ئایا ئه‌كرێت ئه‌زمونی په‌كه‌كه له‌باشور كۆپی بكرێت؟... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 1283
شێوازی په‌روه‌رده‌كردنی: مناڵ، ژن، سه‌رباز، پاسه‌وانانی كۆمه‌ڵگه، سیاسهتوانانان. . . ئه‌بێت كێ بن ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تداری ئه‌كه‌ن؟. قسه له‌سه‌ر: ئابوریی، ده‌وڵه‌ت، چینه‌كان، نه‌ته‌وه، شێوازی ڕێكخستن، جیهانبینی، ته‌رازووی هێز، هه‌ڕه‌شه‌كان، ئه‌گه‌ره‌كان، ئاسته‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه. . . ئه‌م خاڵانه سه‌رنجی زۆربه‌ی پۆلیتۆلۆگ و تیۆرسێنه جیهانییه‌كانی بۆلای په‌كه‌كه ڕاكێشاوه. . ئاشكراشه ئه‌و ڕوئیا ڕۆشنه‌ی په‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستاوه، نه لیبراڵیزمه، نه ئیشتراكیهتێكی ته‌واوه، نه كۆنستراكتڤیزم (بنائیهت) ه. . نه ئیسلامیزم و جودایزمه. . . به‌ڵكو ئۆجهلانیزمه. .
پاش (32) ساڵ په‌كه‌كه بووه‌ته خاوه‌نی (18000) هه‌زار گه‌ریلا له‌شاخ و (12500) شه‌هید، (53) ئه‌ندام په‌رله‌مان له توركیا، نزیكه‌ی (6) ملیۆن ده‌نگده‌ر و (100) سه‌رۆكی شاره‌وانی و (3) ملیۆن پشتیوانی كوردانی تاراوگه. . ئه‌م هێزه، خاوه‌نی 25 حزب و ڕێكخراوی سیاسی و هێزی گه‌ریلاییه له‌هه‌ر (4) پارچه‌ی كوردوستان، به‌پێی سه‌رچاوه ناڕه‌سمیه‌كان ساڵانه نزیكه‌ی (500) ملیۆن یۆرۆ داهاتی كۆكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه، (10) كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه. . .
ئێستا گریمانه‌و پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه: له‌هه‌موو مێژوودا، تورك و عه‌ره‌ب و فارس نه‌یانتوانیوه ده‌ره‌قه‌تی كورد بێن، گورز له‌كورد بوه‌شێنن، به‌ڵام كورد و كورد به‌ئاسانی ئه‌توانن ڕیسه‌كه له‌خۆیان بكه‌نه‌وه به‌خوری و، یه‌كتری ئیختراق بكه‌ن. . .
ماوه‌یه‌كه، هه‌ندێك له‌هه‌واداران و دۆستان و كه‌سایه‌تی و، پارهدارانیش، هه‌م پرسیار و گفتوگۆی ئه‌وه‌مان له‌ته‌ك ئه‌كه‌ن، هه‌م ده‌نگه‌كه ده‌نگیش دروسته‌كه‌ن، كه ته‌جروبه‌ی هاده‌پ، یان په‌كه‌كه یان په‌یه‌ده له‌كوردوستان بكه‌ن؟. ئایا ئه‌مه سه‌رئه‌گرێت؟. باشه؟.
بێگومان. . . نه‌خێر. .
یه‌ك: هه‌لومه‌رج و بارودۆخی باشور به ته‌واوی له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه جیاوازه. . هه‌ر به‌و جیاوازییه‌ش ئه‌مێنێته‌وه، تا دوور مه‌ودا. .
دوو: هه‌رێمی كوردوستان (باشور)، به‌هه‌موو پۆخڵهواتهكانییهوه، ئه‌زمونێكی گرنگ و گه‌شه‌كردووه، هه‌ر نه‌بێت به‌رانبه‌ره‌كه‌ت كورده و، ئازادی ووتن و گۆڕینت هه‌یه. یانی ئه‌كرێت له‌ڕووی هێزی مرۆیی و ئابوریی و هه‌واڵگرییه‌وه، باشور ببێته پاڵپشتیكهرو خۆراكپێده‌ری پارچه‌كانی تر، تا ئه‌كه‌ونه سه‌رسكه‌ی ته‌واوه‌تی خۆیان. ئه‌بێت هه‌نگاوه‌كان ئاوها بێت.
سێ: ئهمریكاو خۆرئاوا به ڕه‌هایی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه، په‌كه‌كه له‌باشور بونی هه‌بێت، هه‌رخۆی (ئۆجه‌لان) باسی ئه‌وه ئه‌كات ئه‌وان كوردوستانی باكوریان داوه بهتوركیا بۆ ئه‌وه‌ی له باشور بگه‌ڕێن بۆ خۆرئاوا. . دواین كۆمه‌ڵكوژیی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كورد له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه، ئه‌وه‌ی "زارگه‌لی" بوو، ئه‌ردۆگان گوتی " من به یارمه‌تی و ڕاوێژی پنتاگۆن ئه‌مه‌م كردووه". . تیایدا هه‌موو ئه‌و گوند‌و سنورانه‌ی بۆردومانكران، سه‌ر به‌هه‌رێمی باشوری كوردوستان بون. . هیچی ناوچه‌ی په‌كه‌كه نشین و باكورنشین نه‌بو. . ئه‌مه یانی ناهێڵین: لێره زیاتر بچنه شوێنه‌كانی تر.
چوار: كوردی باشور یان ناچێت بۆ ئاش، یان كه‌چوو ئاشهوانهكه ئه‌كوژێت. . . ئه‌وانه‌ی نماینده‌ی په‌كه‌كه و شتی وا ئه‌كه‌ن له باشور كێن؟. نابێت ئه‌وه بشارینه‌وه ئینسانی سه‌رشێت و سه‌رپل و له‌خۆوه بڵێ زۆره. . بهپوختیهكهی تهجرهبهكه له‌باشور ناشرین ئه‌كه‌ن. له‌وه‌نده ساڵه‌ی ڕابردوو دوو تایپه مرۆڤ سه‌ركه‌وتوو نه‌بون، ئه‌وه‌نده كه‌رانه كوردایه‌تیان كردووه‌و، ئه‌وانه‌شی به بێعهقڵی و كه‌رانه یاخی بون. . . بۆیه سه‌ركه‌وتوو نه‌بون.
له‌به‌رئه‌وه، شتێكی زانراوه كه: میت و ئیتڵاعات و سه‌له‌فیه‌ت و ئیخوانیهت و به‌روبومه پیسه‌كانی سه‌رمایه‌داری، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه گه‌نده‌ڵی و پیسخۆریی بوونه‌ته به‌شێك له‌كۆمه‌ڵگه‌و جوگرافیای ئێمه، ئه‌مانه به‌هه‌مان شێوه به‌شێكن له‌و به‌ڵایه‌ی یه‌خه‌ی هه‌موو دونیای گرتووه. . ڕێگه‌ی نه‌جاح ئه‌وه‌یه: پارتی و په‌كه‌كه لێك نه‌ترازێن و، یارمه‌تی بدرێن لێك تێگه‌یشتنی نهێنی و ئاشكرایان هه‌بێت. . ڕۆڵه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ن. منه‌ت كردن بهسهریهكداو، من ئه‌وه‌م كرد‌و تۆ ئاوات كرد ئاكامی ئاڵۆزتر به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێت. . .
من ده‌مێك بو، ئه‌مویست ئه‌و چه‌ند په‌یڤه واقیعیه بنوسم، بۆ؟. نوێنه‌رێكی هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه له‌باشور ئه‌یوت: "بارزانی هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. !. ". . ئه‌مه ئه‌گه‌ر (من) بیڵێم: ئێژن كه‌سێكی ڕه‌خنه‌گر بووه‌و، چه‌ند ساڵه له‌هه‌موو شتێك ناڕازییه‌و بۆڵه‌بۆڵ ئه‌كات. . وه‌لێ نابێت په‌كه‌كه لای خۆیه‌وه ڕێگه به‌م شتانه بدات. . چۆن گوایه قورسایی نییه، كه‌یسی نه‌وت، سه‌رباز، نزیكه‌ی ملیۆنێك ده‌نگده‌رو لایه‌نگر، له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، له ئه‌مریكا، له‌سعودییه، له‌توركیا، له‌ئیسرائیل، ، ، بارزانی ئه‌بینرێت و پێشوازی گه‌وره‌ی لێ ئه‌كرێت. . . جا ئه‌وه جه‌ماعه‌تی گۆڕانیش وا بیریان لێده‌كرده‌وه، بۆیه ئێستا دۆمینه ئه‌كه‌ن له‌ماڵه‌وه.