ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 25-10-2015، له هۆڵی یانه‌ى کوردى "میدیــــا" له ئه‌مستردام، به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌بژێرێک له هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی کوردی تاراوگه، به پشتگیری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی. ن. ک)، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له هۆڵه‌ندا، دیدارێکی ڕووبه‌ڕووی ڕۆشنبیری تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (به‌ختیار سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌ری (ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان)دا سازکرد.
ده‌ستپێکی دیداره‌که له لایه‌ن ئالان ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ى کوردى "میدیــــا"ی ئه‌مستردامه‌وه، به‌خێرهاتنی به‌ڕێزیانی کرد و مه‌به‌ستی ئه‌م بهیهکگهیشتنهی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونکرده‌وه، که له پێناوی ئاشناکردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و بڵاوکردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ده‌زگانی په‌خش له سه‌ر ئاستی باشوری کوردستان به‌گشتی و بۆ تیشک خستنه‌سه‌ر کاروچالاکی و چاپه‌مه‌نیه‌کانی ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان به تایبه‌ت کۆبوینه‌ته‌وه، که تا ئێستا هه‌موو بواره‌کانى (هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، فه‌لسه‌فه، جینۆساید، مێژوو، رۆژنامه‌نووسی، منداڵان…هتد)ی گرتۆته‌وه، تێیدا کاک به‌ختیار سه‌عید ڕووبه‌ڕوو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری (ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان)، ناساندنێکی ده‌زگاکه‌یانی به‌م شێوه‌یه بۆ ئاماده‌بووان کرد، ئاماژه‌ی به‌وه دا که ده‌زگاکه به‌ناوی یه‌کێک که ڕۆشنبیر و منهورهکانی سه‌ره‌تای حکومداری شێخ مه‌حمودی نه‌مره‌وه ناونراوه:
جه‌مال عیرفان یه‌کێکه له‌و رۆشنبیره ده‌گمه‌نانه‌ی ناو شاری سلێمانی، رۆڵی هه‌بووه له دنیای هۆشیارکردنه‌وه‌ی لاوان له‌سه‌رده‌می خۆیدا، له‌هه‌مانکاتدا، به یه‌که‌م شه‌هیدی قه‌ڵه‌م ئه‌ژمار ئه‌کرێت، له باشوری کوردستاندا و یه‌کێک بووه له‌و قه‌ڵه‌مه دیارانه‌ی رۆڵیان له ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی (پێشکه‌وتن)دا هه‌بووه و تیایدا چه‌ندین وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی بڵاوکردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌دارێکی سه‌ربازی بووه، پله‌که‌ی (ره‌ئیس ئه‌رکانی حه‌ربیه) بووه له سوپای عوسمانی‌دا.
له ساڵی 1918 دا، که شێخ مه‌حمودی نه‌مر کرایه حوکمداری ناوچه‌ی سلێمانی و به‌ریتانیا له‌شکرێکی به‌ناوی (لیڤی)ه‌وه پێکهێنا، جه‌مال عیرفان کراوه به فه‌رمانده‌ی سواره له‌و سوپایه‌دا.
به‌داخه‌وه رۆژی سیشه‌ممه 12ی کانوونی یه‌که‌می ساڵی 1922 جه‌مال عیرفان له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و به‌سه‌ختی بریندار کراوه دواجار کۆچی دوایی کردووه، ده‌زگای په‌خشی جه‌مال عیرفان به‌ناوی ئه‌م که‌سایه‌تییه رۆشنبیر و نیشتمان په‌روه‌ره‌ی کورده‌وه ناو ناوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا به‌ختیار سه‌عید باسی له‌وه کرد، (ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان)، له ساڵی 2012 ه‌وه، له شاری سلێمانی، له لایه‌ن به‌ڕێز (دکتۆر ته‌ها ڕه‌سوڵ)ه‌وه دامه‌زراوه، هه‌ر ئه‌ویش خۆی تا ئێستا سپۆنسه‌ری چاپکردنی هه‌موو بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگاکه و سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌کانی کردووه و تا ئێستا ئه‌م ده‌زگایه خاوه‌نی زیاتر له 250 کتێبی چاپکراوه به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی.
له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاماده‌بوواندا به‌ختیار سه‌عید ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تا و داهاتووی ده‌زگاکه‌یان دا، که له پلانیاندا هه‌یه، کتێبی ئه‌کادیمییه‌ت و مه‌نهه‌جی چاپ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوێنکاران و مامۆستایانی زانکۆ بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن، له بواره‌کانی کۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی، جوگرافیا، ئابوری، راگه‌یاندن، هونه‌ر، ئه‌ده‌بیات، فه‌لسه‌فه و مێژوودا.
تا ئێستا ده‌زگاکه جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک کتێبی هونه‌ری و کۆمه‌ڵناسی و مێژوویی چاپکردووه، له ئاینده‌شدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌کان به‌رده‌وام ئه‌بن، کۆمه‌ڵێک کتێبیان چاپکردووه، وه‌ک سه‌رمایه‌ی مارکس، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌کی 15 کتێبی له‌سه‌ر ئایینی زه‌رده‌شت، کتێبی پادشایی ماد، کتێبێک له‌سه‌ر شوێنه‌وارناسی ئێرانی کۆن، چاپکردنی 8 نامه‌ی ماسته‌ر له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی، هه‌روه‌ها چاپکردنی چه‌ندین کتێب و کوراسه‌ی شێوه‌کاری له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی به‌ختیار سه‌عید دا ڕوونی کرده‌وه، که ئه‌و كتێبانه‌ی دێنه ده‌زگاكه و وه‌ك پڕۆژه وه‌ریانگرتوون، (ئه‌نفال و جینۆساید) یه‌كێكه له‌و دۆسیانه‌ی به گرنگی كاریان بۆ كردووه، هه‌روه‌ها 56 كتێبی دیكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه چاپ كردووه، له 26 مین ساڵیادی ئه‌نفالدا به زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی 25 كتێبی گرنگیان چاپ كردووه، پاشان كتێبێكی دیكه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهاندا سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاره، ئه‌ویش مێژووی شارستانیه‌تی (یۆڵدۆرانت)ه- هه‌روه‌ها بیریان له‌وه کردۆته‌وه له سه‌ره‌تای دروستبوونی فه‌لسه‌فه‌وه تا ئه‌م قۆناغانه‌ی دوایی کتێبخانه‌ی کوردی زنجیره‌یه‌كی زۆر كتێبی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه تێدابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماژه‌ی به‌وه‌دا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مامۆستای زانكۆدا کردووه، ئه‌وانه‌ی له بواری فیكر و فه‌لسه‌فه كار ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها بواره‌كانی دیكه‌ی (منداڵان، شانۆ، شێوه‌كاری، مۆسیقا)شیان پشتگوێ نه‌خستووه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه له‌خۆبووردوویی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی "میدیــــا"ی ئه‌مستردام، هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دیداره ناوازه‌یه بوون، بۆ ناساندنی ده‌زگای ڕۆشنیری جه‌مال عیرفان به کوردانی تاراوگه.
پاشان تێکڕای ئاماده‌بووانی دیداره‌که به تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران. . . صه‌ڵاح ڕه‌ووف، باڵدین ئه‌حمه‌د، ڕێناس عارف، مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر، زاهیر مه‌حمود، حه‌مه عه‌لی مه‌حمود، شاسوار ڕه‌ئووف و سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین به‌شداری گفتۆگۆکانیان کرد و تیشکی زیاتریان خسته سه‌ر گرنگی و مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌زگایانه، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌زگای هاوشێوه‌ی ڕۆشنبیری دیکه، ئه‌بێته هۆکاری له‌دایک بوونی قه‌واره‌ی ئایندهی سیاسی کوردیی.
له کۆتاییدا، چه‌پکه گوڵی ڕێزلێنانی یانه‌ی "میدیـــــا" له لایه‌ن (ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید)ه‌وه پێشکه‌ش به کاک به‌ختیار سه‌عید کرا.