پارێزه‌رانی یاسا به شه‌ق و قۆناغه تفه‌نگ رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نوسان ده‌بنه‌وه
- Details
- ڕێکخراوەکان
- Hits: 1221
21ی كانونی یه‌كه‌می 2015 هه‌ولێر: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك توندوتیژی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسان ئه‌وه‌نه‌ی تر یاسای خسته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردودا، پارێزه‌رانی یاسا، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به شهقو قۆناغه تفه‌نگ و ده‌ستبه‌سه‌ركردن وشكاندنی كه‌ره‌سه‌ی رۆژنامه‌وانی رووبه‌ڕوی وێنه‌گرو په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی NRT و كوردسات نیوز و KNN ده‌بنه‌وه.
پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری تیمی كه‌ناڵی KNN ده‌كه‌ن بۆ روماڵی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب بۆ كه‌مپی ئاواره‌كانی بحركه، به‌ڵام له‌وێ رێگرییان لێده‌كرێت و پاشان هێزێكی ئه‌منی ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن و ده‌برێنه ئاسایشی هه‌ولێر.
په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن سالح هه‌ركی به میترۆی راگه‌یاند له‌دوای ئاگهداركردنهوهمان له لایه‌ن راگه‌یاندنی پارێزگاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی ئه‌و سه‌ردانه روومان كرده ناووچه‌ی به‌حركه وتی " له كه‌مپی بحركه ئاسایش پی ی راگهیندین ئێوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنتان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه بۆتان نیه روماڵی بكه‌ن"
’سالح وتیشی "ئێمه به‌ناچاری گه‌راینه‌وه، دواتر له رێگا ئوتومبێلێكی ئاسایش كه‌وته دوامان وئێمه‌ی برد بۆ ئاسایشی هه‌ولێر، دوای نزیكه‌ی سی كاتژمێر له راگرتنمان وجوێن وسوكایه‌تی زۆر له ئاسایشی هه‌ولێر ئازاد كراین."
باسیله‌وه‌شكرد كامێرا‌و كه‌لوپه‌لی كاری رۆژنامه‌وانیمان له‌لای ئاسایشی هه‌ولێر لێوه‌رگیراوه پێیان نه‌دراوه‌ته‌وه جه‌ختیكرده‌وه "بهڵینامهمان پی پركرایهوه به‌وه‌ی جارێكی تر روماڵی هیچ روداو كارێكی رۆژنامه‌نوسی له سنوری ههولێرودهۆك نه‌كه‌ین"
ده‌ست بهسهركراوهكان بریتی بوون له سالح هه‌ركی په‌یامنێر، جهدهت ئه‌حمه‌د وێنه‌گر، فاروق خدر شوفێر.
هه‌روه‌ها شه‌وی 19ی كانونی یه‌كه‌م له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانێكی شوفێری بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسانی كوردسات و NRT، ئه‌نجامدرا.
په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات نیوز له زاخۆ، ره‌عد عومه‌ر به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند، ده‌مانویست روماڵی خۆپیشاندانێكی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا بكه‌ین له‌سه‌ر رێگای زاخۆ-ئیبراهیم خه‌لیل، "به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی خاڵه سنورییهكهوه رێگریمان لێكرا و جنێو و سوكایه‌تیان پێكردین، لێیاندام و مایك و كامێراكه‌یان لێسه‌ندین" وتیشی "دواتر كامێراكه‌یان به‌بی كاسێته‌كه‌ی پێداینهوه، له‌كاتێكدا كه‌ناڵێكی تر به‌ئازادی روماڵی ده‌كرد".
په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له زاخۆ، فاروق عومه‌ر به میترۆی راگه‌یاند، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئاسایشێكه‌وه داوام لێكرا روماڵ نه‌كه‌م، كاتێك ده‌مویست بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای سه‌یاره‌كه‌م "له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی ئاسایشه‌وه درامه به‌ر بۆكس و شه‌ق" وتیشی "پاش ئه‌وه نزیكه‌ی 10 كه‌سی تر كه‌وتنه په‌لاماردانم به قۆناغه تفه‌نگ و كوته‌ك و لهسهریاندام و به‌هۆیه‌وه له‌هۆش خۆم چوم" ئاماژه‌شیدا "پێشتر كامێراكه‌یان له‌به‌رچاوی خۆم شكاند و بردیان".
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتێكدا سه‌رۆكۆنه‌ی توندویژی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ین رایده‌گه‌ینین "به‌رده‌وام بونی یاساشكێنی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی ده‌بوو یاسا بپارێزن نه‌ك هه‌ر یاسای رۆژنامه‌نوسی به‌ڵكو سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه"
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه.له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران.له‌سه‌ره‌تای 2015 سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردوه.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
به‌شی تۆماركردن: 07708079999
پێگه‌ی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ: www.metroo.org