بصمة العار علی جبین الاکراد
پارتی یه عنی، بنه ماڵه ی بارزانی به کوردی و کرمانجیه که ی، مێژووی بنه ماڵه ی بارزانی خۆی له خۆیدا، ئۆقیانوسێکه له شه رمه زاری و کاره سات نه ك ته نها بۆ خودی بنه ماڵه ی بارزانی بێت ئه و ئۆقیانوسه شه رمه زاریه، مه خابن بۆ هه موو کوردێکیش بوه ته مایی شه رمه زاری و ئابروچوون، عاده تی ماڵی بارزانی وا بووه، هه ر کاتێ که تنێکیان کرد بێ که تنه که یان به به ری کوردا کردوه و میله تی کوردیان پێوه تلاندوه، هه رده مو هه مدیس بنه ماڵه ی بارزانی هه ستاون به هه ڵگرتنی دروژمی درۆزینه ی شۆڕش له پێناوی ئازادی کورد"دا، مێژویی میله تی کوردیان خستۆته ناوئۆقیانوسێیك پڕ له شکستی و نا ئومێدی، شه رمه زاری و خیانه ت و خیانه تکاریه وه . ئاشبه تاڵ و کورد کوژی و نۆکه ری و خۆ هه رزان فرۆ شکردن به دوژمنانی میله تی کورد، پیشه یه کی حه یاتی ئه م بنه ماڵیه بووه بۆ مانه وه ی خۆیان و ده سه ڵاتیان به سه ر کورد"دا . هه رده م بنه ماڵه ی بارزانی نه ته وه ی کوردیان نوغور کردوه له ناو ئه و ئۆقیانوسه خیانه ت بازاڕیه یان . هه ر به مه به ست ئه م بنه ماڵه یه ویستویانه تاكه کانی کۆمه ڵگای کوردی به شێوه یه كی زۆر ترسناک توشی داڕمانی که سایه تی تاکی کورد بکه ن که شه رم له کورد بوونی خۆیان بکه ن . له مڕۆدا، له هه موو سه رده مه کانی تر زۆرو به زیاده وه تاکی کورد له به رامبه ر داگیرکه رانی کوردستاندا، شه رم له کورد بوونی خۆیان ده که ن له باشوردا خۆیان به که مئه ندام ده زانن له ئاستی دوژمنه کانیاندا . داسه پانی ئه م سیاسه تی هه ست کردنه ی کورد باشور به خۆ که م زانین له به رامبه ر داگیرکه ردا، سیاسه تێکی داڕێژاوه ی داگیرکه ران بۆ له ناو بردنی تواناکانی میله تی کورده له به ڕێوه بردنی کیانی خۆید ا، داگیرکه ران کوردستان هه میشه و هه رده م سودیان له م بنه ماڵه یه، بینیوه بۆ ئه نجامدانی پیلانی سیاسه تی داگیرکاری و کاولکاریه کانیان و دروستکردنی هه ستی خۆ به که م زانین له ناو نه ته وه ی کورد" دا له به رامبه ر نه ته وه ده ستڕۆکانی ناوچه که دا ، بێ شك به نۆکه رایه تی و جاشایه تی کردنی بنه ماڵه ی بارزانی هاوکار بووه بۆ داسه پانی ئه و سیاسه ته نه عله تییه که خۆ به که م بینیه کردۆته به ری تاكی کورد'داو وه بووه ته به فاکتێکی تاڵه که به درێژای مێژووی خه باتی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاری، نه ته وه ی کورد به و ئازاره ی بێ ئیراده ییه وه ده نالێت و ده تلێته وه . وشیار زێباری " عاره به کان، وه کوو پارتێ یان ئه ندامێکی بنه ماڵه ی بارزانی نای خوێننه وه، به ڵکو وه کوو کوردێکی دزو گه نده ڵ و ده ست و دامێن پیس و پاشێل بۆگه ناوی ته ماشای ده که ن . بنه ماڵه ی بارزانی هه میشه ده ستی پیس و پاشێلی خیانه تکاری و دزوی گه نده ڵیه کانیان به نه ته وه ی کورد"دا ده سڕنه وه، ئه وه نده ده ستی پیس و خیانه تکاری ونۆکه ریان به نه ته وه ی کورد "دا سڕیوه ته وه، کوردو دۆزه ڕه واکه یان کردۆته ده سماڵێکی له کاوی ته ڵخو په ڵه په ڵاوی پیس و نا په سه ندو بێی ئه همیه ت له دونیادا، . ئه م ئابروو چونه ی خاڵی سه رۆک بارزانی ، که خۆی و بنه ماڵه که ی خوای خیانه ت و خیانه ت کاری و شکست و ئاشبه تاڵی سیاسی و ئه خلاقین، دڵنیام له ئاینده " دا، ئه م که تنه ی خاڵی بارزانی ده بێته ( بصمة العار علی جبین الاکراد) له مه و به دوادا عاره به شۆڤێنیسته کانی عێراق، ئه م ئابروو چوونه ی مسته ر وشیار زێباری ده یکه ن به مۆرێکی ڕه ش له هه موو هه ڵسان و دانیشتنێکیاندا ده یده نه وه به نێو توێڵی تاك به تاکی نه ته وه ی کورد"دا . وشیار زێباری و هاو شێوه کانی وشیار " که خاوه ن پۆست و پله ی وه زاری و په رله مانی بوونه له ناو حکومه تی عێراقی "دا، له کن عاره به کان به نوێنه ری نه ته وه ی کورد ئه ژمار کراون، بۆیه گه نده ڵ و دزی و داوێن پیسیانیش ده خه نه ئه ستۆی میله تی کورده وه و ناو بانگی کوردی پێ له که دار ده که ن . وشیار زێبارییه کانی کورد بۆ گیرفانی خۆیان دزی و گه نده ڵی ده که ن که چی بوونه ته " بصمة العارو په ڵه ڕه ش و شوره ی به نێو چاوانی کوردوه.