مه‌سه‌له‌ی كورد له ڕوانگه‌ی ململانێی عه‌ره‌ب- ئیسرائیله‌وه ... به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 1805
له (25/12/1991) هه‌ره‌سی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا، پاشان دیواری به‌رلین ڕووخا، جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌میش كۆتایی پێهات، سیسته‌می جیهانی چووه قۆناغێكی نوێوه، ئه‌مریكا تاكلایه‌نه به‌رپرسیاریه‌تی به‌رێوه‌بردنی ململانێكانی كه‌وته ئه‌ستۆ، به‌جۆرێك ئه‌كرێت ده‌ستپێكی هه‌موو ململانی و ڕووداوه‌كانی ئێستا‌و ئاینده، وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هه‌ره‌سی سۆڤییه‌ت. ده‌ركه‌وت ئه‌و " هه‌ره‌سه" كۆتایی مێژوو نه‌بو، ببینن له (2015) شدا، هێشتا خۆرئاوا له‌ڕێگه‌ی (ناتۆ) ه‌وه، هه‌ر چاوی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپایه، كه له بنا لوتی ڕووسیادان، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه تۆپیكی یه‌كه‌م له هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی، بریتی بێت له: پێكدادانی ناتۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕووسیای فیدراڵ له‌ناوچه‌ی قرم. بێگومان توركیا له ڕیزی وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری ناتۆدا ناوی هاتووه و، له‌ساڵی (1952) ه‌وه تیایدا ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كییه (1) . .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، كێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل، مه‌سه‌له‌ی كورد، گرفته هه‌ڵواسراوه‌كانی توركیا (به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه) هه‌ر به‌كراوه‌یی مانه‌وه. . بۆیه له‌م باسه‌دا زهرورهتم زانی، له‌یه‌ك بازنه‌دا، تیشك بخه‌مه سه‌ر ڕیشه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه، دنه‌ی كێشه نه‌ریتیه هاوبه‌شه‌كانی (كوردوستان-فه‌له‌ستین) له‌لایه‌ك، (كوردوستان-ئیسرائیل) یش له‌لایه‌كی تر، له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی هه‌ستیاردا بده‌م. كه سه‌ری له‌ناو خوانی ته‌ڵه‌زگه‌كانی (ئیمڕۆ) و (سبه‌ینی) دایه.
یه‌كه‌م: حزب و ڕۆڵی له وێناكردنی سیاسه‌تی ئیسرائیلی دا
گرنگترین دیارده‌یه‌ك له ئیسرائیل، كه سیسته‌می حزبایه‌تی پێ بناسرێته‌وه، بریتی یه له " فره حزبی". به پێی پۆلێن كردن (5) جۆر حزبی تیایه: (حزبی كرێكاران، حزبه دینیه‌كان، حزبه ماركسیه‌كان، حزبه پارێزگاره‌كان، حزبه عه‌ره‌بییه‌كان) . ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌یان به دیدو به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆشن ئه‌یانه‌وێت ڕه‌سمی سیاسه‌تی ئیسرائیلی بكه‌ن، وه كاریگه‌ریی خۆیان هه‌بێت (2) .
فره حزبی، له‌هه‌ر شوێن و كاتێك دیارده‌یه‌كی ئاسایی ناو سیسته‌می حزبایه‌تیه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك له بونی دیموكراسیه‌ت، به‌ڵام بۆ ئیسرائیل دیارده‌كه سه‌رنجڕاكێشه‌و بۆته ناسنامه‌ی سیسته‌مه‌كه‌شی. له ڕووبه‌رێكی بچوكی وڵاته‌كه‌یان كه (21000) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل (1948) یه‌ك بسته خاك نه‌بوو جێگه‌ی سه‌لامه‌تی جوله‌كه‌كان بێت، هه‌ر شوێنێكی جیهان وه‌ك ئه‌و ژووره گازییانه وابون كه نازییه‌كان بۆ خنكاندنی جوله‌كه دروستیان كردبو، له‌سه‌ر لم گه‌وره‌ترین وڵاتی كشتوكاڵیان دروستكردووه، گه‌وره‌ترین هێزی ژێرزه‌مینی و ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی یان داهێنا، بون به ووڵاتێكی ته‌كنه‌لۆژی، ئاواره‌كان هه‌موو گه‌ڕانه‌وه، به به‌رده‌وامی زیاد له (1) ملیار دوژمنی هه‌میشه‌یی یان هه‌بوه، له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانیان نه‌گه‌شتۆته (2) ملیۆن كه‌س (3) . . له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه دیموكراسی ڕووه‌كێكه تیایدا ناڕوێت، جوله‌كه‌كان له‌دامه‌زراندنی وڵاته‌كه‌یان دا، دیموكراسیه‌ت و فره‌حزبی و فڕه ڕه‌نگیان بۆ ناوخۆی خۆیان له یاد نه‌كردووه. (13) جار ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سته‌ڵات له ئیسرائیل ڕوویداوه.
دووه‌مین تایبه‌تمه‌ندی، له سیسته‌می حزبایه‌تی ئیسرائیل دا، بریتی له لێكترازان و جیابونه‌وه‌و دروستبونی حزبی نوێ، ململانێ و كێبركێی حزبه‌كان بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات، له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كهنیسهت (په‌رله‌مان) ی ئیسرائیلی، ئه‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌كه‌تولات و ئینشقاقاتی حزبی و، پێكهێنانی حزبی نوێ. هه‌روه‌كو "ئارئێل شارون " هه‌ستا به دامه‌زراندنی حزبی " كادیما" له‌ساڵی (2005) پێش هه‌ڵبژاردنی كهنیسهتی ئیسرائیلی له (2006) دا (4) .
ئیسرائیل، بچوكتره له‌ڕووبه‌ری جوگرافی پارێزگایه‌كی وه‌ك سوله‌یمانی كه (23000كم) چوارگۆشه‌یه. له‌باشوری كوردوستان (50) حزبی سیاسیی تۆماركراوه (14) یان توركمانین!. به‌هه‌مان شێوه هه‌موو حزبه‌كانیش تووشی ترازان و جیابونه‌وه بوون له‌ناو كورددا. . جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌قڵی كورد ئه‌قڵێكی موئه‌سه‌ساتی نییه. ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌دوای په‌یمانی بلفۆڕ (1919) چاویان له‌وه كرد بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، له‌هه‌ره پیاوه ڕاقی و ڕۆشنبیره‌كانی جیهان بون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له كوردوستان له شاخه‌كانه‌وه هاتنه‌وه شاره‌كان، هه‌ره مرۆڤه نه‌خۆشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین بون، چونكه له‌پێش (ماد) ه‌وه ئه‌مانه هه‌ر له‌شاخه‌كان بون. ئه‌و ئه‌وروپیانه‌ی له‌دوای (كۆڵهمبوس) چوونه خاكی ئه‌مریكاوه، هه‌ره خه‌ڵكه ئه‌رستۆكرات و خاوهنبیرهكان بون، ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ئهمریكاو ته‌مه‌نی شاری سوله‌یمانی یه‌ك شته كه (250) ساڵێكه. بۆچی تا بێت سوله‌یمانی به‌ره‌و دوا ئه‌ڕوات، ئه‌مریكاش بوو به مه‌زنترین هێزی گه‌ردون. . !. ئه‌وانه‌شی زوو هاتنه شاره‌وه له‌سوله‌یمانی كه‌سه ڕۆشنبیر و ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان بون. . !. له پارێزگایه‌كی وه‌ك سوله‌یمانی ته‌نها (8) ساڵی حوكمڕانی وه‌ربگرین، (2750) ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی هه‌یه، كه‌دزی و به‌هه‌ده‌ردانه، له وڵاتێكی وه‌ك ئیسرائیل به هێزترین سه‌رۆك كه "ئێهود ئوڵمهرت " بووه، له (2014) هدا، (6) ساڵ حوكم ئه‌درێت، چونكه له‌حه‌فتاكان به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی بووه، زه‌وی به‌هه‌ده‌ردانی كردووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی (150) هه‌زار دۆلاری لهسهرمایهدارێكی ئه‌مریكی وه‌رگرتووه. .
ئه‌مه وێنه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بچوكه‌یه، كه ڕه‌گه‌زو زمانی له‌گه‌ڵ هیچ شوێنێكدا هاوبه‌ش نییه، به به‌رده‌وامی پتر له (1) ملیار دوژمنی هه‌یه. له‌كاتێكدا توركیا له‌سه‌ر میراتی گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تی مێژووش دانیشتووه، ساڵی (2005) به‌بڕی (500) ملیۆن دۆلار، گریبَهستی له‌گه‌ڵكردووه، بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی (170) ده‌بابه، به‌بڕی (688) ملیۆن دۆلار فڕۆكه‌كانی فانتۆم-4 (f-4) ی توركیا تازهكردووهتهوهو، مووشه‌كی دژه بالیستی پێداوه (5) .
دووهه‌م: فره به‌ره‌یی له فه‌له‌ستین
دیسان ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه‌ی له‌كوردوستان هه‌یه، به‌هه‌مان بڕو ئاڕاسته له (فه‌له‌ستین) یش هه‌بووه. . قوربانیه‌كانی نه‌ك (100) ساڵ، به‌ڵكو (30) ساڵی كورد‌و (30) ساڵی فه‌له‌ستین به‌راورد بكه، نیو هێنده‌ی كورد ئازار و كۆمه‌ڵكوژییان به‌رانبه‌ر نه‌كراوه. شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی و پارتیش ژماره‌ی قوربانیه‌كانی بیست هێنده‌ی شه‌ڕی ناوخۆی فه‌تح و حه‌مماسه. ئه‌و (قودس) هی جوله‌كه ناوی ناوه پایته‌ختی ئه‌به‌دی، له‌سه‌رده‌می فتوحاته‌وه بۆ مه‌مالیكه‌كان، بۆ عوسمانیه‌كان، بۆ ئینتدابی به‌ریتانی (1921)، بۆ شه‌ڕی عه‌ره‌ب ئیسرائیل (1967)، هه‌تا (2006) یش كه ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یه‌نرا، هه‌ر كاته‌و وێنه‌یه‌كیان بۆ كێشاوه‌و، وتراوه ئه‌ونه كیلۆمه‌تره. هه‌موو ڕووبه‌ری فه‌له‌ستین (26323) كم چوارگۆشه‌یه، ناگاته ته‌نها ڕووبه‌ری داگیركراوی خاكی (كه‌ركوك) و (موسڵ) ی كورد. له‌كاتێكدا فه‌له‌ستینیه‌كان به‌به‌رده‌وام له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان (1) ملیار لایه‌نگریان هه‌بووه، له‌هه‌موو مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا (1) ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نییه باسی كوردبكات، به‌ڵام (10) دانه هه‌یه تایبه‌ت به فه‌له‌ستین، وه‌كو (كامب د‌یڤید له 1978) كۆنگره‌ی مه‌درید (1991) ڕێككه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ (1993) و هی دیكه‌ش. كه‌واته پرسی كورد كێشه‌ی خۆیه‌تی.
ساڵی (2006) بزوتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌تی ئیسلامی (حه‌ماس) لهههڵبژاردنێكدا، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، جگه له توركیا كه‌س ئیعترافی پێ نه‌كرد (ڕه‌گی له تیرۆردایه)، دایانبڕی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ساڵی (2007) كه‌رتی غه‌ززه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا، له (23ی ته‌مموزی 2007) ئه‌رۆدگان ئه‌وه‌ی بۆ ئیسماعیل هه‌نیه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌حكومه‌ته‌كه‌ی غه‌ززه خسته‌ڕوو، كه توركیا ئاماده‌یه مه‌له‌فی ئاشتی بجوڵێنێت، ووتی" ئێمه له‌توركیا دوای پێكهێنانی حكومه‌ت له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ئاینده‌دا، ئاماده‌ین له‌پێناو ئه‌و گورزه به‌هێزو ئازاره‌ی به‌رتان كه‌وتووه، كاربكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كڕیزی بۆ ڕیزه‌كانتان، ئێمه ئه‌بین به دوژمنتان ئه‌وكاته‌ی سه‌ركه‌وتوو بوین له به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی لهنێوانتانداو، ته‌بایی ڕیزه‌كانتان له‌فه‌له‌ستین پاراست ". له‌وه‌ش زیاتر ئه‌ردۆگان وتی" ئێمه ئازارێكی زۆرمان هه‌یه كه خوێن له‌به‌ر براكانمان له فه‌له‌ستین ئه‌چۆڕێت، ئه‌م دابه‌شبون و پهرتبونهتان هه‌ڵوێستتان لاوازئهكات، زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و مه‌سه‌له‌كه‌تان ئه‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌كو به‌رده‌وامی ئه‌م ناكۆكیه نێوخۆییهتان، كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئاینده‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ئه‌بێت " (6)
هه‌موو جیهانی ئیسلامی هاوسۆزی بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌رئه‌بڕی، كۆمه‌ك و هاوكاری ئه‌كردن، (حه‌ماس و فه‌تح) یش، خه‌ریكی شه‌ڕ و مه‌عمه‌عه‌ی ناوخۆیی بون.
سێهه‌م: توركیا له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا
واقیعی جیۆ-سیاسیی توركیا حاڵه‌تێكی شازی جیهانییه، له‌لایه‌ك قوڕگی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستی گرتووه، كێشه له توركیابێت، كێشه‌یه له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م ده‌ریایه، كه (2، 5) دوو ملیۆن و نیو كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌گرێته‌وه، له باكوری ئه‌نادۆڵ و ئه‌وروپاوه تا ئه‌گاته باكوری ئه‌فریقاو وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك: لوبنان و سعودیه‌و سوریا و میسر. . . تاد. ژماره‌یه‌ك ته‌نگه‌به‌ری ئاوی وه‌كو (بوسفور) و (ده‌رده‌نیل) و (مه‌رمه‌ڕه) ی هه‌یه، كه ده‌ریای ڕه‌ش به ده‌ریای (ئیجه) ه‌وه ئه‌به‌ستنه‌وه.
توركیای ئه‌ردۆگانی، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌یه‌كی هه‌بێت، ئابورییهكهیهتی، به بڕوای من ئه‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنه له (2002) ده‌ست پێده‌كات و له (2014) دا كۆتایی پێهاتووه، وه‌ك یاری مارو په‌یژه‌كه لهلوتكهوه بۆ سفر ئه‌گه‌ڕێته‌وه. له ساڵی (1980-2001)، كه ئاكپارتی له (نۆڤه‌مبه‌ری 2002) هات توركیا (427) ملیار دۆلار قه‌رزار بو، به‌گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دارایی ئه‌ژمێررا له دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه.
ته‌نها زیادبونی ڕێژه‌ی گه‌شتیار له ساڵی (2002 ه‌وه بۆ 2005) له (12. 8) ه‌وه دوانزه ملیۆن و هه‌شت سه‌ت هه‌زاره‌وه بووه (21. 2) بیستویه‌ك ملیۆن و دووسه‌ت هه‌زار. ده‌ستكه‌وتی گه‌شتیاریی (17. 5) حه‌ڤده ملیار‌و پێنج سه‌ت ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بووه ته‌نها بۆساڵی (2005) . به‌مه‌ش توركیا بوو به (10) یه‌مین وڵاتی جیهان بۆ گه‌شتوگوزار. له‌ساڵی (2008) دا (30، 929، 192) سی ملیۆن و نۆسه‌ت و بیست‌ونۆ هه‌زار و سه‌ت و نه‌وه‌ت و دوو گه‌شتیاری بیانی هاتونه‌ته توركیا. داهاته‌كه‌ی (21، 9) بیست و یه‌ك ملیار و نوَ سه‌ت ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بووه. له (2014) دا (42) ملیۆن گه‌شتیار ڕووی له‌توركیا كردووه. . ساڵی (2008) كه كۆتا ساڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه گهرموگوڕهكهی توركیایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كان گه‌یشت بووه (3. 38) سێ ملیار و سی و هه‌شت ملیۆن دۆلار. (7)
"توركیا حه‌ماس وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی نابینێت". . ئه‌مه سه‌رۆكوه‌زیران "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" له ئاگادارینامه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا دووپاتی كردۆته‌وه، . به‌ڵكو حه‌ماس: بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رگریكاره له خاكی خۆی، ئه‌ندامه‌كانی له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنێكی دیموكراتی دا ڕه‌وایه‌تی به‌ده‌ستهێناوه. ؟. (ئه‌ی په‌كه‌كه چییه؟) .
وه‌ختێك سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس "خالید مه‌شعه‌ل" سه‌ردانی توركیای كرد، گه‌لێك كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر توركیا هه‌بوو، دیارترینیان، ئه‌وه‌بو ووته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئیسرائیلی (رهعنان غیسین-Raanan Gissin) بو، ووتی " ئێمه له حكومه‌تی توركیا ئه‌پرسین، هه‌ست به‌چی ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئیسرائیل پێشوازی له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بكات؟!". . پاشان ئه‌ردۆگان پێشوازی له "عومه‌ر به‌شیر" ی سودان ئه‌كرد، كه كۆمه‌ڵكوژیی كردبو، پۆلیسی ئینته‌رپول به‌دوایدا ئه‌گه‌ڕا. . ئه‌ها وورده وورده ئه‌مه ئه‌و كۆدانهن كه ڕێگرن بۆ ئه‌ندامبونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا (8) .
• مه‌سه‌له‌ی كورد‌و سه‌رئه‌نجام
له‌ناوچه‌كه‌دا عێراق و سعودییه و كوه‌یت به‌نه‌وت و غازه‌وه خۆیان مانیفهیست ئه‌كه‌ن، ئوردن و سوریا كێشه‌ی سه‌رچاوه‌ی ووزه‌یان هه‌یه، توركیا ئاسایشی ووزه‌ی خۆی له‌ئاودا ئه‌بینێته‌وه (كه‌ئێستا له‌گه‌ڵ قوبرسی یۆنانی له‌ناكۆكیدان) . . ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نه‌وته، ترسی له‌سه‌ر ئایندهی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌نزین له‌و وڵاته‌دا. . له‌ساڵی (635 ز) دا (ئه‌لمه‌قدیسی) وا باسی كورد ئه‌كات كه: كیانێكی جیاوازن، زمان و داب‌و نه‌ریت و هه‌ڵس و كه‌وت و سروشتی خاكه‌كه‌شیان له‌ده‌وروبه‌ر جیاوازه. دوای (1380) ساڵ له قسه‌كه‌ی ئه‌لمه‌قدیسی، كورد هێشتا ئیشی له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و جیاوازییانه‌ی خۆی نه‌كردووه، بگره كاڵیشی كردونه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا، كێشه‌ی نه‌ریتی نێوان ده‌وڵه‌تان، له‌سه‌رخاك و سه‌ره‌وه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كان، تێكه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كان ده‌بێت. له‌گه‌ڵ هاتنی لێشاوی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ كوردوستان و ده‌وروبه‌ری، ئاسایشی نیشتمانی كراوه‌ته قوربانی ئاسایشی ووزه و نه‌وت و غاز.
له ڕووانگه‌ی باسه‌كه‌وه، پرسی كورد پرسی خۆیه‌تی، خۆی نه‌یتوانیوه خاوه‌ندارێتی له‌خۆی بكات، هه‌مووی له‌به‌ر سپلیت و مووچه‌ی خانه‌نشینی پاڵی لێداوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێ ئه‌كات كێ به‌رگری لێ بكات، سه‌له‌فیه‌ت كه سعودییه كارگهكهیهتی و هه‌نارده‌ی ئه‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی؟. ئینجا دیبلۆماسیه‌تی كوردیی له‌وه‌ها كاتێكدا، ئه‌بێت دیبلۆماسیهتێك بێت ئاماده‌گی له‌هه‌موو دونیادا هه‌بێت، كه‌چی ته‌نها له فه‌یسبوك و ئه‌وشته تافیهانهدا كورد ئاماده‌یی هه‌یه.
به‌لای كه‌مه‌وه، له‌م باسه‌دا بینیتان، ئه‌ردۆگان چه‌ند به په‌رۆش بووه، بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین و، سازان و ئاماده‌كردنیان بۆ تهحهداگهورهكان، پاڵپشتی كردنی ئه‌ردۆگان و گریانی بۆ مناڵه فه‌له‌ستینیه‌كان، هاوسۆزی و هاودینی نییه، ئه‌ردۆگان له لێدوانێكیدا گوتی " تاپۆی فه‌له‌ستین له ئه‌رشیفی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا پارێزراوه". . به‌ڵكو ئاكپارتی له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ ده‌سته‌ڵات، سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جیهانی عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ری پهیڕهوئهكرد، كه (80) ساڵه عه‌ره‌به‌كان تورك به فیتنه‌ی ناوماڵی ئیسلامی ئه‌زانن.
له (1ی ئازاری 2003) په‌رله‌مانی توركیا، ڕه‌تی كرده‌وه ڕێگه به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا بدات، هێرش بكه‌نه سه‌ر خاكی عێراق، چونكه ترسیان له فیدراڵیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كانی باكوری عێراق هه‌یه. هه‌مان ڕۆژ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا "كۆڵن پاوڵ" گه‌یشته توركیا، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه وتی " توركیا ڕێگه‌ی داوه هاوكاریمان بكات، كۆنگرێس بڕیاری داوه یه‌ك ملیار دۆلار هاوكاری دارایی توركیا بكه‌ین ". . دوای داگیركردنی عێراق، ئه‌ردۆگان ته‌له‌فۆن بۆ (جۆرج –ده‌بلیو بوش) ئه‌كات: دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و هاوكارییه داراییهتان ئه‌كه‌ین، یه‌ك داخوازیم هه‌یه، كه له‌نامه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مریكادا، بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان ووشه‌ی " جینۆساید‌و كۆمه‌ڵكوژیی" به‌كار مه‌هێنن. . !!. كاتێك سه‌رۆكی زانكۆی ئیستانبوڵ باڵوێزی ئیسرائیل ئه‌كاته ده‌ره‌وه له میواندارییه‌ك، خوێندكاره‌كان فیكه‌ی لێ ئه‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل باڵوێزی توركیا "نهمهق تان" له وڵاته‌كه‌یان بانگ ئه‌كه‌ن و پێی ئه‌ڵێن " ئیسرائیل ئیش له‌ڕێگه‌ی لۆبی خۆی له كۆنگرێسه‌وه، ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به بڕیاری كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان نه‌سه‌لمێنێت، توركیاش ئه‌بێت پالپشتی مان بكات له شه‌ڕی دژی تیرۆر (كه حه‌مماسی فه‌له‌ستینه) ". .
هه‌موو ئه‌و نمونانه، بۆ ئه‌وه‌ن بیركهرهوهو بڕیارده‌ری كورد، بزانێت: كه پرسی كوردیش ئاوه‌ها مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئه‌و هێزه‌ی كورد، هه‌یه‌تی پێویستی به (فه‌تحكردن له‌ناوه‌وه) هه‌یه. نه‌ك (ده‌ره‌وه) . . پاش (32) ساڵ په‌كه‌كه بووه‌ته خاوه‌نی (17000) هه‌زار گه‌ریلا له‌شاخ و (12000) هه‌زار شه‌هید، (80) ئه‌ندام په‌رله‌مان له توركیا، نزیكه‌ی (10) ملیۆن ده‌نگده‌ر و (100) سه‌رۆكی شاره‌وانی و (3) ملیۆن پشتیوانی كوردانی تاراوگه. . ئه‌م هێزه، خاوه‌نی 25 حزب و ڕێكخراوی سیاسی و هێزی گه‌ریلاییه له‌هه‌ر (4) پارچه‌ی كوردوستان، به‌پێی سه‌رچاوه ناڕه‌سمیه‌كان ساڵانه نزیكه‌ی (500) ملیۆن یۆرۆ داهاتی كۆكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه، (10) كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه.
به‌پێی ووته‌ی وه‌زیری دارایی توركیا "محه‌مه‌د شیمشیك" له‌كاتی تاوتوێكردنی بودجه‌ی ساڵی (2015) گوتی" جه‌نگ له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردوستان له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا (435) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی تێچونی هه‌بوه، چاودێران گومانیان له‌و ژماره‌یه هه‌بو كه وه‌زیری دارایی دركاندی، چونكه به پێی ڕای ئابوریزانان و لایه‌نه‌كانی خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كانی توركیا، له‌جه‌نگ دژی په‌كه‌كه‌دا، توركیا (880) ملیار دۆلار زیانی كردووه. . له‌باشوری كوردوستانیش به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چێت (1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه بكات. هه‌تا ئامرازه‌كانی هێز له‌خودی خۆتدا وه‌گه‌ڕ نه‌خه‌یت، ناتوانی په‌خشی بكه‌یت بۆ ئه‌ودیوی خۆت (9) .
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سودیان لێوه‌رگیراوه:
(1) . Gurbuz، Mustafa (2015) : Turkey's Kurdish Questions and the Hizmet Movement، Rethink Paper 22. Washington DC، March 2015.
(2) . د. محمد جمال ا‌لدین العلوی (2008) : الاحزاب وڕپرها فی الرسم السیاسه الاسرائیلیه. مركز الدراسات الاقلیمیه، الكلیه العلوم السیاسیه، جامعه موێل. العراق. ێ 5.
(3) ڕۆبرت سه‌نت یۆهن (2011) داود بنگوریون دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل (وه‌رگێڕانی: شه‌فیق حاجی خدر) . ل 87
(4) العلوی (2008) : مێدر السابق. ێ 6.
(5) . رائد محمود ڕبو مگلق (2011) : العلاقات التركیه- الاسرائیلیه وڕپرها علی القڤیه الفلسگینیه (2002-2010)، رساله ماجستیر، من قسم الاقتێاد والعلوم الاداریه (برنامج العلوم السیاسیه)، جامعه الازهر، غزه.
(6) . Saleh&Nafi (2007) The Palestinian Strategic Report for year 2005. Zaytune Center for Studies and Consultation، Number of Pages 257، Beirut
(7) . الڕقتێاد التركی والسیگره قویه علی المنگقه العربیه (للنقاش)، (30/1/2013)
http://www. startimes. com/f. aspx?t=32103947
(8) . Palestine Strategic Report (2008) : Zaytuna Center for Studies and Consultations، the first edition، Beirut، Lebanon.
(9) . Gurbuz، Mustafa (2015) : Turkey's Kurdish Questions and the Hizmet Movement، Rethink Paper 22. Washington DC، March 2015.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.