ھەرچرکەساتێکی مێژووی کورد بگریت، ئەتوانیت سەدان پلانگێڕیی ڕیزبکەی، کەبەردی ژێر کۆڵەکەی ھەر قۆناغێکن، ئەگەر لەباکوردا، یەک قۆناغی کورتی مێژوویی ھاوچەرخ وەک نمونە وەربگرین، پیلانگێریی فیرقەکانی حەمیدیە (١٩١٤) لەبتلیس دژی مەلاسەلیم، لەساڵی (١٩٢٥) دژی شێخ سەعیدی پیران، پیلانگێڕیی (١٩٣٠) ی ئاگرێ، ئینجا (١٩٣٧) ی کۆمەڵکوژیی دێرسیم، دۆزی (٤٩) کەسی (١٩٥٩) و (٤٠٠) کەسییەکەی (١٩٦٠) و، ئەوسا کوشتنی فائیق بوجاق و تیرۆری سەعید قرمزی لەلایەن (pdk) وە. سەدان پیلانگێڕیی دیکە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان لەدژی کوردو پەکەکە ڕێکخراوە، بەتیرۆری ساڵی (٢٠١٣) ی سێ ژنە چالاکەکەی کوردیشەوە لەفەڕەنسا . ساڵى 1989 كاتێك حكومه‌تى تاران و خۆرئاوا كه‌وتنه‌ گفتوگۆ و نیمجه‌ ڕیككه‌وتنێك، یه‌كسه‌ر دواى جه‌ند كاتژمێرێك ڕابه‌رى گه‌وره‌ى كورد " قاسملۆ" یان له‌ناو جه‌رگه‌ى ئه‌وروپا تیرۆركرد و، ڕێگه‌شیان بۆ قوتاركردنى بكوژه‌كان خۆشكرد، تا هه‌ڵبێن . .

له‌م كاته‌دا بۆیه‌ باسى پلانى گێڕِیی ئه‌كه‌م، ئيتر با خوێنه‌رى كورد ژير بيَت و وه‌ڵامى خؤى له‌ كۆى ئه‌م نوسینه‌دا به‌ پێی تێگه‌یشتنه‌كانى بچنێته‌وه‌ . .


ئۆجه‌لانیزم فه‌لسه‌فه‌یه‌، وه‌ك چۆن ماركسیزم فه‌لسه‌فه‌یه‌و، قسه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئامرازه‌كانى به‌رهه‌مهێنان، له‌سه‌ر ئابوریی و كۆمه‌ڵگه‌، له‌سه‌ر ژن، له‌سه‌ر دادى كۆمه‌ڵایه‌تى، ، نه‌ته‌وه‌، ده‌وڵه‌ت، هه‌یه‌. . ئۆجه‌لانیش به‌ فكرێكى ڕۆشنه‌وه‌ قسه‌و بیانووى مێژوویی فكریی و فه‌لسه‌فى سیاسیی بۆ دیارده‌كان و ژیانى به‌شه‌ریه‌ت هه‌یه‌ . ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خاڵه‌ بنچینه‌ییانه‌ى كه‌ ئۆجه‌لان و بزاڤه‌كه‌ى له‌هه‌موو بزاڤ و بزوتنه‌وه‌كانى ترى مێژووى كورد جیائه‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ كه‌ى بزوتنه‌وه‌ بوو له‌ باشور ناوى " گۆڕان" بو. . هیچ خاسیه‌تێكى ئایدۆلۆژیی نه‌ته‌وه‌یی سیاسیی فه‌رهه‌نگى تیا به‌رجه‌سته‌ نه‌بو. . نابێت .


ئه‌و كاریزماییه‌ى ئۆجه‌لان هه‌یه‌تى، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى ترى كورد نه‌یبووه‌و نییه‌تى، نه‌ قازى، نه‌ شێخ مه‌حمود، نه‌ و . . نه‌. . . تاد . ئێمه‌ ڕۆڵى ئه‌وانى تر سفر ناكه‌ین كوڕى سه‌رده‌م و ڕۆژگارى خۆیان بون . .


دڵنیام، مێژوو غەزەب لەو کوردانە ئەگرێت، کەزوو لە گەلەکۆمەکییە نێودەوڵەتیەکەی سەر ئۆجەلان و پەیامەکانی تێ نەگەیشتون، یان نایانەوێ تێبگەن . شێوازی گرتنی ئۆجەلان زۆر بە تەکنیک و تەکتیکێکی سەیر داڕێژراوە، ڕەنگە کورد و خودی ئۆجەلانیش تا ئەمێستاکە لەو کردە ئازاراویی و خەمھێنەرە نەگەشتبن، چونکە زۆر ھێزی ناکۆک لەناو پیلانگێرییەکەدا خۆیان ئەگرن : لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە تا فیدراسیۆنی ڕوسیا، لەیەکێتی ئەوروپاوە تا کۆمکاری عەرەبی، لەتورکیاوە تا یۆنان، لەتاجیکیستانەوە تا کینیا بۆ ئینگلتەرا، لەپلانەکەدا بون، بۆخۆشی لەماوەی چەند مانگێکدا بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا، ھەموو ئەو وڵاتانەی کردووەو، دەریانکردووە . چاودێریی ووردیان خستۆتە سەر.

ئەرێ خێرە تورک و یۆنانیەکان دوژمنی سەد ساڵەی یەکن، لەگرتنی ئۆجەلاندا پێکەوە پلانگێریی ئەکەن !.

بەگوێرەی ئۆجەلان خۆی، ئەمریکاو ئینگلتەرا، پابەندی ئەو بەڵێنە بون، کە لەساڵی (١٩٢٥) بەتورکیایان دابو (بەومەرجەی پەنجە بۆکوردستانی عێراق نەبەن، کوردستانی تورکیا بکەنە قوربانی) . لەسەر ئەم بنەمایەش بو کە تورکیا بو بە ئەندامی ناتۆ و لەوچوارچێوەیەشدا سەبارەت بەکێشەی کورد ڕێککەوتون . بەواتایەکی تریش خۆرئاوا، ئەمریکاو ئیسرائیل، ئیشیان لەسەر خوڵقاندنی دوالیزمەی وەکو فەلەستین-ئیسرائیل، کردووە . بەرھەمی شەڕە ئیتنییەکانی بەلقان، ئەرمەنییەکان، دابەشبونی قوبرس، کورد و تورک و تایەفەگەریی عەرەب ئەچننەوە . خۆبەم پێیە بێت تورکیا ھێندەی کورد زەرەرمەند بووە لە گرتن و زیندانی کردنی "ئۆجەلان" دا. "بڵند ئەجەوید" سەرەکوەزیرانی ئەوسای تورکیا بۆخۆی ووتی : من ئێستاش تێ نەگەشتم بۆچی ئۆجەلانیان تەسلیم بەئێمە کردەوە !.
ھەموو حکومەتەکانی دونیا، لەدوای دەستگیرکردنی ئۆجەلانەوە سەرسامن، واقیان وڕماوە، وەک وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا لەم ساڵانە وتبوی : نازانم چۆن ئاوەھا پەکەکە لەم ئەوروپایە، لەھەر شارێکدا بەفیکەیەک، ، ملیۆنان کەس بۆخۆپیشاندانێک کۆئەکەنەوە. بۆخۆپیشاندانێک بچۆ لەباکوریان لەھەر شارێکی تر، وائەزانی کەس ئامادەگی نییە، لەپڕێکدا مەسیرەیەکی سەدھەزاری دروستە بێت !.

 لەکام خۆپیشاندانی ئەم جیھانەدا، بۆھەرکارەساتێکی مرۆیی و گەورە، دەیان و دەیان ملیۆن سەدان جار بەھەوەنتەیەک دێنە شەقام، شەقامێکی ئەوروپیش !. کە کوردانی ھەرچوار پارچە بەبێ ناسنامەی دەوڵەت و نیشتمانێک تیایدا گوزەر ئەکەن .

ئاخر کە موحەمەد (د. خ) کوچی دوایی ئەکات، تا (٣) ڕۆژ تەرمەکەی نانێژن، شەڕ لەسەردەسەڵات و پێگەکەی ئەکەن، کە عیسا لەخاچ درا، ئەوانەی لەدەوری بون تەنھا گریان . کەلینین مرد، ھیچ شتێکی ئەوتۆ نەکرا، بەڵام "ئۆجەلان" بەگەلەکۆمەکیەکی نێودەوڵەتی و ھەواڵگریی، دەکەوێتە دەست تورکەکان، بەسەدان و بگرە ھەزاران کەس خۆیان لەبەردەم وەھا کۆستێکدا پێ نەگیراو، گڕیان لەجەستەی خۆیان بەردا. ئەگەر زووش ھۆشداری نەدایە ڕۆژھەڵات ئەبووە دەریایەک لەخوێن . . . ده ستكيركردنى ئؤجه لان بلانكيرييه ك بو له هه ناوى مؤديرنيته ى سه رمايه داريدا . .


دواجار کورد دەبێت، پەند لەگرتن و گەلەکۆمەکی سەر "ئۆجەلان وەربگرێت" بەتایبەت لەم جیھانە ئاڵۆزەدا، ھەموو شتەکان ئالۆز بون. ئەگەرنا لەناوخاکی کوردستان دەیان گەلەکۆمەکی و ئەنفالی تر دەبینین، ئەی ئەوە ئەنفال نییە، عەرەبێک بتوانێت دەیان شۆفێری تەکسی لەکوردستان بکوژێت و بیانخاتە ژێر خۆڵەوە؟
ئێران له‌ ئێستایه‌كدا، كوردى توركیاى لێوه‌ دیاره‌ چی به‌ ئه‌ردۆگان و سیسته‌مه‌كه‌ى ئه‌كه‌ن، تۆ بڵیی له‌ قه‌یرانی كوردانى ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕێگه‌ بدات ئۆجه‌لانێك له‌ ڕۆژهه‌ڵات دروست ببێت ؟. ئه‌بیت چى بكات !!

* به‌هرۆز جه‌عفه‌ر*