وادیاره ئه‌مریكا هه‌ر له‌سه‌ر ستراتیژیه‌ته كۆنه‌كه‌ی كیسنجه‌ر ده‌ڕوات، كه ده‌یوت، ئێمه دۆستی هه‌میشه‌ییمان نییه، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌ییمان هه‌یه، بۆیه ئیستاش هه‌ر ده‌ڵێن، ئێمه ناخوازین كاری نه‌كرده بكه‌ین و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به ئێمه ناگۆڕێت، كارنامه‌ی ئێمه كاركردنه له سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریكیی و دۆسته‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا .
بۆیه كاره‌كانی بایدن له ناوچه‌كه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، له بابه‌تی ئه‌كتیڤكردن و زیندووكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی (5+1) له‌گه‌ڵ ئێران و كۆتایهێنان به جه‌نگ له یه‌مه‌ن هێچ ئاكامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه، چونكه سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دیموكراته‌كان زیاتر جه‌خت له كاروباری ناوخۆیی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی كۆڤید 19 باندۆری ناله‌باری و كاردانه‌وه‌كانیدا، وه‌رچه‌رخانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆ ململانێ له‌گه‌ڵ چین و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و لێكه‌وته‌كانی، شرۆڤه‌كاران له‌و باوه‌ڕدان كه بایدن توانا و وزه‌ی سیاسی نییه بۆ گۆڕانكاری له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا.
سه‌ره‌تای سیاسه‌تی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌مریكا دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، رۆڵێكی كارای هه‌بوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:-
1. پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و به‌ڕێكردنی بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا .
2. بنیاتنانی هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ شانشین و میرنشینه عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداو .
3. به‌رگرتن له ته‌وژمی كۆمۆنیستی .
4. پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل .
به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا له دوای 1979 كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی گرته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای روخانی رژێمی شا له ئێران، حكومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته دژ به ئه‌مریكا بوو، دوای 2003یش، ئه‌مریكا عیراقیشی داگیركرد، ئه‌مه‌ش بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكای فراوانكرد له ناوچه‌كه‌دا، كاتێك تره‌مپیش له 2017 بوو به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیل به‌هێزكرد و له رێكه‌وتننامه‌ی (5+1) له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد سه‌رده‌می بایدن جیاواز بێت، به گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كانی به‌وه‌ی كاری له‌پێشینه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بێت، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات، به‌ڵام هیواو ئاواته‌كان به‌و به‌ڵێنانه كه‌مترن له‌ئێستادا.
ئیسرائیل و ئه‌مریكا
ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت، بایدن په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆكی پێش خۆی تره‌مپ ده‌كات، به‌رامبه‌ر به‌ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا، هه‌رچه‌ند لێپرسراوانی ئیداره‌ی بایدن به‌توندی ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپدا بن، كه‌به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی حكومه‌تی ئیسرائیل بوو.
بایدن بڕیاری داوه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس بهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه كه ئه‌و درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی تره‌مپه، وه‌كو تره‌مپیش پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات.
وه‌زیری تازه‌ی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا (ئه‌نتۆنی بلینكن) له ئه‌یلولی 2021 دا وتی، هانی وڵاتانی تری عه‌ره‌بیش ده‌ده‌ین كه هه‌مان هه‌نگاوی مه‌غریب و ئیمارات و به‌حرین و سودان بنێن، ده‌خوازین بازنه‌ی په‌یوه‌ندی ئاشتی دیبلۆماسی فراوان بكه‌ین له به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهانه و ئیسرائیلیش وڵاتێكه وه‌كو هه‌موو وڵاتانی تر .
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئاسایشی ئیسرائیل تاوه‌كو ئێستاش له‌كاره له پێشینه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی بایدنه.
ئه‌مریكا و فه‌له‌ستین
بایدن هه‌ندێك له‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه‌ی بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان گێڕایه‌وه كه تره‌مپ بڕی بوونی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئیداره‌كه‌ی پشتیوانی دۆزی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل ده‌كات. به‌ڵام بایدن، پابه‌ند نه‌بوو به‌و به‌ڵێنه‌یه‌وه كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابووی به كردنه‌وه‌ی كوونسڵخانه‌یه‌ك بۆ كاروباری فه‌له‌ستینیه‌كان له قودس كه ئیسرائیل دژی ئه‌م هه‌نگاوه بووه.
له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیلیش ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تییه‌كی كه‌می نیشانداوه، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نیشته‌جێكردنی جووله‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان له خاك و ماڵی خۆیان.
ئه‌مریكا و سعودیه
له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه گه‌رم و گوڕه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له رژێمه عه‌ره‌بیه‌كانی ناوچه‌كه خاڵی ناكۆكی توندبووه له ئه‌مریكا، به‌ڵام دیموكراته‌كان ره‌خنه‌ی توندییان له په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌یان و سعودیه هه‌بووه، به تایبه‌تی دوای كوشتنی جه‌مال خاشقچی و هێرش و په‌لاماره به‌رده‌وامه‌كانی سعودیه بۆسه‌ر یه‌مه‌ن.
ئه‌گه‌رچی تره‌مپ په‌یوه‌ندی گه‌رموگوڕی له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی سعودیه به‌ست و یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی له 2017 بۆ ئه‌وێنده‌ربوو، بایدنیش كه پێشتر وتی سعودیه وه‌كو وڵاتێكی نه‌فره‌ت لێكراو و قێزه‌ون ده‌ناسێنم، ئه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو پشتی سعودیه‌ی به‌رنه‌دا.
ئه‌مریكا و ئێران
كێشه‌ی ئێران و ئه‌مریكاش یه‌كێكی تره له بابه‌ته گه‌رم و سه‌خته‌كان، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له رێكه‌وتننامه‌ی (5+1) و سه‌پاندنی سزاگه‌لێكی زۆر به‌سه‌ر تاران‌دا، كه به‌هۆیه‌وه هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم و مه‌ترسی ئیسرائیل له‌و هه‌نگاوه، دۆخی ناوچه‌كه‌ی ئاڵۆزتركرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانوستان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مریكاو ئێران نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ رێكه‌وتنامه‌كه.
سیاسه‌تی بایدن پێچه‌وانه‌ی تره‌مپه، كه هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌كانی دوورخستبووه، ئه‌م هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان و چین و روسیا ئێران ناچار بكات پابه‌ند بێت به رێكه‌وتننامه‌كه‌وه .
ئه‌مریكا و میسر
هه‌رچه‌ند ره‌خنه هه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌تی سیسی له میسر سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، بایدنیش پێش هه‌ڵبژاردنی 2020 رایگه‌یاندبوو، وه‌ره‌قه‌ی سپی بۆ دیكتاتۆره‌كه‌ی تره‌مپ واته سیسی ئیمزا ناكات، به‌ڵام ئیداره‌ی بایدن پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانه كاری كرد و ئێستا ده‌ڵێت هاوبه‌شی میسر و ئه‌مریكا گرنگه و رۆڵی قاهیره كاریگه‌ر ده‌بێت و پێویسته به‌هێز بكرێت.