فره ناسنامه‌یی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا (كێشه‌ی كورد وه‌ك نمونه) . .. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- بەهرۆز جەحفەر
- Hits: 1846
ئێمه بۆ تێگه‌یشتن له پرسی "ئاشتی" پێویستیمان به فه‌زایه‌كه، كه قووڵتر له‌هه‌واڵه گه‌رمه‌كانی هه‌فته‌و ڕۆژ تیا بیر بكه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: ناساندنێكی كێشه‌كان
به‌پێی " كارل ماركس" هه‌ندێك ڕۆژ هه‌یه، ڕووداوێك ڕووئه‌دات، ئه‌و ڕۆژه ئاوسه به ڕووداوه‌كانی (100) ساڵی پێش خۆی، یانی ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه نهقۆزیتهوه، ئه‌بێت (100) ساڵی تر چاوه‌ڕێ بكه‌یت، تا شه‌پۆلی بارودۆخه‌كانی زه‌مانه، گرمۆڵه‌ی وا ڕووداوێكی گه‌وره ئه‌كاته‌وه. له دامێنی ئه‌مه‌یشه‌وه ئه‌زمونی مێژووی شارستانیه‌ت و ململانێ مێژووییه‌كان ده‌ریخستووه، وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كان له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگه‌كاندا ڕووئه‌ده‌ن!.
مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده ئه‌كات، هه‌ر جه‌نگێكیش مێژوو له‌قۆناغێكه‌وه ده‌باته قۆناغێكی تر. مه‌سه‌له‌ن: یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی ئه‌نجامه‌كه‌ی دابه‌شكردنی ویراسه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌رفراوانی عوسمانی بو، له‌كاتێكدا توركیا له‌به‌رده‌م له‌ناوچووندا بو، " ئه‌تاتۆرك" له ساڵی (1923) هاتو، نه‌ك هه‌ر توركیای پاراست، به‌ڵكو له‌ده‌وڵه‌تێكی دینی عوسمانییه‌وه، بردییه قۆناغی ده‌وڵه‌تێكی كۆماری، یه‌كگرتووی، ده‌ستوریی، دیموكراتی، سیكۆلارهوه. . پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مه شۆڕش بو؟.
ئه‌تاتۆرك پێشوتر ئه‌فسه‌رێك بو له كۆمه‌ڵه‌ی (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) دا. كهئینگلیزهكان له‌پشتییه‌وه بون. زلهێزه‌كان پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌یان ئاماده‌كرد بۆ ڕۆژێكی وا، ئه‌تاتۆرك یان هێنا و، لهئیمپراتۆریهتێكی دینی عوسمانییه‌وه، بناغه‌ی كۆمارێكی مۆدێرنی نوێیان بۆ توركیا داڕشت، له‌چوارچێوه‌ی (په‌یمانی لۆزان) دا ئه‌وه مۆركرا كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته دوور له بنه‌ماكانی ئیسلام و نزیك له ستایله خۆرئاواییه‌كان ئه‌بێت، جگه له‌وه‌ش سنوری توركیای دیاریكردوه‌و، نابێت ببڕای ببڕ داوای سنوره‌كانی پێشووی خه‌لافه‌تی عوسمانی بكاته‌وه. . .
به‌م جۆره ئه‌بینین هه‌موو شۆڕشێك له‌خواره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌چی تاكه تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشی توركی له (1923) دا ئه‌وه‌یه كه له لوتكه‌وه ده‌ستی پێكرد!. بۆیه له‌دوای مردنی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی توركه‌كان "ئه‌تاتۆرك" له (1938) ه‌وه، جۆره‌ها گروپی ناڕازیی و په‌رته‌وازه‌یی له‌ماڵی توركیدا ده‌بینرێت، له‌هه‌موو ده‌یه یه‌كدا چه‌ندین كوده‌تا كراوه.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1970) ئیسلامی سیاسیی وه‌ك هه‌وڵێك له توركیا به‌سه‌ركردایه‌تی (نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان) سه‌ریهه‌ڵدا، سه‌ره‌تا "حزبی نیزامی نیشتمانی" دامه‌زراند، گورج حزبه‌كه‌یان پێ داخست، به‌وپێیه‌ی مه‌ترسیه بۆسه‌ر سیسته‌می سیكۆلار له‌توركیا، كه له‌ده‌ستوردا چه‌سپێنراوه، دوایی حزبی "سه‌لامه" ی دامه‌زراند، دیسان پێیان داخست، به‌هه‌مان شێوه "حزبی ڕه‌فاه" و "فه‌زیله" شیان به ئه‌ربه‌كان داخست، به بیانوی ئه‌وه‌ی پرۆگرامی حزبه‌كه له‌ده‌ستوری وڵات‌دا جێی نابێته‌وه. . له‌ده‌رگای پشته‌وه‌ی باخچه‌كه‌ی ئهربهكانهوه، باڵێكی ئیسلامی كراوه‌ی موعته‌دیل جیابونه‌وه‌و هه‌ڵهاتن، حزبی دادوگه‌شه‌پێدان یان له (2001) دامهزراندو له (2002) دا توانییان قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵك بكه‌ن، كه پرسی ئابوریی داڕووخاوی وڵات چاره‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و، داهاتی تاك به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه، ئیتر گوایه ئه‌مان كۆپی حزبه ئیسلامیه‌كانی تر نین و، له‌په‌یڕه‌و پرۆگرامیاندا هاتوه: حزبێكی ئیسلامی لیبراڵن و، كار له‌سه‌ر بازاڕ و سه‌رمایه‌داری ئه‌كه‌ن. .
جا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجانه‌ش بپێكن پێویسته له‌ئاستی ناوخۆییه‌وه ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بكه‌ن، كه په‌یوه‌سته به‌شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه، لێره‌وه به‌ده‌م ڕێوه (شه‌ڕ- ئاشتی) و (ئاشتی – شه‌ڕ) ئه‌چننه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌نه‌ورۆزی ساڵی (2013) ه‌وه پرۆسه‌ی ئاشتی ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هه‌نوكه، توركیا له‌به‌رده‌م (3) گرفتی قووڵدایه، كه وا پۆلێن كراوه:
1- كێشه‌ی كورد له توركیا
2- توركیا له‌به‌رده‌م گرفتی فهندامێنتاڵیزمی ئیسلامی یاخود ڕادیكاڵ ئیسلامیزم.
3- كێشه‌ی قوبرس (Cyprus Issue) .
دووه‌م: توركیا‌و مۆدێرنیتی
" توركیا له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا ناسنامه‌ی خۆرئاوایی بونی له‌ده‌ستداوه"
بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی له ڕێنسانس (بوژانه‌وه له خۆرئاوا) له‌دوای سه‌ده‌ی شانزه‌وه، بریتی یه له: سیكۆلاریزم (عیلمانییه‌ت) كه: پرۆژه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه كراوی زانستخوازه، ناواخنه‌كه‌ی سه‌نته‌ركردنی ئه‌قڵه، شۆڕئه‌بێته‌وه له (ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه و ئینجا بۆ تاكه‌كان) . . مه‌به‌ست له مۆدێرنه‌كردنی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و، قوتاربون له ئیسلامێكی ڕادیكاڵ لای ئه‌تاتۆرك، كه (92) ساڵه تائێستا توركیا هه‌وڵی بۆئهدات چی یه؟. یان پرۆسه‌ی به‌ئه‌ندامبون له یه‌كێتی ئه‌وروپا چی یه؟. ئێستا توركیا ئه‌ندامه له‌هه‌موو شت (له‌ناتۆ، له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌بازاڕی هاوبه‌ش، له زۆربه‌ی هاوپه‌یمانێتی و دانشتنه خۆرئاواییه‌كان. . . . بۆ دوایی) . . لهئهوروپاشهو له‌ئه‌وروپاش نییه. . !. . مۆدێرنیزه‌كردن بۆ توركیا یانی خۆرئاوایی كردن (غهربهنهكردن-Westernization) . . خۆرئاوایی كردن یانی به ئه‌وروپایی كردن (Europeanization) ئهورهپهكردنیش یانی دیموكراتی كردن (Democratization) . كه‌وابێت ده‌بێت گرفتی توركیا بۆ پرۆسه‌ی به‌ئه‌ندام بونی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مه بێت كه‌ناتوانێت بگاته دیموكراسییه‌تی ڕاسته‌قینه، خۆ ئه‌گه‌رنا، ترابزۆن و ئه‌نتالیاو ئیزمیر و ئیستانبوڵ، چ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ شاره‌كانی ئۆروپا هه‌یه؟. ڕێژه‌ی یانه‌كانی شه‌وانه‌و دیسكۆ و كڵهپ و گه‌یی و گێڵ فرێندو ساختهخانهكان له‌توركیا، ڕێژه‌ی جه‌وله خه‌ڵه‌تێنه‌رو ئه‌فسوناوییه‌كانی ئۆغلۆ، سه‌دان كیلۆمه‌تر لهئیسلامێكی ههقیقیهوه دووره.
ئه‌وه بۆچی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی یه‌ك نه‌ته‌وه‌و زمان و به‌ره‌بابن، به‌ڵام (22) سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه؟؟. ئه‌ی بۆچی توركیا یه‌ك وڵات و ڕه‌گه‌زو زمانه، كه‌چی بووه به وڵاتێكی فره ناسنامه؟!. . . ناسنامه‌ی ئامه‌د جیاوازه له ئیزمیر، ئیزمیر جیاوازه له كۆنیا، بیری عه‌له‌ویه‌كانی توركیا جیاترن له ئه‌نتالیا، ئیستانبوڵ وه‌ك ئه‌نقه‌ره نییه. . !.
به‌گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی، كۆمه‌ڵێكی ئاوێته‌و ئالۆزه، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و نیۆخۆیی ترسناكدایه، كه‌وتونه‌ته به‌ر دووڕیان و سه‌رلێشێواوییه‌كی ئایدۆلۆژیی (واته ڕێبازی ڕه‌فتاره سیاسییه‌كان نادیاره)، له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌مه‌چه‌شنی سه‌له‌فییه‌تی توندڕه‌و، ئیسلامی میانڕه‌و، گویلهنیزم، چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی، كارتێكردنی ئامرازه‌كانی پۆست مۆدێرنه. . . هه‌ڕه‌شه‌كانی تر. له‌هه‌ر ساڵێكدا (100000) سه‌د هه‌زار تورك ته‌نها به‌جگه‌ره ده‌مرن، لهڕاپرسییهكی (Mbc. net) دا هاتووه، كه ته‌نها (243000) دووسه‌دو چل و سێ هه‌زار مه‌شروبخۆر، به‌نمونه وه‌رگیراوه، هه‌ر توركێك له‌وانه ڕۆژانه (1-1، 5) لیتر كحول به‌كارئه‌هێنێت. له‌ساڵی (2006) یشه‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه، هه‌موو ساڵ دووهێنده ئه‌بێت. . . سه‌یربكه: ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌ته له‌مێژوودا، كه له‌سه‌رده‌می سوڵتان سوله‌یماندا حوكمی هه‌موو جیهانی كردووه، (3) كیشوه‌ری گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه، هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست توركه عوسمانیه‌كانه‌وه بووه، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی (7ی ته‌مموزی 2015) له توركیا هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی باشوری كوردوستان، كه خه‌ڵك له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیان نایانناسێت و، بێدهستهڵاترین بونه‌وه‌ری كوردن، ئیختراقی سیاده‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و زلهێزه بكه‌ن، له هه‌موو دیدێكهوه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شان ئه‌چێت. . !.
سێهه‌م: ئاشتی و مه‌سه‌له‌ی كورد
مێژوو بیری نایا ئه‌م میلله‌تی كورد چه‌ند سه‌ده‌و هه‌زاره‌یه قوربانی ئه‌دا، كه‌چی كاروانه‌كه‌ی ههرناگاته شوێنی خۆی، نزیكه‌ی (30-35) ملیۆن كورد هه‌ن، له‌م ساڵی (2015) یه، به‌شێكی زۆر له‌وڵاته پیشه‌سازیی و مامناوه‌نده‌كان، پلانی درێژخایه‌نیان بۆ (2020) و (2040) هه‌یه. كه‌چی تائێستا یه‌ك تاكه كورد نازانێت ساڵێكی تر، نه‌خێر دوو، چوار، ، ده ساڵی كورد چی به‌سه‌ر دێت. !. بۆ؟ چونكه ئه‌و ئه‌قڵه‌ی كوردی تێكداوه، زۆر گه‌وره‌تره له‌و ئه‌قڵه‌ی كورد خۆی، گرفتی جینات و ئازاد نه‌بونی ئه‌قڵی كوردی، هه‌ره مه‌ترسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئاگای له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی نییه. ماوه‌یه‌ك له‌ژێر ناوی مه‌زهه‌ب و خورافاتدا، ماوه‌یه‌ك به‌ژێر فشاری ئیمپریالیزم دا، هه‌ر ده‌یه‌و پرسی كورد له‌سه‌رده‌ستی كه‌سێكدا بووه. ئه‌مڕۆكه پرسی كورد له‌ده‌ستی ئه‌ردۆغان و سه‌ركرده‌كانی عێراقیشدا نه‌ماوه، بووه به تۆپیكێكی جیهانی. . له ڕابردوودا توركه‌كان به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی خۆیان هیچ ڕێگه‌یه‌ك، هیچ پیلانێكی تراژیدی و مه‌رگهێنه‌ر نه‌ما، نهیگرنهبهر، بۆ له‌ناوبردن و كهپتكردن و تاخیركردنی قه‌زیه‌ی كورد، وا بۆی ده‌چوون جیهان توركیا نابینێت، به ئه‌وروپایان وتوه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بووه. !.
له‌ماوه‌ی (25) ساڵدا، توركیا (24) جار هێرشی زه‌مینی كرده سه‌رخاكی عێراق و گشت سنوره قانونی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌زاند، بۆ لێدانی په‌كه‌كه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هێرشی زه‌مینی و ئیحتیوای ئیقلیمی تاقی كرده‌وه، هاوكاری هه‌واڵگریی و مانگی ده‌ستكردی كڕی، په‌كه‌كه‌ی خزانده لیستی تیرۆره‌وه. ڕێگه‌ی ئیختراقكردنی په‌كه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پارته كوردییه‌كانی باشوری كوردستانه‌وه گرته به‌ر. نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی بنستێك خاكیان لێوه‌ربگرێته‌وه. به‌ڵكو به پێش چاوی هه‌موو جیهانه‌وه، خاوه‌نی (17) یه‌مین ئابوریی جیهانه‌و له‌ماوه‌یه‌كی قیاسی دا (موعجیزه‌ی ئابوریی) خوڵقاندووه‌و و (4) هێزی زه‌مینی و، (2) مین هێز له‌ناتۆ و، خاوه‌نی باشترین پێگه‌ی جیۆ-ستراتیژیی له ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، چۆكی بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد لهزیندانێكی ناشایسته‌دا، دادا، كه (ئۆجه‌لان) ه. توركیا ته‌نها لهباسوخواسی ئاشتی دا له‌گه‌ڵ ئیمراڵی، له (2) مانگی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا (16) ملیار دۆلار قازانجی كرد.
چواره‌م: ئه‌ردۆگان داعش نییه، داعشی به‌كارهێناوه
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی (داعش) له سوریا و ناكۆكییان له‌گه‌ڵ (به‌ره‌ی نوسره) . دواتر هاتنی داعش و باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌واڵگریی و عهسكهرییان بۆ عێراق. به (3) به‌ڵگه ده‌ستنیشانمان كردبو، داعش په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیجی كورت مه‌ودا (1-3) ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه.
ئێستا به (سه‌ت) به‌ڵگه په‌یوه‌ندیی نێوان داعش – توركیا دیاره. په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ك سیاسیی و سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی، به‌ڵكو له هه‌ندێ باردا عاتفی و هاوسۆزیشیان بۆی هه‌یه.
یه‌كه‌م: له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسییدا سه‌ره‌تای گرتنی موسڵ له (10/6/2014) كه‌ماڵ كڵچكدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا، به ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ووت: چۆن تۆ ئه‌زانی من ناوم كه‌ماله، خۆشم ئه‌زانم ناوم كه‌ماله، ئاوها دڵنیام داعش له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیاوه ئاڕاستهئهكرێت و دروستكراوه.
دووه‌م: له‌دوای جینۆسایدی ئێزدییه‌كان و، له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردوستان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ووتی: داعش له‌لایه‌ن توركیا‌و قه‌ته‌ر و سعودییه‌وه هاوكاری ئه‌كرێت. . ئێخۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك له‌خۆیه‌وه ئه‌م جۆره قسانه ناكات؟.
سێهه‌م: موسڵ بۆ توركیا، هیچی كه‌متر نییه، له شاره گه‌وره‌كانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئاك پارتی له‌توركیا. هه‌میشه وه‌ك موڵكی خۆی ته‌ماشای كردووه، خه‌ون به‌ده‌سته‌ڵاته به‌رفراوانه‌كه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه ئه‌بینن. كه‌به‌شێكی زۆری له‌ئاسیادا داگیركردبوو. موسڵیش له ساڵی (1879) یه‌كێك بوو له‌ویلایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و، وێڕای نه‌وته بێشومارهكهی و سامان و شوێنه ستراتیجییه‌كه‌ی. هه‌میشه موسڵ له‌مێژوودا گرنگی خۆی هه‌بووه، بۆیه هه‌ركاتێك موسڵ و شام (سوریا) گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا هاتبێت، ڕۆژهه‌ڵات سه‌راپا تووشی گۆڕانكاریی بۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ (1916) له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبون و زیاتر گرنگی بونی موسڵ ئه‌نجامدراوه. هه‌میشه توركیا بێ شه‌رمكردن له‌حكومه‌تی عێراق، هێزی سه‌ربازیی و نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگای میت و كۆمپانیای جۆراوجۆری له‌موسڵ داناوه‌و كردۆته‌وه. قونسوڵخانه‌ی تایبه‌تی لێكردۆته‌وه. كوتله‌ی گه‌وره‌و تایبه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه، كه لیستی (موته‌حیدون) كوتله‌كه‌ی نوجێفی بوو.
ئێمه پێیویستمان به‌وه نییه، بیسه‌لمێنین داعش په‌یوه‌ندیی به‌توركیاوه هه‌یه یان نا، كه شوێنی مه‌شقی تایبه‌تی له غازی عه‌نتاب بۆ كردبونه‌وه، بریندارهكانیانی چارهسهرئهكردو، سنور‌و بازگه‌ی نێوان ڕۆژئاوای كوردوستان (سوریا- توركیا) كه جه‌رابلوسه، توركیا ڕاده‌ستی داعشی كردوووووو. . . . ووو تاد. .
به‌ڵكو، له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتریش، ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا‌و پارتی دیموكراتی كوردوستان، په‌یوه‌ندییه‌ك بووه، چه‌ندساڵه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌قوربانی كردنی قه‌زیه‌ی كورد‌و سامانه‌كه‌ی بووه، بۆ پێشخستنی چاره‌نوسی گه‌شی توركیا و ئه‌ردۆغان. . توركیا له‌م كاتانه‌دا ته‌نانه‌ت جوڵه‌یه‌كی به‌و هێزه‌شی نه‌كرد كه له (بامه‌ڕنی) له‌ناو خاكی كوردوستاندایه. . " فواد حوسه‌ین" ئه‌و شه‌وه‌ی مه‌خمور گیرابوو، چووبوو بۆ توركیا، داوای هاوكاری بكات. دوای ئه‌وه به‌چه‌ند ڕۆژێك ووتی: توركیا ته‌نانه‌ت هاوكاری ئینسانیشی نه‌كردین. . توركیا بێ ئومێدی كردین. . . !!". .
پێنجه‌م: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی به پرسی ئاشتی له‌توركیا هێنا.
له مانگی (4 ی 2015) ه‌وه حكومه‌تی ئاكپارتی ناو به‌ناو په‌لاماری په‌كه‌كه ئه‌دات، ئه‌وكات شیكارییه‌كان وابون كه ئه‌ردۆگان ئه‌یه‌وێت ده‌نگی توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان به‌ده‌ست بهێنێت له‌هه‌ڵبژارندا، چونكه له‌كۆتایی (2014) هدا ڕێگه‌ی به‌هێزی پێشمه‌رگه داب‌و به ئاڵای كوردوستانه‌وه، له‌ناوخاكی توركیاوه به‌ره‌و كۆبانی بچن، ئه‌مه‌شی له‌ژێر فشار و ئیحراجبونی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا كرد، هاوكات ئه‌شیویست ده‌نگی كوردیش به‌ده‌ست بهێنێت.
خه‌ونی ئه‌ردۆگان، خه‌ونی ده‌سته‌ڵاتێكی ئیسلامی بو، ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامیش فاشیسته، ترسه‌كه له‌وێوه گه‌وره‌تر ئه‌بو كه ئه‌ردۆگان كه‌ره‌سته‌كانی فاشیستی بونی له‌به‌رده‌ست بو، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی كه بۆیه‌كه‌مجار ده‌سته‌ڵاتی سوپا به‌پێی ده‌ستور سنوردار بكات و، دووریان بخاته‌وه له ژیانی سیاسیی و مه‌ده‌نی. . توركیا وڵاتێكی موئه‌سه‌ساتی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا هێزێك هه‌یه، وه چه‌ند هێزێكی ئیسلامی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ڕگیری تریش هه‌ن، ئه‌یانه‌وی خۆیان چۆنیان ویست ئه‌وه بكه‌ن، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، زیندوترین نمونه: سه‌رۆك كۆمار (ئه‌ردۆگان) به‌پێی ده‌ستور بێلایه‌نه، نابێت به‌شداری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، كه‌چی به‌پێش چاوی هه‌موو جیهانه‌وه، گه‌ڕه‌ك به‌گه‌ڕه‌ك ئه‌گه‌ڕاو ده‌نگی كۆ ئه‌كرده‌وه!.
له (2015) هداو، دونیا گه‌شتۆته لوتكه‌ی پێشكه‌وتن و، ته‌كنه‌لۆژیا سنوری له‌گه‌ردووندا نه‌هێشتووه، بۆیه‌كه‌مجار، هێزێكی كوردیی وه‌ك (حزب) به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد. ئه‌ردۆگانی خاوه‌ن خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌ت ویستی (400) كورسی به‌ده‌ست بهێنێت تا ده‌ستور ته‌عدیل بكا‌و، ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی زیاد بكا‌و، تاجی ئیمپراتۆریه‌ت له‌سه‌ر بنی و تا باكوری ئه‌فریكا نه‌وه‌ستێت، كورد نه‌ك هه‌ر ڕێگه‌ی پێ ئه‌گرێت، چاویشی كوێر ئه‌كات، بێئه‌وه‌ی ئاكپارتی له‌ترسی میدیا‌و سۆشیال میدیا بتوانێت كاردانه‌وه‌شی هه‌بێت!!. به‌ده‌ستهێنانی (80) كورسی په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن هاده‌پ ه‌وه، ڕێك پرۆژه‌یه‌ك بو بۆ كه‌وتنی ئاكه‌په. . كه نه‌ك خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ت و بوغرایهتی ئه‌ردۆگانی كوشت، به‌ڵكو خستویه‌تیه سووچێكه‌وه، كه ناتوانێت حكومه‌تیش پێك بهێنێت. بێگومان ئه‌بێت (شه‌ڕ) دروست بێت. . !. به زیاتر له (85) فڕۆكه‌وه قه‌ندیل و سنوره‌كانی هه‌رێم بۆمباران ئه‌كات، جگه له پووش هیچ ناسوتێنێت!. . كورد ئه‌بێت حیساب له‌سه‌ر دوو خاڵ بكات:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و ئۆباما. . . به‌دوایدا سه‌ردانی كردنی وه‌زیری به‌رگریی ئهمریكاو قه‌ته‌ر بۆ هه‌ولێر. . . ئینجا ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌ولێر و سوله‌یمانی. .
دووهه‌م: دابه‌شبونی به‌ره‌ی حزبه كوردوستانیهكان به‌سه‌ر جه‌مسه‌رگیریی ئیقلیمی دا، به زیان بۆ سه‌ر قه‌زیه‌ی كورد نه‌شكێته‌وه.
شه‌شه‌م: دروستكردنی قه‌یران تۆڵه‌ی شكسته
عێراق و سوریا مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی حزبی به‌عسی ئیشتراكی بون، به‌عس له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه ئه‌وه‌نده به‌هێز بو بو، جیهان لێی ئه‌ترسا، ته‌نانه‌ت ئێستاش كه (12) ساڵه سه‌دام ڕووخاوه‌و به‌عس نه‌ماوه، ده‌وڵه‌تی قانون له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ڵێن: له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین به‌عسیه‌كان بێنه‌وه، چونكه (1) یه‌ك دانه‌یان بێته‌وه عێراق هه‌موو تووش ئه‌كات!!. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد چۆكی به حكومه‌تی به‌عس دادابو له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه، له (11ی ئازاری 1970) به‌فه‌رمی به‌عس و حكومه‌تی عێراقی دانی نا به‌مافه‌كانی كورددا، ئه‌گه‌رچی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بون، به‌ڵام گرنگی مه‌عنه‌وی خۆی هه‌بو ئه‌و ڕێككه‌وتنه بۆكورد. .
دواتر به‌عس ناچار بو له‌چوارچێوه‌ی په‌یمانی جه‌زائیر (1975) دا به‌شێك له ئاوی (شه‌تولعه‌ره‌ب) كه سنوری عێراق خۆی بو، بدات به ئێران. . . له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشی كڵپهسهندوی كورد له‌ناوببه‌ن پێكه‌وه به یارمه‌تی هنری كیسنجه‌ر. . دوای ئه‌وه‌ی ئاشبه‌تاڵ به شۆڕشی ئه‌یلول كرا. . به‌چه‌ند ساڵێك سه‌دام حوسه‌ین هه‌ر له‌خۆیه‌وه له كۆنفرانسێكدا گوتی: په‌یمانی جه‌زائیر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه!!. شه‌ڕی ئێران عێراقی هه‌ڵگیرساند. . نزیكه‌ی (5) ملیۆن عێراقی كرده قوربانی ئه‌و جه‌نگه، كه تائێستاش ئێسك و پروسك ئه‌دۆزرێته‌وه. . له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ر نه‌كه‌وت، چونكه لایه‌نی هه‌ڵگیرسێنه‌ر نه‌یتوانی هیچ فراوانخوازییهك بكات به به‌راورد به پێشوتر. . بۆ باندان و شاردنه‌وه‌ی ئه‌م لوت شكانه‌ی چوو په‌لاماری (كوه‌یت) ی دا. . زیانێكی ئابوریی و سه‌ربازیی وه‌های له‌عێراق دا، كه تا ئیمڕۆكه‌ش عێراق ساڵانه ئه‌بێت بڕێك پاره له بودجه‌كه‌ی بدات به (كوه‌یت) . . . ئینجا هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی (كوه‌یت) دا، كورد له‌عێراق ڕاپه‌رینیان كرد‌و، هه‌رێم و سنور و په‌رله‌مانی خۆیان ڕاگه‌یاند. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی كوه‌یت نه‌بوایه هه‌رێمی كوردوستانی عێراق دروست نه‌بوایه.
ئه‌م به‌سه‌رهاته، ئه‌كرێت وه‌ك خۆی بۆ مه‌سه‌له‌ی كوردی باكور و، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، سوودی لێ ببینین. . بۆنمونه: ئه‌وسا كیسنجه‌ر بو، ئێستا ئۆباما ڕۆڵه‌كه ئه‌گێرێت، كه دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر داعش و په‌كه‌كه پێكه‌وه دروست بون!. . . ئه‌وسا شۆڕشی كورد به‌خه‌باتی چه‌كداریی ته‌نگی به به‌عس هه‌ڵچنیبو، ئێستاش به ڕێگه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی له كۆبانی و هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیه‌ت له‌شاره‌كانی توركیا، حكومه‌تیان ته‌نگه‌تاو كردووه، میدیای جیهانی ڕۆژ ئه‌بێته‌وه باسی كورد ئه‌كات!.
به بڕوای من، ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێكه له پێناو ئاشتی دا، جه‌نگێكه هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاست و سه‌قفی داواكارییه‌كانی كورد خۆیه‌تی. بۆ دابه‌زاندنی داواكارییه‌كانی كورد تا ئاستێكی نزمتر. . ئه‌وسا بۆ شاردنه‌وه‌ی شكست و قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی توركیا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ئاكپارتی دا، له‌هه‌موو جیهاندا توركیا یه‌ك دۆست و هاوپه‌یمانی نییه، هه‌موو ناحه‌زی توركیان. . له‌م ڕێگه‌یه‌وه توركیا ئه‌چێته‌وه لای ئه‌مریكا، ئه‌چێته‌وه ڕیزی هاوپه‌یمانێتی دژی تیرۆر، بۆ زامنكردنی ئه‌و (96) كیلۆمه‌تره‌ی نێوان كۆبانی و عفرین تا كورده‌كان ده‌ستیان نهگاتی و، بیكاته لانه‌ی توركمانه‌كانی سوریا. . دواجار توركیا هه‌ر وه‌ك دێوانه ئه‌گه‌ڕێت و به‌ڵكو ناسنامه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
8/8/2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.