بۆچی یه‌كێتی ڕۆڵ ببینێت؟. ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 1212
پرسیاری ئه‌وه‌ی پێویسته یه‌كێتی ڕۆڵێكی باش ببینێت، به‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، بۆچی یه‌كێتی ڕۆڵێكی گونجاو ببینێت؟. ئه‌و گرنگییه چییه، كه پێویسته له‌تێگه‌یشتنی یه‌كێتی دا هه‌بێت، تا بنه‌ما نه‌گۆڕ و گۆڕڕاوهكانی سیسته‌می سیاسیی جیهانی، ئه‌گه‌ره‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كان، خاڵه لاوازه‌كان، خاڵه به‌هێزه‌كانی خۆی و ژینگه‌كه ببینێت، شوێنی خۆی له كێڵگه‌كه‌دا دیاری بكات. .
له‌ڕووی نێوخۆییه‌وه، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئازادی ووتن و پرسیاركردن دروستی كرد، یه‌كێتی پێشوتر خوڵقاندبوی، ئه‌و كادره ڕۆشنبیرو كوالێتی به‌رزانه‌ی له‌بازنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ن، پێشوتر له‌ناو یه‌كێتی دا هه‌بوو، ئه‌و فره مینبه‌رییه بێسه‌روبه‌ریی و ناسیستماتیكیهی ئێستا له‌ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی و گۆڕاندا هه‌یه، پێشوتر له‌ناو یه‌كێتی دا ئه‌گه‌رچی هه‌ر فره مینبه‌ر و جۆگه‌له‌ی جیاوازبو، به‌ڵام دواجار ئهڕژایهناو هه‌مان ڕووباره‌وه. له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كاندا، یه‌كێتی و تاڵه‌بانی سه‌نگ وده‌نگیان هه‌بو، له‌هه‌ولێر قونسوڵی به‌ریتانیا وتی " حه‌زه‌كه‌م ئێوه پێم بڵێن مام جێرمی، به‌خۆشی مام جه‌لاله‌وه". . . تاڵه‌بانیش تا ته‌ندروستی ڕێگه‌ی دا، له‌به‌غدا سه‌رقاڵبو، بیرێكی ئه‌وتۆی له ئایندهی ڕێكخستنه‌كانی حزبه‌كه‌ی نه‌كرده‌وه. . یانی تائێره مانای نوسینه‌كه ئه‌وه‌یه: یه‌كێتی پێویستی به هێزێكی مرۆیی (موارد بشری) گه‌وره هه‌یه. ئاڕاسته‌كردن و ئیداره‌دانی ئه‌م مهواریده به‌شه‌ریه له‌خودی هێزه مرۆییه‌كه گرنگتره (ئه‌م كاره‌ش به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی خوێن گۆڕینه له‌جه‌سته‌دا، ڕۆن گۆڕینه له ئۆتۆمبیل‌دا، چێك كردنه له‌فڕۆكه‌دا بهرلهفڕین) . .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شوێن سیاسه‌تی خۆی كه‌وتووه‌و، ئه‌یه‌وێت یه‌كێتی بیباته‌وه سه‌رمێزی حكومه‌ت و پارتی، یان له‌گه‌ڵی بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و. . . ئه‌م شتانه، هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كانی یه‌كێتیش ئه‌زانن ئه‌گه‌ر شوێن حه‌زه‌كانی گۆڕان بكه‌ون، لێكه‌وته‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی چی ئه‌بێت!؟. . . ئیمڕۆكه سیاسه‌تیش ئه‌مری واقیع نه‌بێت، ئه‌بێت هێزه سیاسییه‌كانی باشور و په‌كه‌كه‌ش پێكه‌وه له‌سه‌ر تێك نه‌چونی یارییه‌كه‌و، دروست نه‌بونی دووبه‌ره‌كی كۆك و هه‌ماهه‌نگ بن، ئانجاخ (ئه‌گه‌ر) هه‌یه بتوانن جۆشێك بده‌ن، هه‌ر به‌و هه‌ماهه‌نگیه قه‌ره‌بوی دواكه‌وتوویی كه‌لتوریی و سیاسیی و ئابوریی و ته‌كنیكی ئه‌كرێته‌وه، به‌مانای كه‌لیمه له‌ناو كورددا خه‌ڵكی سه‌رشێت و سه‌رپل وبێئاگا له‌دونیا زۆرن، زۆریشیان له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌كی خودییه خزاونه‌ته ناوكایه‌ی سیاسیی و سهحافی و ئه‌منی یه‌وه، هه‌روا له‌سه‌ر مهعمهیهكی فهیسبوكیانه، مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیار، ئاڵۆز، چاره‌نوسساز، له میلله‌تێك تێك ئه‌ده‌ن. . كه‌واته مانایه‌كی تری نوسینه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه: یه‌كێتی له‌واقیعدا ڕۆڵ ئه‌گێڕێت، جوڵینه‌ری زۆربه‌ی كارتهكانیشه له‌زۆنی باشوردا، به‌ده‌ستیه‌تی به‌ڕاوێژ له‌ته‌ك عهباقیرهی عاله‌می دا، قه‌ناعه‌ت به‌پارتی بكات هه‌رێم له‌و قه‌یرانه ئابوریی و ئیدارییه ده‌ربهێنێت، بۆنا؟. خانوویه‌كی له هه‌ولێرا نه‌بو، تاڵه‌بانی به نه‌رمی وایكرد، كه ئێستا كۆشكی سه‌وز و هه‌زاران خانوو، جموجوڵی سیاسیی و سه‌ربازیشی هه‌یه، ئه‌گه‌ر تۆپێتوایه له زۆنی یه‌كێتی دا باره‌گاكانی پارتی نه‌مێنن و، جووڵهنهكهن و، ڕێككه‌وتنی حه‌یاتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌یت، بێگومان نه به‌و نه‌رمییه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ستكه‌وت ده‌ست ئه‌خه‌یت، نه كاریگه‌ریی ڕیفۆرمخوازییش له باری حوكمڕانیدا ئه‌بێته واقیع، نه لێك تێگه‌یشتن بۆ پرسه ده‌ره‌كییه‌كان دروستهكهیت، ئینجا ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی ناتوانێت بیكات، حاڵی كردنی ڕای گشتی یه له‌و شتانه، ئه‌وه‌یه، كه نا‌توانیت بیسه‌لمێنیت شوێن سیاسه‌تی خۆت كه‌وتویت، به كردار خزمه‌ت به سیاسه‌تێكی حوكمڕانی ته‌ندروست و، دیدێكی نیشتمانی پیرۆز ئه‌كه‌یت، ئه‌بێت ئه‌م حزبه به‌خه‌ڵكی بێژێت: ئه‌مه داهاتهكانهو، ئه‌مه تێچوونه‌كان بووه، ئه‌وه ڕه‌وشی جیهان و، پێشكه‌وتنه سه‌ربازیی و بلۆكبهندییهكانه، ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌مه ئه‌ركه چارهنووسسازهكانمانه بۆ قۆناغێكی هه‌ستیار. .
دیاره له‌هه‌ر شوێنێك ناوی یه‌كێتی دێت، ناوی ئێرانیش به‌دوایدا دێت، كورد له‌ڕێگه‌ی ئێران و ڕووسیاوه بۆ كوی ئه‌چێت؟. له‌ڕێگه‌ی توركیاوه بوكوێ ئه‌چێت؟. كورد ئه‌بێت له‌به‌ره‌ی خۆیدا بێت، جیهان ئیشی به‌هه‌ولێره، نه‌ك هه‌ولێر ئیشی به‌جیهان بێت، بۆیه ئه‌بێت یه‌كێتی له‌هه‌ولێر بێت، كورد له‌هه‌ر بهرهیهكدابێت هه‌ر لاوازه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌وان له قووڵایی ده‌ریاوه با عامودی بۆ بۆشایی ئاسمان ئه‌چن. ئێستا ده‌سته‌واژه‌ی گۆڕه‌پانی جه‌نگ گۆڕراوه بۆ ئاسمانی جه‌نگ، ده‌ستگه موخابهراتیهكانیان له (هه‌وا) دا ده‌نگی جۆراوجۆر و، په‌یوه‌ندیی كردن د‌رك ئه‌كه‌ن. دیمه‌نێكی وا له دیبلۆماسیه‌تدا نیشان ئه‌ده‌ن به‌ڕووكه‌ش ئاهوراییهو، له‌ناوه‌ڕۆكدا دونیایه‌ك ئه‌هریمه‌نی جۆراوجۆره. حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به (دونیاییبون) ه، ئاماده‌گی جۆراوجۆره له ده‌ره‌وه، چ كاری به‌وه‌یه لۆد بخاته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان پارتی دیموكراتی كوردوستان‌و، شوێن قسه‌ی ئه‌م كۆمێنت و ئه‌و كادر بكه‌وێت، كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و، له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌ر به زانیاری و ته‌حلیلی هه‌ڵه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و حزبێكیان به فه‌تاره‌ت برد. . !. هه‌ركه‌س كه‌یفی خۆیه‌تی چۆن ئه‌م نوسینه ئه‌خوێنێته‌وه.