به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان باندێكی رفاندن و دزییان ده‌ستگیر كردووه كه ئه‌ندامانی ئه‌و بانده به زه‌بری چه‌ك پاره‌یان له خه‌ڵك ستاندووه و دانیان به ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره‌دا ناوه.
ڕائید (كاروان خۆشناو) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر باندێكی رفاندن و دزییان قۆڵبه‌ست كردووه كه ئه‌ندامانی بانده‌كه به زه‌بری چه‌ك پاره‌یان له خه‌ڵك ستاندووه و هاووڵاتیانیان ئازار داوه.
ڕائید (كاروان) گوتیشی، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و بانده كوردن و له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون، كه باندێكی گه‌وره‌ن و له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا دانیان به ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره‌دا ناوه كه له‌نێویاندا رفاندن و دزیكردن هه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌شی دا، "له ئێستادا نامانه‌وێت سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ئه‌و بانده ئاشكرا بكه‌ین، داوایش ده‌كه‌ین كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ی به‌سه‌ر هاتووه، به زووترین كات په‌یوه‌ندی به پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان یاخود راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه بكات".
(خۆشناو) گوتیشی، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان و تاوانه‌كانی ئه‌و بانده بۆ هاووڵاتیان ئاشكرا ده‌كه‌ین".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.