كوردستان و عێراق به قه‌یرانی ئابوری‌دا تێده‌په‌ڕێت به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی داعش و خراپی دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامان و خراپی سسته‌می دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌م هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ده‌یانه‌وێت باجی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌مهێنانی بودجه‌و بار گرانی شه‌ڕ بخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌ژاران كه ماشینی شه‌ڕه‌كه به خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌وان درێژه پێده‌دات.
چوار مانگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی ته‌واوی پله باڵاكان خه‌رجه كات له‌م قه‌یرانه ئابورییه، له كاتێكدا جیاوازی به‌رزترین و كه‌مترین موچه له كوردستان زیاتر له 115 جاره له هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌موو ستاندارێكی جیهانی به‌زاندووه، ئێمه داواكارین:
- موچه‌ی پله باڵاكان بۆ كه‌متر له نیوه كه‌مبكرێته‌وه، به مه‌رجێك به‌رزترین موچه له 3 ملیۆن دینار تێ نه‌په‌ڕێت.
- باج بخرێته سه‌ر داهاتی كۆمپانیا‌و داهات زۆره‌كان، ئه‌م باجه پێ به پێی به‌رز بونه‌وه‌ی داهات زیاد بكرێت.
- باجی سه‌ر ته‌له‌فۆن و ئه‌نته‌رنێت نه‌مێنێت، ئه‌و باجه بخرێته سه‌ر كۆمپانیاكان.
- ئیفادی ده‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
- خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیر و راوێژكاراوبه‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
10-3-2015