ئاڵای ڕه‌ش و ناخی ڕه‌ش.. ئیعلام و مه‌لا ... ئومێد پشده‌ری
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئومێد پشدەری
- Hits: 447
سه‌یر نییه زیاتر له 1000 كورد له‌نێو گرووپه مافیاییهكهی داعشدا چالاكی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ئاساییه كه كه‌سێكی به‌ناو مه‌لای كورد بچێته ڕیزی تاریكپهرستانهوه، چونكه، تا ئێستاش پیاوانی ئایینی و وتارخوێنه‌كان به خۆپارێزییه‌وه باسی ئه‌و گرووپه مافیاییه خوێن‌ڕێژ و مه‌رگدۆسته بۆ خه‌ڵكی ئیماندار و ئایینپه‌روه‌ر و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی ده‌كه‌ن. چونكه، ڕاگه‌یاندن ته‌نیا له دیوێكه‌وه ڕووی ئه‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه نیشان ده‌دات كه ته‌نیا دژی مرۆڤایه‌تی و دۆستی سه‌رسه‌ختی له‌ناوبردنی بهشهرییهتن.
دیقه‌ت بده‌ن، ده‌بووایه پیاوانی ئایینی له ڕێگه‌ی وتار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و هۆكاره‌كانی دیكه‌وه خه‌ڵكی باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕیش تێبگه‌یه‌نن كه ئه‌و گرووپه مافیاییه به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رسته له ده‌ره‌وه‌ی ئایینی ئیسلام و هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كان، خه‌ڵك فریو ده‌ده‌ن و چی به خه‌یاڵیاندا بێت بۆ مانه‌وه‌یان ده‌یكه‌ن، وه‌ك: سه‌ربڕین، سوتاندنی مرۆڤ، گولله‌بارانكردنی خه‌ڵكی سڤیل، شه‌ڕی سایكۆلۆژی، زه‌قكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و تا دوایی..
ده‌بوو ڕاگه‌یاندن رۆڵی باش بگێڕێت نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی، سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشم، له زۆر باردا ئیعلام رۆڵی نه‌رێنیی بینیوه، نموونه‌كان زۆرن و زۆربه‌شتان ده‌زانن مه‌به‌ست چییه.
به‌ڵام، ئایا یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ڕاگه‌یاندن هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا نییه؟ ئه‌ی بۆ له شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆریستان‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌یان پێ گوتین كه داعش دژی ئینسانییهتن؟ به ڕاستی ئه‌و گرووپه مافیاییه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ن و به‌س، ئایدۆلۆژیا و بیری ته‌سكیان هه‌ر له‌و چه‌ند وشه‌یه‌دا ده‌بێ كۆ بكرێته‌وه؟
بڕوای من وایه، ڕاگه‌یاندن ده‌بووایه وردتر هۆشداری بداته هاووڵاتیان له‌وه‌ی كه ئه‌و گرووپه ته‌نیا دژی به‌شه‌رییه‌ت نین، دژی ژینگه، جوانیدۆستی و ئاوه‌دانین.. دۆستی مه‌رگ، وێرانكاری، نه‌هامه‌تی و كاولكارین.