وەزارەتی تی ئێن تی ... ئومێد بابان
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئومێد پشدەری
- Hits: 1985
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كە وەك وەزارەتێكی كارا خۆی پیشانی خەڵك دەدات، ئەنگەز وەزارەت و فاشلترینە.
سەرنج بدەن، هەر لەو ماوەیەدا بە دەیان ئۆتۆمبێل بە بەنزینی ئەو وەزارەتە شكستخواردووە سووتان، كەسیش خۆی لێ نەكردنە خاوەن و قەرەبووی كەسیش نەكرایەوە.
ئەو بەنزینەی كە ئێستا وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دابەشی دەكات، وەك (تی ئێن تی) وایە و هیچ هاونیشتمانییەك لە خۆی دڵنیا نەبێت كە گەشتێك دەكات، لە رێگادا ئۆتۆمبێلەكەی ناتەقێتەوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەوەشی تێپەڕاندووە، دیقەتتان داوە، كارەبا خراپتر و دۆخی مۆلیدە ئەهلییەكانیش شێواوە، ئەسڵەن ئەو وەزارەتە تەنانەت لە پلانەكانی خۆشیدا ناشارەزایە و ناتوانێ بەرنامەیەكیش بۆ پێدانی كارەبا بە هاونیشتمانیان دابنێت.
ئەم ماوەیە كە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی سڤیل بە بەنزینی ئەو وەزارەتە فاشیلە دەسوتێن، كێ بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت؟ كێ ئەو بارە دژوارە دەخاتە ملی خۆی و بەوپەڕی بوێرییەوە خەتاكە دەخاتە ئەستۆی خۆیەوە؟
هەر لەو چەند رۆژەی رابردوودا، ئۆتۆمبێلی دەیان كوڕە هەژار (بەئەنقەست) سووتێندران، تا سیاسەت لەبیری خۆیان بەرنەوە و بیر لە بەدەستهێنانی (فیول پەمپ)ـێك بكەنەوە كە زۆر نەنگییە وەزارەتێكی زەبەلاحی وەك سامانە سرووشتییەكان، بەنزینێك هاوردە بكات كە مكوڕ مكوڕە، ژیانی ئاسایی هاووڵاتیان تَكدەدات و ناچاریان دەكات بۆ (فیول پەمپێك) رێگایەكی دوورودرێژ ببڕن.
كێ دیتی لێگزز و وەنەوشە و فەرارییەكانی كوڕە مەسئولەكان فیول پەمپیان بسوتێت؟
كەس زانیویەتی پۆرشی كوڕەمەسئوولێك فیول پەمپی سوتابێت و داوای هاوكاریی لە فیتەرەكان كردبێت؟
دەبێ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بیر لەوە بكاتەوە، چی بۆ خەڵكی سادە و ڕەشوڕووت باش بێت، ئەوە بكات، لەوێ بەدواوە ستەمێكی گەورەیە لە هاونیشتمانیان دەكرێت.
حەقە خەڵك ئەو پرسیارەش لە خۆیان بكەن، خێرە بەنزین لیتری بە 1250 دینار لە هەندێك شوێن دەفرۆشرێت و لە بەنزینخانە حكوومییەكانیش بە 700 دینارە؟
ئەو بێدادییە بەسە ئیتر، ئەوانەی ڤێللا و مەزرەعەیان هەیە بەنزین بە هەرچەندێك بێت دەیكڕن و ئۆتۆمبێلەكانیشیان ناسووتێن، بەڵام كێ وەڵامی ئەو خەڵكە بەدبەختە دەداتەوە كە بە تەكسییەك شەو و رۆژ كار بۆ كرێی خانوو و بەدەستهێنانی بژێوی دەكەن و لەپڕێك ئۆتۆمبێلەكەیان گڕ دەگرێت؟
ئەگەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەوە زیاتر پێ ڕابكێشێت و ستەم لە خەڵك بكات، حزبەكەیان پۆستەكە لەدەست دەدات و دڵنیاش بن خەڵك لە مافی خۆی خۆش نابێت.
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
07504302755