سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان
به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
داوای زانیاری ده‌كه‌ین له باره‌ی ده‌ستگیركردنی سباح ئه‌تروشی
هه‌ولێر، 7ی شوباتی 2015: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك، زانیاری ته‌واو بده‌ن به رای گشتی سه‌باره‌ت به ده‌سگیركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌باح ئه‌تروشی و كه‌یسه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت
سباح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نوس له رۆژی پێنج شه‌مه 29 كانونی دوهه‌م پاش به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی (بادینان سات) ی كه‌ناڵی ئاسمانی بادینان سات به ته‌له‌فون داوای لێده‌كرێت بچێته ئاسایشی ئه‌و شاره.
نێوار ئه‌تروشی (بلرای سه‌باح) به سه‌نته‌ری (میترۆ) وه كرد پێی راگه‌یاندین له‌دوای تواوبونی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ته‌له‌فۆن كه‌سێك چه‌ند جارێك هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كات داوای لێده‌كات بچێتهئاسایشی دهۆك ئه‌ویش ده‌ڵێت "پێویسته به فه‌رمی داوام لێبكرێت، دواتر خۆی ده‌چێته ئاسایش له رێكه‌وتی 2/2/2015 له‌سه‌ر ئه‌وقسانه له‌به‌رنامه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت" باسی له‌وه‌شكرد " نازانین به پێی چ ماده‌یه‌كی یاسای براكه‌م ده‌ستبه‌سه‌ره"
سه‌باح ئه‌تروشی پیشوتر رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ناڵی NRT بووه له پارێزگای دهۆك.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له ئاسایشی شاره‌كه ده‌ست به‌سه‌ره رێگانه‌دراوه كه‌س وكارهكهشی بیبینن.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك، زانیاری ته‌واو بده‌ن به رای گشتی سه‌باره‌ت به ده‌سگیركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌باح ئه‌تروشی و له‌چوارچێوه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
میترۆ پێی وایه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس سه‌باح ئه‌تروشی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا زانیاریه‌كی هه‌ڵه‌ی بڵاوكردبێته‌وه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ندیدار به "تاوان"ه‌كانی بڵاوكردنه‌وه له چوارچێوه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، نه‌ك ماده‌یه‌كی یاسایی تر. جهختدهكهینهوه " با به پێ یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی ماكهڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌یدا بكرێت و به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت "
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر (رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه. تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
به‌شی تۆماركردن: 07708079999
پێگه‌ی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ: www. metroo. org