به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێك كه ئامۆزای یه‌كترن، ئامۆزایه‌كی خۆیان به چه‌قۆ و گولله‌یه‌ك كوشتووه و مامێكیشیان زامدار بووه كه دوو گولله له ده‌ستی دراون، ئێستایش تۆمه‌تباران ڕایان كردووه و پۆلیس سه‌رقاڵی دهستگیركردنیانه.
ڕائید (كاروان خۆشناو) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گوتی، سه‌عات (٦:٣٠) ی ئێواره‌ی دوێنێ، پۆلیس له بوونی رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی مه‌لایان له هه‌ولێر ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشته شوێنی رووداو و ده‌ركه‌وت كه چه‌ند كه‌سێك كه ئامۆزای یه‌كترن، ئامۆزایه‌كی خۆیان به ناوی (ا. ك. ح) ته‌مه‌ن (٣٩) ساڵ به چه‌قۆ و گولله‌یه‌ك كوشتووه، مامێكیشیان زامدار بووه كه دوو گولله له ده‌ستی دراون.
ڕائید (كاروان) ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌مڕووداوه له‌سه‌ر كێشه‌ی پاره بووه و پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران كه ئامۆزای كوژراوه‌كه‌ن، دێنه سه‌ر ماڵی ئامۆزاكه‌یان ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان، له ئه‌نجامیشدا شه‌ڕ ڕووی داوه و ئه‌م رووداوه‌ی لێ كه‌وتووه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌شڵێت، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و تۆمه‌تباران له شوێنی تاوان رایان كردووه، ئێستایش پۆلیس سه‌رقاڵی دهستگیركردنیانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.