به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌رچووه و چووه‌ته ناو چێشتخانه‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا زیانی ماڵی هه‌بووه.
ڕائید (كاروان خۆشناو) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/1/2015، له شارۆچكه‌ی خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له ئاكامی خێرالێخوڕین و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆوه، بارهه‌ڵگرێك كۆنتڕۆڵی له ده‌ست داوه و چووه‌ته ناو چێشتخانه‌یه‌كه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌شی دا، به گوته‌ی شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه، ئۆتۆمبێلێك هاتووه‌ته به‌رامبه‌ری و له ئاكامدا له ڕێره‌وی خۆی ده‌رچووه و ئه‌م ڕووداوه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
گوتیشی، خۆشبه‌ختانه ئه‌م ڕووداوه هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.