Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

پیرۆز بێ لەتیپی عێراقی ئەنفال وکیمیاوی ... ستار کوڵەجۆیی

Pin It

لەوەتەی لەبیرم بێ دژی عێراق و ناوی عێراق بوومە، شانازیش بەم هەڵوێستەوەمەوە دەکەم هەتا ئەوڕۆکە، لەبەر ئەوەی هیچ کاتێ بەندەهەستم بەوەنەکردوە، کەئێمەی نەتەوەی

 کورد لەعێراقدا خاوەن مافین، ڕێز لێی گیراوین و یەکسانین لەگەڵ عارەبدا ، لەم جەهەنەمەی کەپێی ئێژن عێراق .  سەرجەم ڕژیمە شۆڤێنیەکانی عێراقی عارەبی کەحاکم وحکومدار بوونەلەعێراقدا ، هەستاون بەبەرپاکردنی سیاسەتی  بەعارەب کردن و ڕاگواستنی زۆرملێی سەپاندن بەسەر میلەتی کوردا . کاتی خۆی عومەری کوڕی خەتاب و سەعدی کوڕی وەقاس کەکوردستانیان داگیرکرد بەشیرو تیرو درۆی ئاینی ئیسلام ، هەمان دڕندەکاریان بەکارهێناوەبۆ تووانەوەی کورد لەناو عارەبدا. بەبیرم دێ لەناوەڕاستی حەفتاکاندا،  هۆزە بێ ئەخلاقەکانی عارەبی ناوچەسنوریەکانی دەوروبەرمان لەگەرمیانی خوارو لەسەر بەندی سیاسەتی تعریبی بەعسیەکاندا، عارەب تعریب چیەکان ، ئەم سلۆگانەیان کرد بووەبەدروژمیان، بەکار دەهێنا بۆ بەحەڵاڵ کردنی سەرو ماڵی کورد  دەیان گووت  : ( المال الکوردی حلال لعرب ) هۆزەعارەبەکان لەسەر داگیرکردنی کردنی  ماڵ و ئەرزو ئاو خاکی بەپیتی کشتوکاڵ وباخی گوندو ئاواییەکوردنشینەکانی سنوری حەمرینی کوردستان ، لەنێوان خۆیاندا عارەبەکان کەوتووبونەپێشبڕکێ  بۆ داگیرکردنی گوندەکانی کورد کەهاو سنوربوون لەگەڵ گوندو ناوچەعەرەبیەکاندا. ڕژێمی بەعس لەدابشکردنی گوندەکوردییەکاندا بەسەر هۆزەعارەبەکاندا ، ڕەچاوی ئەوەی دەکرد کام لەو هۆزەعارەبانەزیاتر دڕندەو وەحشین لەبەرامبەر کوردا،  بەعس ئەو  هۆزەدڕندانەیان دەستنیشان دەکرد بۆ تعریب کردنی ئەو ئاوایانەی کەدەکەووتنە سەر هێڵی تەماس لەگەڵ گوندو شارۆچەکوردییەکانی دا.  هەر بەوەیشەوەنەوەستان عەرەبەکان ، هێرشیان دەهێنا بۆ ئەو ناوچە و گوندو شارۆچکانەی  دیوی خانەقین و کوڵەجۆی زنگاباد ، بۆ ئەوەی کوردەکان بترسێنن ، هات هەڵبێن و گوندەکانیان چۆڵ بکەن بۆیان . بەڕاستی کورد میلەتێکەزوو کارەساتەکانی لەبیر و فرامۆ ش دەکات پێم سەیرە، ئەوانەی ئەمڕۆ  خۆیان بەکوردی ٢٤ عەیاری دەزانن و بەحیساب و کیتبی خۆیان ، مێژوو عێراقیان خویندبێتەوەو  وانەیان لەڕووداوەکان وەرگرتووەوخۆیانیش بەسیاسی و نوسەرو ڕووناکبیرو دادەنێن ! ،کەچی  پیرۆزبای دەکەن لەسەرکەوتنی تیمی تۆپی عێراقی داگیرکەری عەرەبی شۆڤەنی ئەنفالچی !، ئەمانەدڵیان خۆشە، ئاسۆ ڕۆستەم کوردەلەتیپی عێراقدایەکە بۆیەکوردایەتی دەکەن لەپاڵ عێراقچێتیدا .  لەکوێت عسکربوو لەمانگی ١١ی ١٩٩٠ کاتێ لەشەوی ١٥ لەسەر ١٦ ی ١٩٩١ لەکاتی ژمێری دوای ١٢ و چارەكی هێرشی ئاسمانی دەستی پێ کرد ، لەکاتی ڕێکەتنی نێوان  عێراق ئەمریکاو وڵاتەیکگرتووەکاندا کەتاریق عەزیز وەفدی مفاوەزاتەکەبوو ، هەموو هیوای من ئەوەبوو ،کە سەدام ڕازی نەبێت بەو  مەرجانەلەڕێکەوتوونەکەدا بوو  ، وڵاتەیەکگرتووەکان داوای کشانەوەبێ شەرت و مەرچیان لەعێراق کردبوو ، خۆشبەختان سەدام ڕازی نەبوو بەو مەرجانە.  ئیت من بەهیوایەم گەیشتم و ڕێکەوتنەکە ڕووی نەدا و شەڕ لەو بوارەی سەرەوەکەئاماژەم پێ داوەدەستی پێی کرد . ئەو عارەبانەی کەهاو سەنگەر بووین لەمەیدانی شەرەکەدا ، هەستیان بەوەکرد بوو من پێمخۆشەئەم شەڕەڕوو بدات ،  لەکاتی بۆمبارانەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر بارەگاو شوێنەگرنگەکان ، بەلێدانی هەر شوێن و بنکەێکی عسکری عێراقی، نەم دەتوانی خۆشحالی خۆم بشارمەوە، لەخۆشیدا دەفڕێم ، چونکەبیرم لەمێژووی دڕندەکاری ئەم سوپایەدەکردوەکەلەکاتی ئەنفال و قڕکردن و کیمیاوبارانی کوردو کوردستاندا،چەندەبێ بەزەیی بوون  هیچ ڕەحمێکیان لەدڵدا نەبوو لەبەرامبەر گەلی کورد دا. من هەرگیز ناتوانم درۆ لەگەڵ خۆمدا بکەم ، بەعارەب بڵێم من عێراقیم عێراقی کوردکوژو ئەنفالچیم خۆش دەوێت .  لەبیرمەلەجامی جیهانی شەباب دا واتا نێوجوانانی عێراق ،ئەو  لەو سەردەمانەدا،  لەموسڵ لەمەرکەز تەدریبی غەزلانێ مەشقی سەربازیان پێ دەکردین لەساڵەکانی  ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩ بوو ، ئەگەر هەڵەنەبم ، تیپی عێراق و ئەمریکا لەبەرامبەر یەکدا لەکێبڕکی تووندی بردنەوەدا بوون  ، بێ خۆهەڵکێشان ، من  خؤشحاڵی خۆم پیشان ئەدا ، هەر کاتێ تیپی ئەمریکا هێرشی دەهێنان بۆ گۆڵی عێراق ، هەرچەندە، لەتیپی عێراقدا  دوو یاری زانی کوردی تێدا بوو ، یەکێی لەو یاری زانانە ( وەلید کەریم ) بوو پیم وابێ خەڵکی جەلەولای، ( گوڵاڵەی ) لای خۆمان بوو ،   بەهەر حاڵ ئێستا ئاسۆ ڕۆستەمان هەیە ناوەکەیشی کوردییه، تەنها ئەم گۆڕانکاریەو گۆڕانکاری لەڕژیمەکاندا ڕوویانداوە ، سەردەمی ( وەلید کەریم  ) بەعس حاکم بوو ، ئەم سەردەمەی ئیستایش بەعسی شیعەی ئێرانی عارەبیەحاکمن لەعێراقدا  (ئاسۆ ڕۆستم ) کوردەو ناوی خۆی وباوکی کوردییەئەم کۆڕانکاری لەناو ناونیشان و زەمان ، گؤڕانکاری بەسەر بڕێ کوردا هێناوەکەشانازی بەعێراقی بوونیانەوەبکەن خۆشحاڵی خۆیان پیشاندان تپی عێراق لەعومانی بردۆتەوە ،  هیچ گۆڕانکاریەکی جوهەری لەهزری شۆڤەنییانەی عەرەبدا ڕوویی نەداوە پەیوەست بەمافەکانی کورد، کورد دەڵێت ( لەکن و برای یەکن ) پیرۆز بێ ئەم سەرکەوتنەی عێراقی جەهەنمی کورد،  لە ئەوانەی کە ئەنفال و تعریب و کیمیاوی ڕ شکوژی هید.. میلەتەکەیانیان لەبیرچوەتەوەشانازی بەعێراقییانەوەدەکەن .

دیارەڕیفراندۆمەشومەکەی مسعود خیانتزانی کاری خۆی کرد ،کوردی ناچار کرد  بڵێن شانازی بەعێراقی بوونمانەوەدەکەن    

 

 

We have 216 guests and no members online