ئەگەر تێبینى کرابێت، هەموو ئەوانەى برا پێشمەرگەکان سەرئەبڕن، کوردن و لەناو داعشدان و، بە زمانێکى پاراوى کوردى قسەئەکەن . ئایا بۆ پارە ئەوە ئەکەن ؟. لەداخى رەئیس عەشیرەتێک بوون بە داعش، وەکو جاشەکانى سەدەى بیست لەداخى بزوتنەوە کوردییەکان دەبون بە بەعسى. ؟ بێگومان نەخێر . . بەڵکو پڕ بەقەناعەتى خۆیان ئەمانە لە سۆنگەى (ئاین) ى ئیسلامەوە، بوون بە داعش، وە ئایەت و دەق و حەدیسەکانیش مەوجودن . من نامەوى وەک موسلمانێک لەوە زیاتر دین بەرپرس بکەم. وەلى مەبەستمە بێژم" ئێمە ئەقل مان داگیرکراوە، نەک خاک". . سادەترین نمونە " ئاڵاى کاویانى" یە. کە مەزە ناکەم نيمه يا زياترى سولتەو رۆشنبیرى کورد بزانن چییە. . .
ئەختەری کاویانی یان ئەستێرەی ئازادیی نیشتمانی گەلانی زاگرۆس، مێژوویەکی دێرینی هەیە و کوردیش خاوەنداری سەرەکیی ئەم ئاڵا گرنگ و مێژووییەیە کە چەندین ئیمبراتۆریەتی ناوچەکە، کردوویانە بە ئاڵای سەرەکیی خۆیان. لەوانە( کەیانییەکان، میدەکان، هەخامەنشییەکان، ساسانییەکان).
تەبەری دەبێژێت: ئاڵای کاویانی( ئازادی) لەکاتی تێکشکانی ساسانییەکاندا بەدەستی عەرەبەکان، لەلایەن ( زرار بن خطاب) ەوە دۆزرایەوە و بە ( عومەر بن خطاب) بە ٣٠، ٠٠٠ ( سی هەزار) درهەم فرۆشتی و عومەریش سوتاندی. بروانه (Ṭabarī, I, p. 2337; Ebn al-Aṯīr, II, p. 482) 
نزیکەى (40) ملیۆن کورد لەجیهانا هەیە، یەکێکى نازانێ بەیانى یان دوو بەیانى کورد چى بەسەر دێت، کەچى وڵاتانى دونیا پلانیان بۆ ساڵى (2025 و 2040 و 2050) داناوە . بۆ ؟. چونکە ئەو ئەقڵەى داگیرى کردوین لە ئەقلى خومان گەورەتر و زیرەکتر بووە . . . جا سولتەى کوردیی ئەونە سالە لە برى (4) بەشەرى ئاقل دروست بکات. هەموو رەتاند، خەساند . . . تاد .