به‌مه‌به‌ستی تیشكخستنه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد، ناوه‌ندی گه‌شه‌ی كوردی له له‌نده‌ن خه‌ڵاتێكی تایبه‌تیی دیاریكردووه بۆ سه‌ركه‌وتووترین كوردانی به‌ریتانیا له ده بواری جیاوازدا.
هه‌ركه‌س بخوازێت، ده‌توانێت كه‌سێك، رێكخراوێك یان كۆمپانیایه‌ك ده‌سنیشان بكات كه به‌ڕای ئه‌و شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه.ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت پێش رۆژی (12/03/2015) به‌هۆی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه:
http://www.kurdishprogress.org/awards_nomination_2015
خه‌ڵاته‌كان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دایه:
خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتووترین ئافره‌ت له‌بواری كارگوزاری (بیزنیس)دا
خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتووترین پیاو له‌بواری كارگوزاری (بیزنیس)دا
خه‌ڵاتی كه‌سی نمونه‌یی كه رۆڵی نمونه ده‌بینێت بۆ كه‌سانی تر
خه‌ڵاتی باشترین خوێندكاری كچی ئه‌مساڵ
خه‌ڵاتی باشترین خوێندكاری كوڕی ئه‌مساڵ
خه‌ڵاتی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتووترین كارگوزاری لاو
خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت
خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی پیاو
خه‌ڵاتی رۆژنامه‌گه‌ری و بڵاوكردنه‌وه
ئه‌م خه‌ڵاتانه، كه یه‌كه‌مین خه‌ڵاته له‌م جۆره بۆ كوردانی به‌ریتانیا، له هۆڵی ئاتلی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن له‌رۆژی (18/03/2015 ) كاتژمێری حه‌وتی ئێواره، به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزه‌وه پێشكه‌شده‌كرێت.ئه‌م هۆڵه له بینای (پۆرتكولیس هاوس) دایه به‌رامبه‌ر (بیگ بێن) و بینای په‌رله‌مان له وێستمینسته‌ر.
په‌رله‌مه‌نتاری به‌ریتانی، ئه‌ندامی پارتی كار بۆ لیڤه‌رپوڵ، ستێفن تویگ، میوانداری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كات.
ده‌رباره‌ی ناوه‌ندی گه‌شه‌ی كوردی:
ئه‌م ناوه‌نده له مانگی ته‌موزی ساڵی 2014 دا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا دامه‌زراوه بۆ گرنگیدان به هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندیی به كوردستان و كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا یان هه‌ر وڵاتێكی تره‌وه هه‌بێت.ئامانجی سه‌ره‌كیی ناوه‌نده‌كه ده‌سته‌به‌ركردنی زانیاری زیاتر و تێگه‌یشتنێكی باشتره له كورد و كوردستان له‌رێگای هێنانه‌كایه‌ی سه‌كۆیه‌كی ئازاده‌وه بۆ گفتوگۆی سیاسی و گه‌شه‌پێدان به بواره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.هه‌مه‌وو ئه‌مانه‌ش به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی پێگه‌ی كوردان له‌دونیادا.
زانیاری ده‌رباره‌ی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان:
بهروار: 18/03/2015
كات: حه‌وت بۆ نۆی ئێواره
شوێن:
Attlee Suite, Portcullis House
Attlee Suite Portcullis House Bridge Street
Westminster
London SW1A 2LW
United Kingdom
هاتن بۆ هه‌مووانه.تكایه له‌ڕێگای ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه هاتنتان رابگه‌یه‌نن:
http://www.kurdishprogress.org/newroz_reception_2015_most_successful_kurds_in_britain_awards