پووران دره‌خشه‌نده دوایین فیلمی پێشكه‌ش به ئه‌رشیڤی زانكۆی "مۆنێش"ی ئوستوڕاڵیا كرد
- Details
- هەواڵی هونەری
- Hits: 2397
"پووران دره‌خشه‌نده" له زانكۆی "مۆنێش" له شاری مێلبۆڕنی ئوستوڕاڵیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن"ی دوایین به‌رهه‌می خۆی پێشكه‌ش به ئه‌رشیڤی ئه‌م زانكۆیه كرد.
خانمه سینه‌ماكاری كورد "پووران دره‌خشه‌نده" كه بۆ پێشكه‌ش كردنی وتار له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "مۆنێش" Monash سه‌ردانی شاری مێلبۆڕنی كردووه، دوای نمایشی سه‌ركه‌وتووانه‌ی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌رشیڤی زانكۆی "مۆنێش" له شاری مێلبۆڕن له وڵاتی ئوستوڕاڵیا كرد.
خاتوو "پووران دره‌خشه‌نده" یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "مۆنێش"ـدا وتاری پێشكه‌ش كرد و ئاخاوتنه‌كه‌ی له لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ، قوتابیانی ئاماده‌بوو له هۆڵی كۆلێژی كاولفیدی زانكۆی "مۆنێش" و هه‌روه‌ها بانگهێشتكراوان و هۆگرانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا كاتژمێر 30/9ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی 23 ئازار / مارسی 2015 له ته‌نیشت پێشكه‌ش كردنی وتاری ئه‌م فیلمسازه كورده له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "مۆنێش"ی مێلبۆڕندا نمایشكرا و له لایه‌ن خوێندكاران و بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه به پشتیوانی رێكخراوه‌ی ئاسیایی "مۆنێش" و كۆمه‌ڵه‌ی ئێرانییهكانی دانیشتووی ئوستوڕاڵیا، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م وڵاته و به ته‌ركیز له‌سه‌ر رۆژئاوا و ئاسیای ناوه‌ندیی و په‌نابه‌ره بیانییه‌كان و به ئاماده‌بوون و پێشكه‌ش كردنی وتار له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه به‌رجه‌سته و گرینگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌وانه: ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران خاتوو "پووران دره‌خشه‌نده"، رۆشنبیری به‌رچاوی نێوده‌وڵه‌تیی "غه‌سان هیگ"، چالاكی مافی مرۆڤ "ئارنۆڵد زابل"، "جۆرج گیتۆس" له دامه‌زرێنه‌رانی ماڵی زه‌رد له سیدنی و جه‌لال ئاباد و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی زانستیی دیكه له كۆلێژی كاولفید له زانكۆی "مۆنێش" له شاری مێلبۆڕن له وڵاتی ئوستوڕاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به ئاماده‌بوون و پێشكه‌ش كردنی وتار له لایه‌ن خاتوو "پووران دره‌خشه‌نده" له چه‌ندین زانكۆی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران و ناوه‌نده كهلتوورییهكان نمایشكراوه، له‌وانه: له به‌شی "ئافره‌تان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له زانكۆی بێركلی له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، زانكۆی ته‌كنیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌نكارا له توركیا، زانكۆی ی‌و. سی. ال. ای له ئه‌مه‌ریكا، زانكۆی زانستی پزیشكی تاران، زانكۆی شیراز، كۆلێژی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی تاران، زانكۆی زانستی پزیشكی ته‌ورێز، كۆلێژی ده‌رونناسی زانكۆی تاران، زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان، زانكۆی بابولسه‌ر و زانكۆی ئازادی ئیسلامی كه‌ره‌ج.
ئه‌م فیلمه له دوایین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی "پووران دره‌خشه‌نده" له به‌شی پێشبڕكێی
پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "مالاتیا" MALATYA له شاری ماڵاتیا له توركیا نمایشكرا و له لایه‌ن بینه‌رانی ئاماده‌بوو له فیستیڤاڵ و هه‌روه‌ها ئافره‌تانی شاری ماڵاتیاوه پێشوازیی لێكرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایشی زیاتر له 100 فیلمی بڵندی سینه‌مایی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، دیكۆمێنتاری و ئه‌زموونی له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له ڕۆژانی 21 تا 27ی ته‌شرینی دووه‌م / نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له شاری مێژوویی و كه‌ڵتووری ماڵاتیا له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.