌وه ئازایه‌تی بو، له‌ناوجه‌رگه گه‌رمیانه‌وه "حاكم هاوژین" دژی ئه‌نفالچییه‌كان كردی و، دواتر له‌ترسدا هه‌ڵهات، ئه‌وه نه‌به‌ردی بوو كاوه گه‌رمیانی له گه‌رمیانه‌وه دژی نه‌وتفرۆشه‌كان قسه‌ی جددیی كرد. . یه‌كگرتووی ساڵاتی (2008) ئازابو له بادینانه‌وه كای حزبی و مه‌ده‌نی ئه‌كرد.
دووه‌م: بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه یان نا؟.
ئیمڕۆكه، كورد پێویستی به پێكه‌وه بونه، نه‌ك جیابونه‌وه. . به‌ڵێ ڕای گشتی ههقبو، بهرگریكاربێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێی كه‌وتووه، له‌هه‌ندی باری یاسایی و ئه‌منی دا سته‌م به‌رانبه‌ر گۆڕان كراوه، وه پێویستیشه پارتی خۆی ده‌ستپێشخه‌ریی بكات بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه كۆڵه‌گه‌ی سیسته‌مێكی حوكمڕانییه، له‌ناو حكومه‌تێكدا بۆ هه‌ڵڵا ههلڵاو هاتوهاواری مناڵانه، توانای نه‌بێت نوسراوێكی ڕه‌سمی ئیداری بپارێزێت، چۆن هه‌قی ئه‌وه‌ی پێبدرێت كه به‌شدار بێت له دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، كه ده‌یان نهێنی سه‌باره‌ت به ئاسایشی جیهانی و ئیقلیمی تیایه؟!. . سیاسه‌ت مناڵبازاڕی نییه. دوێنی له كوێ بون، بچنه‌وه بۆ ئه‌وی. .
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه یان نا؟. ئه‌وانه‌ی ئه‌م پرسیاره ئه‌كه‌ن، یان ئاگایان له‌دونیا نییه، یان بۆ مه‌به‌ستێكیان هه‌ر هه‌یه:
ئه‌گه‌ر بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه، ئێخۆ بارزانی ئه‌و ڕۆژه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بو (ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوبو) كه كوڕی به‌ڕێزان: مام جه‌لال و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و كاك موسته‌فای سه‌ید قادری گۆڕانی له‌گه‌ڵ بو، كه ئۆباما پێشوازی كرد. . ئه‌ی مه‌لیكی سعودییه مه‌مله‌كه‌تێكی بردۆته پێشوازی ئه‌وه چۆنه؟. . ئه‌ی توركیا به‌ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی ئه‌كات؟. ئه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا؟. ئه‌ی ئه‌و هه‌موو سهفیرو وه‌زیره‌ی ڕۆژانه له هه‌ولێرن؟. . . به كورتی مه‌سه‌له‌كه یه‌ك شته: پارتی تاكه هێزه له‌و به‌ینه‌دا كه شوێنێكی هه‌ستیاره‌و سه‌ر بهبلۆكی ئێران نییه. . ئه‌یانه‌وی ئابڵوقه‌ی بده‌ن. . تاكه گرفتی به‌رده‌م ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا بارزانییه.
مه‌سه‌له‌كه نه‌وته؟ نه‌وت له كه‌ركوكه‌و حه‌شدی شه‌عبیشی لێیه، كێ پرسیویه‌تی و ئه‌زانێت پاره‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركوك له‌كوێیه؟. له‌گه‌رمیان و له‌كۆیه هه‌یه، گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی كاره‌با له عێراقا له نزیك چه‌مچه‌ماڵه، چه‌مچه‌ماڵیش كاره‌بای نییه، گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی غازی له سنوری ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م "كێڵگه‌ی كۆرومۆره"، تا ئێستا لادێیه‌كی ئهنفالكراویش له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌م كێڵگه‌یه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه. . هه‌موو ئه‌وانه له زۆنی كێدان؟.
با پرسیاره‌كه وابكه‌ین، بۆچی خه‌ڵكی ترههق به‌خۆی ئه‌دات، له بلۆكی ئێران و ڕووسیادابێت و، چه‌كی لێوه‌ربگرێت. . هه‌ق بۆ پارتی نه‌بێت له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندی بگرێت؟. ئه‌مانه پرسیارن و ئه‌بێت بوترێت. خه‌ڵكی بێلایه‌ن و خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ زۆرن ئه‌م شتانه د‌رك ئه‌كه‌ن و، نا‌وێرن بیڵێن. . به‌هه‌موو پێوه‌رێكی جیۆپۆڵه‌تیكی و بازرگانی و ئابوریی و دیبلۆماسی و. . . تاد. زروفی هه‌رێمی كوردوستان وایه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیشی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و لایه‌نه نێوخۆییه‌كان هه‌بێت. .
بۆیه، لێره‌دا (3) ڕێگه چاره هه‌یه:
- یان پارتی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌ماهه‌نگی و لێك تێگه‌یشتنی ته‌واویان هه‌بێت. ئه‌وسا ئه‌گه‌ر له دوو جۆگه‌له‌ی جیاوازیشه‌وه كاربكه‌ن، ئاساییه. به‌مه‌رجێك بڕژێنه هه‌مان ڕووباره‌وه.
- یان ئه‌نجومه‌نێكی كوردی ژیر و دوور له‌حزب حزبێنه و بێنه‌و به‌ره‌ی ڕاگه‌یاندن و هاتوهاوار دروست بكرێت، بۆ ئه‌م قۆناغه. . حزبی چی؟. هه‌ر له‌بنچینه‌دا دونیا به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چێت حزب ڕۆڵی نه‌مێنێت. . چ جای ئه‌و جۆره له كاری ڕێكخستن و چالاكی حزبه‌كانی كوردوستان!.
- یان كه‌یسه‌كان هه‌موو به فه‌رمی بدرێنه ده‌ست پارتی و هێزه‌كانی تریش ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی بگرنه ئه‌ستۆ.
" به‌و زووانه، لێكۆڵینه‌وه باسێك سه‌باره‌ت: به سێبه‌ری نه‌وت و قه‌رز له‌سیسته‌می ئابوریی جیهانی دا. بڵاوئهكهینهوه. ".
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ڕۆژنامه‌وان و ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
12/11/2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.