کۆسرەت رەسوڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە: کات کەم ماوە دەتوانرێت سود لە پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح وەربگیرێت
- Details
- هەواڵی گشتی
- Hits: 675
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و خۆراگری خه‌ڵكی كوردستان. .
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان. .
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان. .
سڵاوێكی گه‌رمی خه‌بات و تێكۆشانتان لێبێت. .
لای هه‌موان ئاشكرایه كه ئێستا بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه به‌ئاقارێكی ناهه‌موار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی تاریك په‌رسته‌كانی داعش باڵی ره‌شی به‌سه‌ر وڵاتماندا كیشاوه و رۆڵه جوامێره‌كانی ئێوه به‌درێژایی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆژانه له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان خوێنیان له‌به‌ر ده‌چۆڕێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان له هه‌لومه‌رجێكی ئێجگار ناله‌باردایه به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و راوه‌ستانی زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان، بێ كاری و بێ بازاڕیش كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی جێهێشتووه كه دیاره ئه‌وه‌ش هه‌موان به‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه لێی به‌رپرسیارین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان كه به‌شدارین له سیستمی حكومڕانی وڵات‌دا هه‌ریه‌كه به پشكی خۆی.
هه‌ر له‌م ساته‌وه ختهدا هه‌رێمه‌كه‌مان تووشی قه‌یرانێكی یاسایی و ئه‌زمونی حكومڕانی سه‌خت و گران بوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی كاتی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ست نیه، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پڕۆسه‌ی سازانی نیشتمانی خێراتر و به‌گوڕتر نه‌كه‌ین و پێكه‌وه نه‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی گونجاو و یه‌كلایی كه‌ره‌وه بۆ نێو ماڵی كوردی، ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا پشتی بۆ راست بكرێته‌وه.
ره‌نگه زۆربه‌تان شاهیدی ئه‌وه‌م بۆ بده‌ن كه به‌نده هه‌موو ته‌مه‌نی لاوێتی و پاش ئه‌وه‌شم له شۆڕش و كوردایه‌تی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له پێناوی میلله‌ته‌كه‌مدا سه‌رف كردووه و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌م باقی ته‌مه‌نم به‌خت بكه‌م. . هه‌ر بۆیه له هه‌موان زیاتر خۆم به‌په‌رۆشی ئاشتی و ئاشته‌وایی ناوماڵی كوردی ده‌بینم، هه‌ر له رۆژگاری شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆشدا زۆر جار لێره و له‌وێ ته‌نانه‌ت له‌ناو هاوڕێكانی خۆم له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه گله‌ییی و گازنده‌ی زۆرمان روزبهڕوبوهتهوه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه ئه‌وكات ببووه شه‌ڕگه‌یه‌كی گه‌رمی شه‌ڕی ناوخۆ به‌شداریمان نه‌بووه و ده‌وری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان تێدا نه‌بینیوه، خۆ ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی 31ی ئاب نه‌بوایه كه هه‌موو وه‌زعه‌كه‌ی له بناغه‌وه هه‌ڵته‌كاند ئه‌وا هیچ دور نه‌بوو به‌هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ بهێنین.
هه‌ربۆیه هه‌وڵی زۆروبه‌رده‌وامم له پێناوی ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌مووان پێكه‌وه‌مان كاروانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارام كه‌خۆی له كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا ببینێته‌وه.
ئاشكراشه كه (ی. ن. ك) هه‌میشه و له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی شار و شاخدا له كاته هه‌ستیاره‌كاندا خاوه‌نی پڕۆژه و به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی چاره‌سه‌ر ئامێزی خۆی بووه و هه‌میشه له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بووه و كۆكه‌ره‌وه‌ی گشت دید و بۆچونه جیاوازه‌كان بووه و هه‌رگیز خۆی له پاشكۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه و خۆی خاوه‌نی بریاری سیاسی خۆی بووه كوێخایه‌تی كه‌سیشی قبول نه‌بووه.
له‌وه‌ش بێگومانم كه هه‌موان په‌رۆشی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ین، به‌ڵام دیاره هه‌ر لایه‌نه‌و له ڕوانگه و دنیابینی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كان، به‌ڵام له راستیدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆمان نیه ئه‌گه‌ر هه‌موان پێوه‌ره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ینه نه‌خشه رێگا بۆ چاره‌سه‌ر.
به‌بڕوای من كه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری گونجاو و گشتگیر هه‌مووان سودی زۆر باش له پڕۆژه پێشنیاز كراوه‌كه‌ی برای به‌ڕێزم كاك د. به‌رهه‌م وه‌ربگرین كه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 11/8/2015 ی مه‌كته‌ب سیاسی (ی. ن. ك) پاش دیراسه‌كردنی به زۆرینه‌ی ره‌های هه‌ڤاڵان په‌سه‌ندمان كرد.
جه‌ماوه‌ری خۆراگر و كه‌س وكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
پێشمه‌رگه دلێر و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان
من لێره‌وه جارێكی تر داوا له‌سه‌ر جه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییهكاراكانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ده‌كه‌م كه چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین و ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی ماوه خۆمان له ده‌وری مێزی گفتوگۆ ببینینه‌وه له پێناوی گه‌یشتن به‌سازانێكی نیشتمانی كه چاره‌سه‌رێكی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانمان بكات و خۆمان حه‌كیمی ده‌ردی خۆمان بین ده‌نا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات، باههمووشمان ئه‌و راستیه‌مان له‌یاد بێت كه‌سیاسه‌تی ئه‌مڕۆمان سبه‌ی ده‌بێته مێژوومان و ده‌چێته به‌ر ده‌ستی نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
هه‌ر لێره‌وه داوا له جه‌ماوه‌ری كوردستان و كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیش ده‌كه‌م كه هه‌موو پێََكهوه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانمان گوشاری خۆتان بخه‌نه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسییه‌كان تا هه‌رچی زووتره به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و هه‌موان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناسكه‌دا بكه‌ین.
بژی كورد، بژی كوردستان
نه‌مری بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
براتان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌ڵی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی. ن. ك)
14ی ئاب/ 2015