سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كێشه‌و داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و رێكخراوه‌كانی پرسی جینۆساید
- Details
- ڕێکخراوەکان
- Hits: 345
بۆ: به‌ڕێز ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی كوردستان:
سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت: سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به كێشه‌و داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و رێكخراوه‌كانی پرسی جینۆساید
پاش سڵاو
داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جینۆساید و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به شێوه‌ی گشتی، به تایبه‌تیش پرسی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان و ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌نی پشتیوانی له تۆمه‌تباران ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها پرسی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له نێوان موچه‌ی پله باڵاكان و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئاگادارن په‌رله‌مانتار و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان 17 جار موچه‌یان زیاتره له موچه‌ی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جینۆساید وێرای قوربانی و گیان بهختكردوی شه‌هیدان!.
هیوادارین كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید و شه‌هیدان له‌و ئاسته‌یا بن، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسه‌كه‌یان رێك بخه‌ن له په‌رله‌مانه‌كه‌تان.
هه‌ر بژین
رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه كوردستانییه‌كان بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی (229 رێكخراو)
28-4-2015