تۆببارانكرنی كوردستان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوژمنكاری نه‌یارانی كورده
- Details
- ڕێکخراوەکان
- Hits: 1812
به‌یاننامه‌ی چاودێری كوردۆساید – چاك- كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان
بۆ رای گشتی
كوردستان به درێژایی مێژوو هه‌میشه بووه‌ته نێچیری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانیی وڵاتان و دوژمنان، ئه‌م جاره‌شیان رژێمی توركیا به‌بیانوی هێرش بۆ سه‌ر گریلاكانی په‌كه‌كه به فڕۆكه هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردستان و خه‌ڵكی بێ تاوانی سڤیل ده‌كاته قوربانی، له كاتێكدا مه‌به‌ستی تری له پشته‌وه‌یه، بۆیه ئه‌مه دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوژمنكاری نه‌یارانی كورده .
ئێمە وەک ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید -چاك- كوردستان ئەو هێرشانە بۆ سه‌ر خاکی كوردوستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوای خێرا راگرتنی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین، لێره‌شه‌وه حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وان ده‌بێ خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی بن و به‌په‌له هه‌وڵی وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه بده‌ن، هاوكات ده‌ستبه‌جێ قه‌ره‌بووى زیان لێكه‌وتوان بكرێته‌وه، بۆیه دوا له ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ین ببنە هێزی فشار بۆ وەستانی ئەم دەستدریژیەی حکومەتی ئەردۆغان، به ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی ده‌زانین كه دژی ئه‌و تاوانانه بوه‌ستنه‌وه‌و هه‌وڵی وه‌ستاندنی بده‌ن
رێكخراوى چاودێرى كوردۆساید (چاك) كوردستان
5/8/2015