ڕاپۆرته هه‌واڵ له هۆڵه‌نداوه: دوادیدار و ماڵئاوایی و کۆڕی رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ماندوونه‌ناس کاروانی جیهاز له ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو
- Details
- هەواڵی گشتی
- Hits: 546
له دوو مه‌راسیمی جیاوازدا به ئاماده‌بوونی که‌سوکار و جگه‌رگۆشه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ڕۆژه سه‌خته‌کانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی کوردایه‌تی (کاروان عه‌بدوڵڵا تۆفیق) ناسراو به (کاروانی جیهاز- کاروان کیمیاوی)، و هه‌ڤاڵان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی هاوڕێی و ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی دانیشتوانی هۆڵه‌ندا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 06-12-202015
ڕێزیان له خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌م که‌ڵه شه‌هیده نهمرهنا.
یه‌که‌م: مه‌راسیمی یه‌که‌م بۆ به‌ڕێکردن و دوادیدار و ماڵئاوایی له جه‌سته‌ی پاکی شه‌هیدی نه‌مر کاروانی جیهاز سه‌ردانی مه‌نزڵگای گێڕانه‌وه‌یان کرد، له شوێنی چاوه‌ڕوانیه‌که‌ی له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌مستردام بۆ کوردستان، که به‌نیازه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 08-12-2015 بگاته‌وه کوردستان و به‌ره‌و هۆڕستان به‌ڕێ بکرێت.
دووه‌م. . . . هه‌روه‌ها له لایه‌ن سه‌رجه‌م هاوڕێیانیه‌وه، له هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له شاری ئه‌مستردام مه‌راسیمێکی ڕێزلێنانی پڕشکۆیان بۆ سازکرد.
سه‌ره‌تایی یاده‌که له لایه‌ن به‌ڕێزان خاتوو جوان عومه‌ر لێپرسراوای ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له شاری ئه‌مستردام و شێخ ڕزگار قادر هاوڕێیی نزیکی جوانه‌مه‌رگ، یاده‌که به ساتێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی کاروان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب کرایه‌وه:
به‌رنامه‌کانی ڕیزلێنانهکه به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوو. په‌یامی کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای پ. م دێرینه‌کان له لایه‌ن (ئه‌کره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین)ه‌وه و دواتر کورته‌یه‌کی ژیاننامه‌ی خه‌بات قوربانهکانی کاروان جوانه‌مه‌رگ له لایه‌ن هه‌ڤاڵان و هاوسه‌نگه‌رانی کۆچکردوو، (سه‌رکه‌وتی جیهاز، خالید ڕه‌زا، بێستوون فه‌تاح، ئازاد خالید، شاخه‌وان سه‌عید و زاهیر مه‌حمود)ه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌دا، چه‌ند فلیمێکی دۆکۆمێنته‌ری و به وێنه ژیاننامه‌ی کۆچکردوو پیشاندراو و پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان)، له هۆڵه‌ندا له لایه‌ن (به‌ڕێز فارس) و په‌یامی هه‌ڤاڵانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هۆڵه‌ندا، له لایه‌ن (هه‌وراز جه‌مال ڕه‌فعه‌ت)ه‌وه پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها په‌یامی مه‌کته‌بی شه‌هیدان له لایه‌ن (شاسوار ڕه‌ووف) و په‌یامی ڕێکخستنه‌کانی هه‌رێمی فریسلاندی (ی. ن. ک) له لایه‌ن ڕه‌شوان بێستوون سابوراوهییهوه پێشکه‌ش کراو، دواتر په‌یامی یانه‌ی کوردی "میدیــا"ی هۆڵه‌ندا له لایه‌ن (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین)ه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی پرسه‌یان بۆ کاروانی جوانه‌مه‌رگ نه‌گێڕا و بۆنه‌که‌یان کرد به کۆڕی ڕێزلێنان ؟! ماوه‌یه‌ک پێش کۆچی دوایی جوانه‌مه‌رگ کاروانی جیهاز، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی "میدیــــا" له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا ڕێککه‌وتبوون، ڕۆژێکی تایبه‌ت بۆ کاک کاروان و چه‌ند هه‌ڤاڵێکی دیکه‌ی ماندوونه‌ناس به جیا بکه‌ن به کتوپڕی بۆ ڕیزلێنان له خه‌بات و قوربانی جوامێره‌کانی گه‌له‌که‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای کاروانی نه‌دا، به‌داخه‌وه وا ئه‌مڕۆ له کۆڕی ماته‌مینیه‌که‌یدا کۆبووینه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها جێگه‌ی شانازییه بۆ یانه‌ی کوردی "میدیـــا"، که‌سێکی وه‌ک کاروانی جیهاز، جگه له خه‌باتی سیاسی و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و قوربانیدانی له ڕۆژگاریکدا، له ژیانی ئاواره‌یی تاراوگه‌دا، له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ندێ له ڕێکخراوه کوردیه‌کاندا کاری کردووه و هه‌میشه ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی خۆی بینیووه، ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌مستردام و یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی ئه‌مستردام بووه.
به‌خۆشحاڵیه‌وه "میدیـــا"توانی ئه‌و فلێمه دۆکۆمێنتهریهی له‌م یاده‌دا پێشکه‌شتان کرا، به هاوکاری که‌ناڵێکی هۆڵه‌ندی بۆ شه‌هید کاروانی جوانه‌مه‌رگی دروست بکرێت.
له کۆتایی کۆڕی ڕێزلێنانه‌که‌دا به وته‌یه‌کی کورت و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌کی پڕمیهر و هاوڕێیانه‌ی (خاتوو فرمێسک عه‌بدوڵڵا) له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی مه‌زنی کاک کاروانی جوانه‌مه‌رگ و هاوسه‌ره‌که‌یدا، ئاماده‌بووانی به جارێ هه‌ژاند و دواتر (ساز)ی جگه‌رگۆشه‌ی کاروان، که به تایبه‌تی سوپاسی تێکڕای ئاماده‌بووان و یانه‌ی کوردی "میدیــا"ی کرد، یادگاریه‌کی شیرینی خۆی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا گێڕایه‌وه.
پاشان سوپاسگوزاری و وته‌ی کۆتایی خانه‌واده له لایه‌ن (کاک شه‌هاب ئه‌حمه‌د)ه‌وه پێشکه‌شکرا، که تێیدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و ماندوبوونی تێکڕای ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌دا که له‌م هۆڵه‌دا ئاماده‌بوون، چۆن درێخیان نه‌کردووه، له بهپیرهوهچوونی ئه‌م کۆسته گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر خانهوادهکهیاند هاتووه، هه‌روه‌ها به تایبه‌ت سوپاسی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز کاک مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی کرد، که هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه جه‌رگ بڕه، ئاماده‌یی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ربڕیووه و ئه‌رکی تێچوونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆش بوو، پرسه‌که‌ی له سلێمانی گرتۆته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها سوپاسی کاک حاکم قادر و کاک مسته‌فا چاوڕه‌شی کرد، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی کۆچکردوو بڵاوبۆته‌وه، هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌ت بوون له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی، هه‌روه‌ها به‌ناوی خۆیی و خوشک و براکانی کاکه کاروان و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌که‌یانه‌وه، سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و دۆست و که‌س و هاوڕێ و براو خوشکه به‌ڕێزانه کرد، که له ڕۆژی کۆچکردنه‌که‌ی کاک کاروانه‌وه تا ئه‌مڕۆ لێره‌و له وڵات ئاماده‌بوون و له په‌یوه‌ندیدا بوون، چ به ته‌له‌فۆن و به ئیمه‌یڵ و له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هاوبه‌شی خه‌میان کردوون و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، به‌ڕێزه‌وه له کۆست و غوربه‌تی دڵیان کهمکردونهتهوه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و نوێنه‌رانی پارته کوردستانی و رێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵه‌نده و به تایبه‌ت هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان کرد، که به ده‌نگیانه‌وه چوون.