سیمینارێک بۆچه‌ند به‌رپرسی ئێداره‌ی شاره‌وانی شاری ڤۆڵفسبورگ لە ئەڵمانیا ڕێکخرا
- Details
- ڕێکخراوەکان
- Hits: 1937
له به‌رواری ۸-۷-۲۰۱۵ کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کوردی – کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردستان -ئه‌ڵمانیا . هه‌ستا به‌سازدانی سیمینارێک بۆچه‌ند به‌رپرسی ئێداره‌ی شاره‌وانی شاری ڤۆڵفسبورگ، بۆ له نزیکه‌وه گوێگرتن له گیر‌و گرفته‌کانی ئه‌وکورده په‌نابه‌رانه‌ی که نوێ هاتونه‌ته ده‌ڤه‌ره‌که وه بۆ دوڵهمهندکردنی سیمیناره‌که هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان بانگێشت کرابون .
۱- سیاسه‌ت مه‌داری ناوداری کورد به‌ڕێز ( عاکف حسن )
۲- بێژه‌ری به‌تواناو ناوداری ڕووداوبهڕێز ( دلبهخوین دارا)
له دوای پێشوازی کردنی میوانه‌کان له لایه‌ن سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کوردی له ڤۆڵفسبورگ وه به‌خێرهاتنی ئامادهبوانکرا، دواتر به‌وردی باسی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران بۆ ئیداره‌ی شارهکهکرا چهندداواکاریهک و پێشنیارێک کران بۆ باشتربونی ڕه‌وشی په‌نابه‌ران، ۱- قوتابخانه‌یه‌ک بکرێته‌وه به‌زمانی کوردی و ئه‌ڵمانی تێدا بخوێندرێ . ۲- چه‌ند کۆرسێکی تایبه‌ت به ژنان . ۳- کۆمه‌ک کردنیان به‌زوترین کات . ٤- ئه‌وانه‌ی که‌مافی کاریان هه‌یه، هه‌لی کاریان بۆ بڕه‌خسێنن . ۵- چه‌ند کۆرسێک وه‌ک مه‌له و فووتباڵ بۆ گه‌نجه‌کان . وه هیتر …… وه ئه‌وانیش داواکاری‌و پێش نییارهکانیان له گه‌ڵ خۆیاندا برد و به‌ڵێنیادا چ بهوانبکرێ بیکه‌ن وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆیان، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر سوپاس گوزاربون چون ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه داواکاری پێشنیارمان هه‌بو . له دوای ڕۆیشتنی به‌رپرسانی ئیداره‌ی شاره‌که‌مان .
ڕێزدار (عاکف حسن ) به‌وردی باسی کوردستان و ناوچه‌که‌ی کرد بۆ ئاماده‌بوان وه به‌تایبه‌تی ڕه‌وشی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان، دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه به پرسیار‌و ڕه‌خنه کۆڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندترکرا . شایه‌نی باسه ههرلهودانیشتنهدا کۆمیته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه بڕیاری سه‌رژمێری کوردانی شاره‌وانی شاری ڤۆڵفسبورگ بکا، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لی کورد ده‌خوازین .
سالارکه‌رکوکی .
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کوردی .