خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ لێدوانه‌كه‌ی سروه عه‌بدولواحید ... ئومێد بابان
- Details
- Parent Category: نووسەرەکان
- ئومێد پشدەری
- Hits: 516
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، سروه عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بییه‌وه لێدوانێكی دا، كه دواجار ڕای جیاوازی لێ كه‌وتنه‌وه و هه‌ر كه‌سه و شرۆڤه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كرد.
هه‌ندێك دژی وه‌ستانه‌وه و به ناپاك و خیانه‌تكار ناویان برد، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان وا بوو كه ئه‌مه واقیعی هه‌رێمی كوردستانه و نكۆڵیی لێ ناكرێت.
به‌نده پێم وایه، كاتێك سروه ده‌ڵێ، یاسای بوودجه‌ی عێراق له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به فه‌رمانی حزبی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، ڕاست ده‌كات، چونكه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و به‌شێك له حزبه‌كانی تریش، هه‌رگیز به‌و به‌و بوودجه‌یه ڕازی نین كه پشكی هه‌رێمی به‌س به ناو تێدا جێگیر كرابێت، جگه له‌وه‌ش، ئه‌و بوودجه‌یه كه به‌شه‌بوودجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نه‌خرێته به‌رباسه‌وه، نه‌بێت باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، سێ ساڵه به‌غدا ده‌ستی ده‌ستی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و فلسێكیشی بۆ پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه نه‌كردووه.
سروه كه ده‌بێژێ كه‌مال كه‌ركووكی خه‌ڵك ڕاوه‌دوو ده‌نێ و خانووی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب ده‌ڕووخێنێ، هه‌ڵه‌ی كردووه، چونكه ئه‌وه حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه توندڕۆكانی شیعه‌ن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن نه‌ك كه‌س و حزبێكی دیاریكراو، وه‌ك له وه‌ڵامی ڕاپۆرته‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ هیومان ڕایتس وۆچیش هاتووه، به‌شێكی زۆری خانووه‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه خاپوور كراون.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاشكاوانه پێی وایه، ده‌بێ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكرێ كه فه‌رمانیان به‌ده‌سته و سنووری كوردستان دیاری ده‌كه‌ن.
ده‌شێ ئه‌و خاتوونه مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت، دیاریكردنی سنووری باشووری كوردستان، ناكرێ ته‌نیا له‌لایه‌ن حزبێكه‌وه دیاری بكرێت، به‌ڵكه ده‌كرێ كۆی لایه‌نه سسیاسییهكان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و سنووره كۆك بن و پێكه‌وه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن.
كه ده‌شڵێ ده‌مانه‌وێ حكوومه‌تی به‌غدا ته‌نیا له‌م شه‌ڕه‌دا یارمه‌تیی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له پێشمه‌رگه بدات، هه‌مدیس مامه‌ڵه‌ی پارێزگا به پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌غدا دووباره ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش هیچی لێ شین نابێته‌وه جگه له چاوله‌ده‌ستیی به‌غدا ته‌نیا بۆ مووچه.
ئه‌وه‌نده‌ی زانیومه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره بڕواشی وایه، كه ناوه‌ند پاره بدا، پێویسته پێشمه‌رگه بچێ له به‌غدا مووچه وه‌ربگرێ. وه‌رگرتنی مووچه له به‌غدا، شتێكی هێنده قورس نییه، ده‌كرێ به كۆپته‌رێك مووچه‌ی پێشمه‌رگه بهێنرێت و به‌سه‌ر تاك به تاكیاندا دابه‌ش بكرێت.
سروه ده‌ڵێ، پاش شه‌ڕی داعش حكوومه‌تی ناوه‌ند كێی ده‌وێ له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم با سزای بدا. هه‌مووان ده‌زانن، حكوومه‌تی هه‌رێم خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی شه‌رعییه و ئه‌گه‌ر بڕیار سزادان بێت، لێره‌وه ده‌درێ نه‌ك له شوێنی تر.
"له ٢٠٠٤ه‌وه به‌غدا خۆی نه‌یویستووه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمدا بكات".
سروه خاتوون، له‌و ساڵه‌وه‌ی باست كردووه، بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر مه‌رجه‌عێكی باڵای شیعه و سوننه بیره نه‌وتی تایبه‌تیان هه‌یه، ته‌راتێن و ته‌خشان و په‌خشان به پاره‌ی میلله‌ته‌وه ده‌كه‌ن.
كه دهشڵێی::به داخه‌وه له به‌غدا پشتیوانیێكی ئه‌وتۆمان نییه حكوومه‌تی هه‌رێم ملكه‌چی به‌غدا بكه‌ین. "
پێت ده‌ڵێم، به‌غدا هه‌رگیز ملكه‌چی داواكانی هه‌ولێر نه‌بووه، بگه‌ڕێوه بۆ ساڵی 2006، له كوێدا مادده‌یه‌ك له مادده‌كانی 140 جێبه‌جێ كرا؟
"ئه‌وه ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كوردین له به‌غدا ده‌مانه‌وێ هه‌رێم كۆی داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات".
وه‌ڵام: له 2014وه هه‌رێم داهاته‌كان ڕاده‌ست ده‌كات، كوا بوودجه؟؟ كوا مووچه؟؟ كوا داهاتی گشتی؟؟
"ژنه شه‌هیده‌كانی پێشمه‌رگه كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن".
خه‌ڵك به هه‌ڵه له‌و ڕسته‌یه تێگه‌یشتووه.
به‌ڵێ، ژنه شه‌هیده‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه قۆزراونه‌ته‌وه، ده‌زانم تۆ مه‌به‌ستت كاری له‌شفرۆشی نییه به مانا ته‌واوه‌كه‌ی، به‌ڵام له هه‌ر كونجێكدا بۆیان بلوێت، له ڕووی سێكسییه‌وه دهیانقۆنهوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.