بەرلین ٢٠٢٢/٨/٢٤
لە٭کەروێشکەی ملە و مەیلی
ئەهریمەنانەی هەر جاهو شکۆیەکدا
لەگۆبەندی ئاڵقەزیکری
دوژمنانەی هەر شمشێرو چەقۆیەکدا
پارچەکانمان، کەیەکتری نەگرنەوە
؟؟؟؟ لەکۆیەکدا . . لەخۆیەکدا
چۆۆۆۆن خوێن دەبرینمان دەوەستێ
دەسی بەدکار . .
باهەزاران جۆگەلەشمان
ڵێ هەڵبەستێ . .
لەهەزاران هەزار هەزار پێچ و لێوار
چاوبڕکێمانە دەگەڵ یەک
تا سەرەوخوار
لەشوێنێ تێکدەکەینەوە و. .
دەبینەوە بەیەک روبار
بەیەک روبار
بەیەک روبار !!!!
٭کەروێشکە واتە شەپۆلی پەڵەگەنمی
بەر شنەبا . . ئاماژەیە بۆ گەمەی حەزی
نەیارە .
ـ پێشکەشە بە یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دیموکرات.
٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭