"بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" سێ خه‌ڵاتی له فیستیڤاڵی فیلمی پورتوگال به‌ده‌ستهێنا
- Details
- هەواڵی هونەری
- Hits: 2406
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" له پورتوگال به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه به‌رهه‌می ساڵی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له به‌شی پێشبڕكێی "هه‌فته‌ی ده‌رهێنه‌ران" له میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" Fantasporto له وڵاتی پورتوگال نمایشكرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه دوو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین فیلم و خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ و هه‌روه‌ها له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی سینه‌ماوه خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گران به‌م فیلمه كوردییه به‌خشرا.
سیناریۆی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له نووسینی هاوبه‌شی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و "مه‌ممه‌د ئه‌كتاش"ـه كه پێشتریش خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له ئاكادیمیای خه‌ڵاتی ئیسكرینی ئاسیا ـ په‌سیفیك APSA له ئوستوراڵیا، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی گوتێبیرگی سویدی و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی له شازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی پوسان له وڵاتی كۆریای باشوور به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له رێوره‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ"دا خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به فیلمی سینه‌مایی "ئێل رۆیۆ" El Rayo له ده‌رهێنانی "ئێرنێستۆ دێ نۆڤا" له وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر به فیلمی سینه‌مایی "هایموو" Haemoo له ده‌رهێنانی "شیم سۆنگ بۆس" له وڵاتی كۆریای باشوور كه فیلمی ده‌سپێكی فیستیڤاڵیش بوو، به‌خشرا.
"بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" بۆ به‌ده‌ستهێانی ئه‌م سێ خه‌ڵاته گرینگه له‌گه‌ڵ 12 فیلم له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئیسپانیا، رووسیا، یونان، كوریای باشوور، جۆرجیا و فیلیپین له ركابه‌ریدا بوو.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" یه‌كێكه له گریگنترین فیستیڤاڵه‌كانی فیلم له ئاستی جیهاندا و سی و پێنجه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری 200 فیلم له 26 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی"، به‌شی پێشبڕكێی "هه‌فته‌ی ده‌رهێنه‌ران"، به‌شی پێشبڕكێی "كورته فیلم"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "پانۆراما"، به‌شی "فیلمه تایبه‌ته‌كان"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "كلاسیك" جه‌ژنی سه‌د ساڵه‌ی له دایكبوونی ئۆرسێن وێلز"، به‌شی "فیلمه پیشه‌ییه‌كان"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "كورته فیلم"، كۆری ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم و دانیشتنی پسپۆڕانه له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما، ڤۆركشۆپی فێركاریی و چه‌ندین به‌شی دیكه له رۆژانی 27 شوبات / فه‌برایه‌ر تا 7 ئازار / مارسی 2015 له هۆڵی
تیئاتری ریڤۆلی Rivoli له شاری پۆرتۆ پێته‌ختی باكووری پورتوگال به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www. fantasporto. com/news/169
http://www. cineuropa. org/nw. aspx?t=newsdetail&l=en&did=287789