رووداو و گۆڕانكاریه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ناوچه‌كه قۆناغێكی هه‌ستیاری هێناوه‌ته پێشێ، هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ش پرسی كوردی خستۆته دووڕیانێكی سیاسی، ئه‌گه‌ر به وریایی و پلانی نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، ئه‌وا ئه‌و خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه به‌ده‌ست دێنین كه نه‌وه دوای نه‌وه ره‌نجی زۆر و قوربانی به نرخمان بۆ داوه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به سه‌ره‌رۆیی حزبی و نه‌بیستی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، نه‌ك هه‌ر خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه بۆ كاتێكی نادیار له‌بارده‌چێ و بۆ زه‌مه‌نێكی دوور مه‌وداش دواده‌كه‌وێ، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستاش له ده‌ست ده‌ده‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی ده‌ستپێك، جا ئه‌گه‌ر هه‌ستیاری ئه‌و قۆناغه به‌و شێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌دیهێنانی خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ه‌ییه‌كه و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیش هه‌بێ، ده‌بێ بپرسین: چی بكه‌ین و چۆن ئه‌و قۆناغه له به‌رژه‌وه‌ندی دواڕۆژ و ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان تێپه‌ڕێنین؟
ئه‌و پرسیاره لای هه‌موومان یه‌ك وه‌ڵامی هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: پێویسته له‌ژێر رۆشنایی گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، دوور له منگه‌منگی حزبی ناوماڵی خۆمان رێكبخه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرا ده‌كرێ بڵێین: به‌شێك له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌مان داوه‌ته‌وه‌و وه‌ڵامی به‌شه‌كه‌ی تریش ده‌كه‌وێته دوای رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و كاراكردنی هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
گومان له‌وه‌دا نییه كه هاوكێشه سیاسی و به‌ریه‌ككه‌وتنه سه‌ربازیه‌كان زۆر له‌وه فراوانترن كه له شه‌ڕی نێوان دوولایه‌نی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی داعش و رژێمێكی دیكتاتۆری وه‌ك سوریا، یان مه‌زهه‌بخوازی وه‌ك عێراق لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكرێ، چونكه رووداوه‌كانی نێوان داعش و رژێمه‌كانی سوریا و عێراق دابه‌ش بوونێكی سیاسی و سه‌ربازی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت مه‌زهه‌بیشیان پێوه دیاره، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و هه‌ڵپه‌ی ده‌رخستنی باڵاده‌ستیش له‌ناو هێزه دژه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی تر دابه‌ش بوونه‌كه‌ی تۆخ كردۆته‌وه، كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق و سوریا رووده‌دات درێژكراوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه مه‌زهه‌بیه‌یه كه نزیكه‌ی 1400 ساڵه له نێوان شیعه و سوننه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه وڵاتانی جیهانی ئیسلامی به جۆرێك له جۆره‌كان به لایه‌نگیری مه‌زهه‌بی بێنه ناو هاوكێشه سیاسی و به‌ریه‌ككه‌وتنه سه‌ربازیه‌كان، دابه‌ش بوونێكی تر له نێوان به‌ره‌ی دیموكراسی و به‌ره‌ی ئیسلامگه‌رایی و ویستی تاكڕه‌وی و سه‌پاندنی تاك ئایدۆلۆژیدایه، ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ش دوو به‌ره‌ی دژ و پێكناكۆكن و له دوو فه‌لسه‌فه‌ی جیاوازه‌وه بۆ پێكه‌وه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڕوانن، لێره‌وه گرژیه‌كان ده‌چنه قۆناغێكی مه‌ترسیدار و له به‌گژداچوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی دیموكراسیدا هه‌ردوو به‌ره ئیسلامگه‌راییه‌كه ده‌چنه‌وه پاڵیه‌ك، لێره‌دا گرنگی درووست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه درووست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی چاره‌نووس و دواڕۆژی كورد دیاری ده‌كات.
گوتمان ناوچه‌كه به دوو جۆره دابه‌ش بوونی سیاسی و به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازیدا تێده‌په‌ڕێ، ده‌بێ كورد له‌دوای رێكخستنی ناوماڵی خۆی، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌دوای به‌شی دووه‌می وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا بگه‌رێ، ئه‌وه‌ش سه‌رپشكی ده‌كات له‌وه‌ی كام به‌ره‌یان هه‌ڵبژێرێ، ئایا به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وا ده‌خوازن به‌لای به‌ره ئیسلامگه‌راییه‌كه‌دا بشكێته‌وه، یان به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌كانی تێكه‌ڵ به به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره دیموكراتخوازه‌كه بكات؟
دیاره داگیركارانی كوردستان له دابه‌ش بوونه سیاسی و به‌ریه‌ككه‌وتنه سه‌ربازیه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته ناو به‌ره مه‌زهه‌بیه‌كه، ئه‌و به‌ره‌یه‌ش به درێژایی مێژوو ئه‌و هه‌قه‌ی به‌خۆی داوه شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كورد به هێز سه‌ركوت بكات، جگه له‌وه‌ش ئه‌و به‌ره‌یه له دیدگای زاڵی ئایدۆلۆژی و چوارچێوه‌یه‌كی سنوور بۆ كێشراودا بۆ ئازادی بیركردنه‌وه و مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لان ده‌ڕوانێ، ئه‌وه‌ش دژ به خواست و ئامانجه‌كانی كورده‌و ئه‌زموونێكی تاڵمان له‌گه‌ڵی هه‌یه، بۆیه ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌وڵبدات له‌ناو به‌ره دیموكراتخوازه‌كه‌دا پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی خۆی به‌هێز بكات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌م به‌ربه‌ستی دێنه پێش و هه‌میش بڕیاری بوێرانه‌ی ده‌وێ.
كاتێك ده‌ڵێین به‌ربه‌ستی دێنه پێشێ، ده‌بێ له‌وه به‌ئاگابین كه به‌ره ئیسلامگه‌راییه‌كه به شیعه و سوننه‌یه‌وه دژ به‌و هه‌نگاوه‌ن كه كورد به‌لای به‌ره‌ی دیموكراسیدا بشكێته‌وه، چونكه ئه‌وان له‌لایه‌كه‌وه چاویان به هیچ جووڵه و هه‌نگاوێكی دیموكراسی هه‌ڵنایات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌زانن كه كورد به‌و هه‌نگاوه و هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆ كردنی ئابووری و گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ، به‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر رێڕه‌وی رزگاری نیشتیمانی و ده‌روازه‌ی به ده‌وڵه‌ت بوونی به روودا ده‌كرێته‌وه، كاتێكیش ده‌ڵێین بڕیاری بوێرانه‌ی ده‌وێ، ده‌بێ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌و راستییه بزانن كه چاره‌سه‌ری پرسی كورد له به ده‌وڵه‌ت بوون و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندایه، ئه‌وه‌ش پرسێكه له فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری به‌ره‌ی ئیسلامگه‌رایی شیعه و سوننه‌دا جێی نابێته‌وه، بۆیه پێویسته چیتر له ئاست پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه بێ‌باك نه‌بن و ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی حزبی له‌گه‌ڵ به‌ره تاكڕه‌و و ئیسلامگه‌راییه‌كه‌ی شیعه و سوننه ببن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.