به‌یاننامه‌ی پشتگیری. . . له پێناو داكۆكیكردن له مافه‌كانی په‌نابه‌ران له عێراق
- Details
- کوردستان نێت
- Hits: 556
به پێی زانیارییه‌كان په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق كه له ساڵی 2012ه‌وه له پارێزگای به‌غدا (كامپی لیبرتی) نیشته‌جی كراون هه‌روه‌ك رابردوو له ره‌وشێكی سه‌ختدان. دانیشتووان له ژووری ئاسنیندا ئه‌ژین و بی ئیمكانیات و بی كاره‌بای مه‌ده‌نین. ئابڵۆقه‌ی سه‌ر كامپه‌كه هه‌روا به‌رده‌وامه و دانیشتووان بۆیان نیه هات و چۆی ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كه بكه‌ن و تا ئێستاش 22 كه‌سیان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پزیشكییه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. .
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا و له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا به هۆی په‌لاماردانی هێزه‌كانی حكومه‌ت 116 كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه كوژرراون و 1380 كه‌سیشیان بریندار و 7 كه‌سیشیان بێسه‌روشوێن كراون.
كاتێك ئه‌و خه‌ڵكه له كامپی ئهشڕهفهوه گواسترانه‌وه بۆ لیبرتی، بڕیار بوو ژیانێكی ئارامیان بۆ دابین بكرێت و گیانیان پارێزراو بێت و له ماوه‌ی شه‌ش مانگ دا دانیشتووان بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاتانی سێیه‌م. به‌ڵام واده‌رنه‌چوو.
جابۆیه ئێمه داواكارین:
- له لایه‌ن (UNHCR) وه لیبرتی وه‌ك كامپی په‌نابه‌ران رابگه‌یه‌ندرێت و حكومه‌تی عێراقیش دان به پێگه‌ی یاسایی ئه‌واندا بهێنێت.
- حكومه‌تی عێراق ئابلۆقه‌ی سه‌ر لیبرتی هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتووان بتوانن هات و چۆی ده‌ره‌وه بكه‌ن. به تایبه‌ت له رووی پزیشكییه‌وه كه مافی هه‌موو په‌نابه‌رێكه له جیهاندا.
- لێژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه بكات له‌سه‌ر ئه‌و كوشتار و به‌تاڵانبردن و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌رهه‌ق به دانیشتووان كراوه و لێپرسینه‌وه له تاوانكاران بكرێت.
- كاره‌با و ئاوه‌ڕۆی كامپی لیبرتی ببه‌سترێته‌وه به تۆڕی سه‌راسه‌ری به خه‌رجی دانیشتووانی خۆیان.
- رێگری نه‌كرێت له چوونی سووتهنیی پێویست بۆ دانیشتووانی كامپی لیبرتی.
- رێگه به دانیشتووان بدرێت كه‌ل و په‌ل و داراییه‌كانیان بفرۆشن.
ناوی رێكخراوه‌كان:
- سه‌نته‌ری رۆشنبیریی هه‌ناسه
- پارتی كۆماری كوردستان
- رێكخراوی چالاك
- كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی گه‌لانی ئازاد
- ئه‌نجوومه‌نی رووناكبیرانی كوردستان
- سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
- كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كورد
- ئه‌نجوومه‌نی داكۆكیكردن له مافه‌كانی په‌نابه‌ران
- رێكخراوی بنه‌ما
- رێكخراوی شار
- ئه‌نجوومه‌نی لاوانی كوردستان
- كۆمه‌ڵه‌ی (ژنانی ئازاد) ی كوردستان
- ئه‌نجوومه‌نی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڵا ئێران
- حیزبی رزگاریی كوردستان
- بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی لاوانی كوردستان
- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان – لقی سلێمانی
- ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كوردستان
- ئه‌نجوومه‌نی پزیشكان و زانكۆییه‌كان بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ
- سه‌نته‌ری ئاسووده بۆ راپرسی و سیاسی
- رێكخراوی پێگه‌ی تاك
- سه‌ندیكای تهكنۆلوجیكارانی كوردستان
- رێكخراوی چوارچرا
- كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی كوردی عه‌ڕه‌بی
- ده‌زگای كاوه بۆ رۆشنبیریی كوردی
- ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه بۆ جینوساید و ئه‌نفال
- ماڵپه‌ڕی جینۆسایدی كورد
- كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ كورد (ASK)
- ئه‌نستیتۆی كوردستان بۆ مافی مرۆڤ
- ریكخراوی ئاشتی خیرخوازی جیهانی
- ریكخراوی ئاشتی خیرخوازی-نوێنه‌رایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند
- رێكخراوی ئه‌له‌ند
- سه‌نته‌ری گاره
- ئه‌نجوومه‌نی سوێندی بوقڕات
- بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانیی كلدانی
- كۆمیته‌ی كوردی بۆ به‌رگریكردن له دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف له لیبرتی
عێراق - هه‌رێمی كوردستان
كانوونی دووه‌می 2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.