سڵاوێکی گەرم!

داواکارم لە بەڕێزتا ن ئەو گاڵتەجاڕییەی ناوی حوکومەتی هەرێمی کوردستانەو ئەو قاوەخانەییەی ناوی پەرلەمانی کوردستانەهەڵبوەشێنیتەوە. ئێمە هێشتا لە بارودۆخی شۆڕشداین و وڵاتەکەمان داگیرکراوە، ئایا پێش سەربەخۆبوونو ڕزگاری گاڵتە چارێ نییە باسی دیموکراتی بکرێت!

گەلێک هەڵکێشراو لە دواکەوتویی و باڵادەستی ئاینێکی پڕ مەترسی، تژیی لە ئەفسانە وناسازگار بە هەموو بنەماکانی دیموکراتی، چۆن دەتەوێ بیترنجێنیتە نێو ئەو ئایدۆلوژیایەی کە بۆی نابێ. لاسایی کردنەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا بۆ کوردستان دور نییە لە هەموو لۆژیکێک؟ لە وڵاتێکدا کە ڕێژەی ژن کوژوو قوربانییەکانی دەیان بەرانبەری هەموو ڕوداوەکانی کارەساتی هاتوچۆیە لە خۆرئاوای ئەوروپادا.

 داواکارم لە بەڕیزتان لەبەر ئەوەی ئێمە لە بارودۆخی جەنگو شۆڕشداین: با ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشو دادگای شۆڕش کارا بکرێنو جێگای ئەم گاڵتە جاڕییەی ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بگرنەوە. ئاخۆ لە کوێی دنیادا شۆڕش پێش ئەوەی سەربکەوێ دەوڵەتی دامەزراندووە؟ تۆ تەماشایەکی شۆڕشەکانی ڕوسیا، هیندستان، میسرو کوبا بکە، هەموویان دوای سەرکەوتنی شۆڕش دامەزراون نەک بە پێچەوانەوە. هەروەها دادگایەک پێویستە کە بەئاشکرا ملی خائینانو ئەوانەی دژی دەوڵەتی کوردین بپەڕێنێ و کۆتایی بەم زۆر بڵێیو گاڵتە جاڕییە بێنێ. هەڵبژاردنو دیموکراتی لە ناو گەلانی دواکەوتودا تەنها یاری کردنە بە گەلە نەخوێندەوارە سادەکە، کە میدییا بەویستی خۆی ئەملاو ئەولایان پێ دەکا. کە ئەوان زۆربەی کات هەموو هۆشیان دواتە دەستی مەلایەک کە بە ئەفسانە فوو لە کەشتی ژیانیان دەکا تا لە بەندەری دنیایەکی پڕ لە ئەفسانەدا لەنگەر بگرێ.

ئەشرەف هاشمی

سکرتێری پارتی ناسێۆنالیستی کورد ٥/٧/٢٠١٥