فڕۆكه بۆ پێشمه‌رگه دروست كرا ... ئومێد بابان
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئومێد پشدەری
- Hits: 494
له داهێنانێكی نوێ‌دا، فڕۆكه‌وانێكی كورد فڕۆكه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دروست ده‌كات و، بڕیاریشه رۆژی 18/3/2015 به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریره‌وه به‌ره‌و ئاسمان بفڕێت.
(نه‌ریمان ئه‌نوه‌ر) فڕۆكه‌وانی كورد، فڕۆكه‌یه‌كی بۆ خزمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دروست كردووه و بڕیاره له ژێر چاودێریی (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌عات 4-ی ئێواره‌ی رۆژی 18/3/2015 له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریره‌وه به‌ره‌و ئاسمان بفڕێنرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌و فڕۆكه‌وانه كورده بانگهێشتی به‌رپرسان و هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات رۆژی دیاریكراو له شوێنی ئاماژه‌پێدراو ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی فڕاندنی فڕۆكه‌كه بن.
(ئه‌م تێبینییه بۆ بڵاوكردنه‌وه نییه تكایه) .. تێبینی: له ساڵی 2002ه‌وه به ناوی (ئومێد پشده‌ری) یه‌وه هه‌واڵ، ڕاپۆرت، ریپۆرتاژ و وتاره‌كانم له میدیاكاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم به ناوی (ئومێد بابان) ه‌وه بنووسم، چونكه ڕهچهڵهكم بابانییه، بۆیه له میدیاكان داواكارم به‌و نازناوه نوێیه‌وه بابه‌ته‌كانم بڵاو بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزدا..
ئومێد بابان